سی و چوار ساڵ بەر لە ئێستا و لە ٦-٣-١٩٩١ بە سەرکردایەتی و پلان و بەرنامەی حزبی شیوعی، لە ناو جەرگەی هەولێر و لەبەردەم باغی شار، بە بەشداری ڕێکخستنەکان و دۆستانی حزب و بە سەرپەرشتی دەستەیەک لە هاوڕێیانی شار و شاخ، خۆپێشاندان و راپەڕین لە دژی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد.

ئەو ڕۆژە بەدەم نەعرەتەی قارەمانانەی هاوڕێیان ئومێد مەلا حەسەن و دیدار حەمەد شەقڵاوەیی لەسەر پیکابێك لەناو جەرگەی بازاڕی هەولێر و وتنەوەی (بژی هێزی پێشمەرگە سەدام نزیکی مەرگە ) و ( ئازادی و دیموکراسی  سەدام لاچێ لە کورسی ) و (نان  . کار. ئازادی) و(بڕوخێ ڕژێمی فاشی سەدام) تەوقی ترسی بەعس لەناخی تاک بە تاکی خەڵکی هەولێر شکێندرا.

راپەڕینی شیوعییەکان لە ناو جەرگەی شاردا، هەرەسی بە دیواری سەختی ترس و تۆقاندنی بەعس هێنا کە دەیان ساڵ بوو کاریان بۆ دەکرد و هەوڵیان دەدا بە ئاگر و ئاسن و کوشتن هەرچی دەنگی ئازاد و بە ئیرادەیە کپ و خامۆشی بکەن.

راپەڕینی شیوعییەکان سام و چڕنوکی بەعسییەکانی شکاند و ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ١١ی ئاداری ١٩٩١ شاری هەولێر لە ماوەی چەند  سەعاتێکدا ئازاد بکرێت و ورەی بەعسی بە یەکجاری ڕوخاند لەبەردەم هێزی پێشمەرگە و جەماوەردا.

لە یادی ٦ ی ئاداردا، سڵاو لەو کچ و کوڕە ئازایانەی حزب و گەل، کە بێباک لە ترس و مردن هاتنە مەیدانی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی بەعس و ئومێد و هیوایان بە شار و کوردستان بەخشییەوە.

سڵاو لەو هاوڕێ ئازاو قارەمانانەی شیوعی، هاوڕێیانی ڕێکخستنەکانی ناو شار و ئەوانەی لە شاخەوە خۆیان گەیاندەوە هەولێر و سەرکردایەتی خۆپێشاندان و ڕاپەڕینیان کرد.

لە لاپەڕەکانی مێژووی هەزاران ساڵەی هەولێردا ٦ ی ئاداری ١٩٩١ یەکێکە لە ڕووداوە هەرە گرنگەکان و فەرامۆش ناکرێت و لەبیرناکرێت.

No description available.

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا