تا ئێستا ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغدا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەمڕۆش ئەنجومەنی دەوڵەت شکستهێنا لەسەر بڕیاردان لە بارەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم.

ئەگەرچی حکومەتی عێراق 48 کاتژمێری دیاریکردووە بۆ ڕێکەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت بەڵام تا ئێستا هەرێم نەوتی ڕادەستی سۆمۆ نەکردووەو ئەمڕۆ تا ڕۆژی شەممەی لە بەردەست ماوە بۆ ئەو مەبەستە،دوێنێش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزیری سامانە سروشتیەکانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنی نەوت و ووتەبێژی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند کە نوسراویان کردووە بۆ ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا .

لەهەر حاڵێکدا ئەگەر ڕێکەوتنی نەوت جێبەجێکراو ئەنجومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی ناوخۆی یەکلاکردەوە ئەوا بڕیارەکە هەرچی بێت دەچێتەوە کۆبونەوەی سێ شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7بدات ئەو کات ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ سەر بانکی وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم چەند ڕۆژێکی دەوێت،بۆیە لە هەموو حاڵەتێکدا خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم دەچێتە سەرەتای مانگی 10ی داهاتوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا