
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە 27ی ئەیلوولی 1984، واتا 42 ساڵ لەمەوبەر، کاتێک مەفرەزەی (الطريق)، لە وڵاتی سوریاوە دەگەڕانەوە بۆ چیا سەربەرزەکانی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە خەباتی پێشمەرگایەتی و تێکۆشان لە پێناو ئازادیی گەل و نیشتمانەکەیاندا، لە ڕێگادا دەکەونە بۆسەی خوێناویی دووژمنانەوە و دوای بەرگرییەکی قارەمانانە، سەرجەمیان شەهید دەبن و دەگەنە کاروانی نەمری.
شەهیدانی مەفرەزەی (الطريق)
شەهید ساڵح حەسەن (ئەبو حەسەن)
شەهید محەمەد بەشیش (ئەبو زەفەر)
شەهید نەجیب هورمز یوحەنا (ناهل)
شەهید هاشم جیهاد (ئەبو جیهاد)
شەهید محەمەد ڕازی (ئەبو ئیمان)
شەهید عەبدولکەریم جەبر (ئەبو هودەیل)
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی مەفرەزەی (الطريق) و سەرجەم شەهیدانی حزب وگەل، یادیان هەمیشە بەرز و نەمرە.
