بۆ: خانەوادەی بەرێز عوسمان ئیسماعیل لاجانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوڕێمان (كاسترۆ عوسمان)مان پێگەیشت و لە ناخەوە نیگەران و دڵتەنگ بووین، ناوبراو پێشمەرگەیەكی دڵشۆز و ئەندامێكی پێشكەوتووی حزبمان بوو، خۆشەویستی هاوڕێیان و خانەوادەكەی بوو، تەواوی كاروبارەكانی بە دڵسۆزی جێبەجێ دەكرد، بەداخەوە چەند ساڵیك بوو دووچاری نەخۆشی بوو، هاوخەمی خانەوادەكەین و پرسەی ئەو هاوڕێ دڵسۆزە پرسەی ئێمەیەو دەخوازین دوایین ناخۆشی و كۆستی خانەوادەكەی بێت.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
11/10/2025