ڕێگای كوردستان


سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەزوویی و دوای دووبارە ڕێکخستنەوە و بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان ناوچەی جورف سەخر، ناحیەی عامرییەی فەلوجە، بەغدا و ئەنبار دەکرێنەوە.
بەپێی گوتەکانی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیارە بە فەرمانێکی دیوانی بارەگایەکی کۆنتڕۆڵ دابمەزرێت بە مەبەستی چاودێری، کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی هەماهەنگی لە نێوان پێکهاتە ئەمنییە جیاوازەکانی ناوچەکەدا.
سەبارەت بە دابەشکردنی ئەرکە ئەمنییەکان، سەباح نوعمان ڕوونی کردەوە کە بەپێی پلانی حکومەت:
•    پاراستنی ناوچەکە بەسەر حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقدا دابەش دەکرێت.
•    پۆلیسی وزە ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان دەگرێتە ئەستۆ.
•    فەوجێک لە دەزگای دژەتیرۆر وەک هێزی یەدەگ تەرخان دەکرێت.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدا، پلانی حکومەت ئامانجی وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنە لە توانا کشتوکاڵی، پیشەسازی و نەوتییەکانی ناوچەی جورف سەخر، هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتووانە ڕەسەن و ئاوارەکراوەکانی ناوچەکە بۆ زێدی خۆیان.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا