لە رێگەی فرۆكەیەكی بێ‌ فرۆكەوانەوە هێرشكراوەتە سەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە سنووری دێگەڵە، بەمهۆیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەم كردەوەیە ئاگادار كراوەتەوە و لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ‌ ئەم كردەوانە  تیرۆرستین و بێ‌ وەڵام نابین.

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "رۆژی یەكشەممە (ئازار/3)ی 2026 بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە".

راشیگه‌یاندوه‌، "ئەم پەلامارە  تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی ئێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکات،  بەردەوامیدان بەم  کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت".

پێشتر خه‌ندان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و درۆنێك بەر بارەگای فیرقەی 11ی فەرماندەیی دەڤەری (1)ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە ناحیەی دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوت، هێرشەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتۆتەوە و تەنیا زیان بەر بارەگاکە کەوتوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا