
لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و ڕێزگرتن لە مێژووی خەباتی نیشتمانی، شاندێکی مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی چەند بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دۆستی حزبیان لە سنووری قەزای دوکان کرد.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی هاوڕێ (فاخر شەهید زاهیر)، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی، و بە یاوەریی هاوڕێیان (چیمەن عومەر، سامان زیندانی، و چرۆ ئەمین) ئەندامانی مەڵبەند، لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا چاویان بە چەندین کەسایەتی و بنەماڵەی ناوچەکە کەوت.
سەردانەکە ماڵی هەریەکە لە بەڕێزان:
کاک فارس، برای شەهیدی سەرکردە حوسێن سارتکەیی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان.
هاوڕێ کاوە کلکەسماقی، کەسایەتی تێکۆشەری ناوچەکە.
شێخ هاوڕێ مامەڕەزا، لە گوندی کلکەسماق.
ئامانجی سەرەکی ئەم بەسەرکردنەوەیە، پرسینەوە بوو لە دۆخی تەندروستی ئەو کەسایەتییە تێکۆشەرانە، لەپاڵ نوێکردنەوەی پەیمانی وەفا و ڕێزلێنان لە مێژووی پڕ لە قوربانیدان و خەباتی دێرینی ئەو بنەماڵە بەڕێزانە کە هاوشانی هاوڕێیانی حزبی شیوعی بوون.


