
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١٣/ ٩ /١٩٨٦ داستانی کانی شرینەکەی ڕێگای قادرکەرەم ـ خوورماتوو بە هاوبەشی هێزی پێشمەگەی حزبی شیوعی و یەکێتی نشتیمانی تۆمارکرا
لەم داستانەدا هێزی پێشمەرگە گورزێکی گەورەی لە هێزەکانی دووژمن وەشاندو دەیان سەربازو چەکدار کوژران و بریندارکران.
ئەم داستانە بە خوێنی گەشی هاوڕێی فەرماندە کاوە گەرمیانی تۆمارکرا.
هەر لەو داستانەدا هەریەک هاوڕێ ملازم سەعد و یاسین برینداربوون بەڵام دواتر لەگەرمەی شاڵاوی ئەنفال هاوڕێ ملازم سەعد بەدەستی هێمنە ڕەش و تاقمەکەی شەهیدکرا و یاسینیش لەداستانی تازەشار شەهیدبوو.
جێگای باسه شەهید کاوە جگە لەخۆی شەهید تارقی برای لەداستانەکەی تازەشار لەگەڵ ۲۱ پێشمەرگەی دیکەی شیوعی ویەکێتی شەهیدبون و فاخیری برایشی بەرشاڵای ئەنفال کەوت و بێ سەرو شوێنکرا.
هەزاران هەزار سڵاو لەگیانی پاکی شەهید کاوەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دادپەروەری
سڵاو لەتەواوی پاڵەوانانی داستانی کانی شیرینەکە.
