رێگای کوردستان


لە راگەیەنراوێکدا، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، هێرشکردن و ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن لە لایەن ڕژێمی ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، وەکو گەورەترین زوڵم و ستەم بەرامبەر هەرێمی کوردستان و گەلی کورد ناساندەوە.
 دەقی راگەیەنراوەکە
 ​سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین
​هێرشکردن و ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن لە لایەن ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، گەورەترین زوڵم و ستەمە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و گەلی کورد. لە سەرەتای ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان زۆر بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە بەشێک نییە لەو شەڕ و جەنگە، بەڵام بەداخەوە ڕژێمی ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی نەوەستان و ڕێزیان لەم هەڵوێستەی هەرێمی کوردستان نەگرت، کەچی هێرشێکی ناڕەوا و بە بیانووی بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە؛ دەست لە هیچ شوێنێک ناپارێزن و سنووری دەستدرێژییان بەزاندووە. ئەم هێرش و پەلاماردانەی هەرێم و شەهیدکردنی پێشمەرگە، کارێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر گەلی کوردستان و هەرێمە فیدراڵییەکەی و سەروەریی عێراق.
​ئەنجومەنی باڵا
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا