
ڕێگای كوردستان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر کەسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە گرووپی حزبوڵای لوبناندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پەیوەندی و هاوکارییان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتەکە، سزاکان ئەمانەی خوارەوە دەگرنەوە:
• ڕێکخراوێکی خێرخوازی: ڕێکخراوێکی سەر بە حزبوڵا خراوەتە لیستی سزاکانەوە، کە وەزارەتەکە دەڵێت بە بیانووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان پاڵپشتی دارایی و ماددی بۆ چالاکییەکانی ئەو گرووپە دابین دەکات.
• تۆڕی قاچاخچێتی: کۆمەڵێک ئەندامی تۆڕێکی قاچاخچێتی زێڕ و پارە سزا دراون، کە ناوەندەکانیان لە لوبنان و تورکیایە و لەلایەن حزبوڵا و هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕێکخراوە خێرخوازییەکە بە ڕێگای جۆراوجۆر، لەوانە هاوکاری ماددی، پاڵپشتی دارایی، تەکنەلۆژیا، کەلوپەل و خزمەتگوزاری، پشتگیری حزبوڵای کردووە."
