هەرچەندە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 بەمەرجی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ، بەڵام پێ ناچێت حکومەتی هەرێم وا بەئاسانی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت.
ڕۆژانی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.بەڵام ئەمڕۆ کۆنابێتەوە، بەوەش بڕیاری ناردنی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نادرێت.
بەووتەی بەرپرسانی هەرێم بەر لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. بەغدا دوو مووچە بۆ مووچە خۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات.بەڵام بەبۆچونی زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی ئەم جۆرە قسەو لێدوانانە تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە.بەپێچەوانەوە هەرێم سەرباری ڕادەستکردنی نەوت ،ئامادە نییە داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات و گرفتی دواکەوتنی مووچە بەردەوام دەبێت