لە کۆی 12 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک لە خولی پێنجەمی واتا ئەم خولەی ئێستا، 9 ئەندامیان جارێکیتر خۆیان بۆ خولی داهاتوو کاندید کردوەتەوە.
لەکۆی 6 ئەندامی کورد ، جارێکیتر چواریان بۆ خولی داهاتوو خۆیان کاندیدکردوەتەوە
2 پارتی
1 یەکێتی
1 نەوەی نوێ
لە خولی پێنجەم واتا ئەم خولەی ئێستا، عەرەب 4 ئەندامی هەیە،بۆ خولی داهاتوو هەر چواریان جارێکیتر خۆیان کاندید کردوەتەوە
3 حزبی تەقەدوم
1 هاوپەیمانی عەرەبی
بەڵام ئەندامەکەی هاوپەیمانی کە ڕاکان جبوریە، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخرایەوە
هەرچی پێکهاتەی تورکمانە 2 ئەندامیان هەیە،بەڵام ئەمانیش بەهەمان شێوە هەردوو نوێنەرەکەیان جارێکیتر خۆیان بۆ خولی داهاتوو کاندید کردوەتەوە
1 بەرەی تورکمانی
2 ڕێکخراوی بەدر
ئەمە جگە لەوەی چەند ئەندامێکیان ماوەی سێ خولە لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراقدان
هاوکات ژمارەیەک پەرلەمانتارانی خولەکانی دوو و سێ جارێکیتر گەڕاونەتەوە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان