لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی و سەربازی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست،هێزێكی ئەمەریكی دەچنە ئیسرائیل. پێشبینی دەکرێت تا یەکشەممە تهواوی ئەو گروپە 200 سەربازییه بگەنە ئیسرائیل، پڕۆسەکە "دەتوانێت چەند ڕۆژێک بخایەنێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو هێزه چاودێری "هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی مەدەنی لە کەرتی غەززە" دهكات، هەروەها ناوەندی هەماهەنگی لەلایەن چەند لایەنێکەوە بەکاردەهێنرێت، لەوانە وڵاتانی دیکە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هاوبەشەکانی کەرتی تایبەت.
ئهو بهرپرسهی ئهمریكییه دهڵێت، "هەمو کەسێک دەتوانێت لەڕێگەی ئەو ناوەنده هەماهەنگییهوه کۆبونەوە ئەنجامبدات و هەماهەنگی بکات، بۆ ئەوەی ئاژاوە دروست نەبێت کە ببێتە هۆی کێشە و سهرههڵدانهوهی پێكدادان".