كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات رۆژی یەكشەممە یەكەم بارانی پایزەی ئەمساڵ هەرێم بگرێتەوەو پلەكانی گەرماش تەواو دادەبەزن
دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند" پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو باران لەناوچە جیاكان ببارێت".
"بارانەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کوردستان پێدەچێت بیکات بە لێزمەباران و بارانەکە تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر بەردەوام بێت". ( کەشناسی عێراق وا دەڵێت).
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە باکوری کوردستان لە یەک شەممە و دوو شەممەدا شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران دەیگرێتەوە.