
ئەمشەو، لەنێوان شاری سلێمانی و قەزای دووکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و لای خۆیەوە، ڕێکخراوی سی پی تی ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکە بەدرۆن کراوەتە ئامانج و قوربانی هەیە.
کامەران عوسمان، نوینەری ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی لە عێراق ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندکرۆزەری گوللە نەبڕ) لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی، بەرامبەر گوندی حەسەن تەپە لەلایەن درۆنێکی نەناسراوەوە بە ئامانجگیرا.
وتیشی ، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کەسێک گیانی سپارد و کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو، بەڵام بەپێی زانیاریییەکان، برینداری ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان قوربانییەکان پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی ئێرانن.