دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی CNN، کۆمەڵێک زانیاریی گرنگی سەبارەت بە ئاییندەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی خستەڕوو، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن بەدوای شەڕێکی درێژخایەنەوە نییە لەگەڵ تاران.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا نا؟ڕونیەک هەیە لەوەی کێ سەرکردایەتی ئەو وڵاتە دەکات و کێ بڕیارە چارەنووسسازەکان دەدات، هاوکات ووتی، ڕەنگە شانس یاوەریان بێت و سەرکردەیەک هەڵبژێرن کە بزانێت چی دەکات، کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بوونی ناڕێکی لە دەسەڵاتی ئێستای ئێراندا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە گەورەترین سوپرایز بۆ واشنتۆن وەسف کرد.
 سەبارەت بە بۆردومانکردنی ماڵی ڕابەری کۆماری ئیسلامیش، سەرۆکی ئەمریکا سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە لە بڕیاری سەرکردەکانی ئێران بۆ کۆبوونەوەیان لە یەک شوێندا و ڕایگەیاند، بینینی ئەو دیمەنە مایەی شۆک بووە بۆیان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا