ئەمڕۆ شهممه 2025/10/11 یەکەمین ڕۆژی چالاکییەکانی دابستانی ماركسیست لە شاری ئامەد بە بەڕێوەچوونی سێ پانێڵی جیاواز و بەشداریی ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی ناسراو دەستی پێکرد.
پانێڵەکانی ڕۆژی یەکەم
پانێڵی یەکەم: کارتێکردنی هونەر و ئەدەب لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.
لەم پانێڵەدا کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی هونەر و ئەدەبیات لە پێکهێنانی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، شەرەفخان جزیری، تیلبە ئاکان وقادر بۆیوکاکیا بەشداریان کرد و بیروڕاکانیان خستە ڕوو.
پانێڵی دووەم: لە ڕابوردووەوە بۆ داهاتوو - ڕۆشنبیری زارەکی و نووسراو لە کوردستان.
پانێڵی دووەم تەرکیزی لەسەر گەشەی ڕۆشنبیری کوردی لە هەردوو بواری زارەکی و نووسراو کردەوە، لەم پانێڵەدا لاڵ لالش، فرات ئایندکایا، موزەفەر ئۆرچلۆ و باریش ئیشک بەشداریان کرد.
پانێڵی سێیەم: ناوەڕۆکی هونەر و ئەدەب لە خەباتی چینایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان.
پانێڵی کۆتایی ڕۆژی یەکەم تایبەت بوو بە شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەدەبیات و خەباتی چینایەتی، د.کاوە مەحموود، فیدڵ فرات و عیسمەت کوناک، وەک بەشداربووان لەم پانێڵەدا ئامادە بوون و بیروڕاو سهرنجهكانیان به ڕوونی خستهڕوو.
چاوەڕوانی دەکرێت کە چالاکییەکانی دابستانی ماركسیست بەردەوام بێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پانێڵ و وۆرکشۆپی زیاتر بەڕێوە بچێت.