‎دوای نێوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، لەهەولێر هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور  كرد و دیدارێكی دۆستانەیان ئەنجامدا.

‎رۆژی پێنجشەممە 16ى تشرینی دووەمی 2023، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبى شيوعى كوردستان ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبى شيوعى كوردستان  و هاوڕێ هەندرێن ئەحمەد  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێ كانیاو بایز ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ هاوتا رەسوڵ پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان سەرۆكی گشتی و جێگرانی سكرتێر و ئەندامانی مەجلیس و بەرپرسانی رێكخستنی ئەوروپا و نووسینگەی پارتی وڵاتپارێز لەهەولێر كرد.

‎لەدیدارێكی دوستانەدا باس لەبارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەو جیهان كراو هەروەها بابەتی بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی خرایەبەرباس .

‎و هەردولا جەختیان. لە بەردەوامی ئالوگۆڕكردنی دیدوبۆچوونی یەكدی كردەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا