حزبی شیوعی عێراق، بە سێ هاوپەیمانیەتی جیاوازەوە دەچێتە هەڵبژاردنەوە، هاوکات پشتیوانی لە کاندیدێکی کۆتاش دەکات.

لە هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021، حزبی شیوعی عێراق بەکۆمەڵە هۆکارێک بایکۆتی کردو بەشداری تێدا نەکرد.بەڵام بۆ ئەم خولە بڕیاریدا بەشداری بکات و بگەڕێتەوە بۆ نێو ڕکابەریەکان.

بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی سروشتی پارێزگاکانی عێراق و فرە جۆری هێزە سیاسیەکانی،لەم هەڵبژاردنەدا حزبی شیوعی عێراق .لە چوار چێوەی سێ هاوپەیمانیدا،لەگەڵ ژمارەیەک لە حزب ولایەنی مەدەنی و دیموکراتیخوازدا و هاوکات بەژمارەیەکی بەر چاو لەکاندید و بەهێزێکی زیاترەوە گەڕاوەتەوە ڕکابەریەکان،لەپاڵ ئەمانەشدا پشتیوانی لە کاندیدێکی کۆتای پێکهاتەکان دەکات.

ئامانجی حزبی شیوعی عێراق لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان بەم فرە هاوپەیمانییە بە هێزکردنی هێزە مەدەنیەکانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاراستەی پشکپشکێنەو بڵاوبونەوەی گەندەڵی".

حزبی شیوعی عێراق لە بەغدا، دیالە ،نەجەف ،کەربەلا ،واست ، دیوانیە ،لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بەدیل، (تحالف البدیل)بە ژمارەیەک کاندید بەشداریکردووە.

هەروەها لە پارێزگای زیقاڕ لەچوار چێوەی هاوپەیمانی مەدەنی و دیموکراسی (تحالف المدني  الديمقراطي)  بەشداریکردووە.

لە هەردوو پارێزگای بابل و بەسڕا بەچەند کاندیدێک لە چوارچێوەی کۆمەڵەی فاو زاخۆ، (تجمع فاو زاخو) بەشداریکردووە.

هاوکات لە چەند پارێزگایەکی دیکەدا،پشتیوانی لەکاندیدێکی سەربەحۆی کۆتای پێکهاتەکان دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا