
بەپێی ووتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ رۆژنامەی ئەلمۆنیتەر : سبەی لە شاری هەولێر، هەر یەکە لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و ڕێگەگرتنە لە پەرەسەندنی گرژیی زیاتر لە نێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات.
میدیای پارتیش بڵاوی کردووەتەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت