زانا خالید


​شەست ساڵ بەسەر شەهیدکردنی (طاهر حاجی عوسمان)، کادری پێشکەوتوو و لێهاتووی حزبی شیوعی عێراقیدا تێدەپەڕێت.
​لە یادی شەست ساڵەی شەهیدبوونی هاوڕێ (طاهر)دا، باشترین وەفاداری بۆ ئەو و تەواوی شەهیدانی حزب و گەل، درێژەپێدانی کاروانی خەباتەکەیانە. بەڵێنی ئەوە دەدەین کە هەمیشە درێژەپێدەری ڕێبازەکەی بین و هەتاکو لە ژیاندا ماوین، بە دڵ و گیان لە پێناو مافی چەوساوەکاندا تێبکۆشین.
​هەتاوەکو تەمەن ماوە، کاروانی خەباتمان بەردەوام دەبێت.
​دژی زوڵم و ستەم دەوەستینەوە و دەبینە پشت و پەنای چەوساوەکان.
​تا نیشتمان ئازاد دەبێت و گەل بەختیار ئەبێت، تێدەکۆشین بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانەی حزب نەخشەڕێگای بۆ کێشاون.
​رێگەی شەهید طاهیر بە ڕۆناکیی هزر و ڕێبازەکەی ئاوەدان دەکەینەوە؛ ئەو لە پێناوی نیشتمانێکی ئازاددا گیانی بەخت کرد، ئێمەش ڕێگەکەی هەرگیز چۆڵ ناکەین. بەڵێنبێت ئاڵای سووری حزبەکەت هەمیشە لە دەستماندا بەرز بمێنێتەوە.
​ژیاننامەی شەهید طاهر:
​لەدایکبوون: ساڵی ١٩٣١ لە گوندی ئاودەلۆکی سەر بە شاری هەولێر لەدایک بووە.
​پەیوەندیکردن بە حزب: لە ساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی بە ریزەکانی حزبی شیوعی عێراقییەوە کردووە.
​تێکۆشانی جوتیاران: لە ساڵی ١٩٥٣ بەشداریی لە ڕاپەڕینی جوتیاران دەشتی هەولێردا کردووە؛ بەهۆی چالاکبوونی لە ڕاپەڕینەکەدا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بە بڕیاری حزب گواستراوەتەوە بۆ شاری کەرکووک، لەوێش لە پاڵ کاری حزبییدا دەستی بە کارکردن وەک کرێکار کردووە.
​شۆڕشی ١٤ی تەممووز: لەسەروبەندی شۆڕشی ١٤ی تەممووزدا گەڕایەوە شاری هەولێر.
​شۆڕشی ئەیلول و تێکۆشان: لە ساڵی ١٩٦٣ لە کودەتا شومەکەی ٨ی شوباتدا، لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێیانی سەرکردایەتی بەشداری لە هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی سەیداوە کرد، بەم هۆیەوە جارێکی تر فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو. دوای بڕیاردانی حزب بۆ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلول، چەکی پێشمەرگەرایەتی کردە شان و لە هەمان کاتدا لە پاڵ پێشمەرگایەتیدا ئەرکە حزبییەکانی بەڕێوەبرد.
​شەهیدبوون: بەهۆی چالاکی و لێهاتووییەوە، دوژمنانی حزب چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنیان دا، بەداخەوە لە شەوی ٣-٤ / ١١ / ١٩٦٦ شەهید کرا و کاروانی تێکۆشانی گەیشە لوتکەی نەمری.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا