
یادی ئه‌مساڵی كۆچی شێركۆ بێكه‌س، هاوشان بوو به بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانێكی "نه‌سرین خان"ـی خێزانی دا، كه گوایه كاتی خۆی شێركۆ نه‌یهێشتووه بخوێنێت. لێدوانه‌كه له دۆخێكی ئاسایی دا وه‌رگیرابوو كه ئه‌و خانمه خۆیشی ئاسایی ده‌یگێڕایه‌وه. ئیتر فاكته‌ری "كات" بووبێت كه زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، یان هه‌ر پرسه‌كه خۆیشی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاسایی وه‌رگیرابێت؛ هیچیان له‌و كاردانه‌وه‌یان كه‌منه‌كرده‌وه كه به‌دوای خۆیدا هێنای. له‌م نوسینه كورته‌دا، كه‌مێك له په‌یوه‌ندیی پرسه‌كه و كاردانه‌وه‌كان ڕاده‌مێنین و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێك ڕه‌گه‌زی كه‌متازۆر شاراوه ببه‌ستین به یه‌كتره‌وه. واته به‌ر له‌وه‌ی كۆك بین یان ناكۆك، تۆزێك زه‌مینه‌ی ڕووداوه‌كه ههڵدهكۆڵین كه ملكه‌چی ڕاسته‌وخۆی هیچكام له ڕا باڵاده‌سته‌كان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرایه بۆ سیاقه مێژووییه‌كان، ئیدی له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئێستا.
فایه‌ق بێكه‌سی باوك، له هۆنراوه‌ی "نه‌سرین"دا و له لاپه‌ڕه 129ـی دیوانه‌كه‌یدا به‌پێی چاپی "ئینتیشاراتی كوردستان"، نه‌سرین ناوێك ده‌كاته به‌رده‌نگی خۆی تاكو دروشمه ڕۆشنگه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌باره‌ی خوێنده‌وارییه‌وه بخاته‌ڕوو. له كۆپله‌ی دوودا ده‌ڵێت:
ئه‌مڕۆ زه‌مانی عیلم و عیرفانه/ عاله‌م شه‌و و ڕۆژ، وا له فرمانه
فه‌رقی نێر و مێ نیه بیزانه/ هه‌سته تێكۆشه تا خوێنت گه‌رمه
سه‌رپۆش فڕێده، كه‌ی واده‌ی شه‌رمه
ئێمه نازانین مه‌به‌ست له‌و نه‌سرینه، كێیه؛ بۆیه ناوه‌كه وه‌ك ناوی تایبه‌ت گرنگ نییه. ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌و ڕێكه‌وته مێژووییه‌یه كه دوو نه‌سرین یهكساندهكات به یه‌كتری؛ نهسرینێكی گریمانه‌یی و نهسرینێكی واقیعی. ڕێكه‌وته‌كه خۆی پرسێك ده‌جووڵێنێت كه له كۆیهتیی مێژوودا ڕێكه‌وتی ڕووت نییه، به‌ڵكو جۆرێك بیرخستنه‌وه‌ی ده‌لالیی تیایه و مانا به شتێك ده‌دات. ته‌نانه‌ت دوو بێكه‌س، باوك و كوڕ؛ هه‌میسان هه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی تر به پرسه‌كه ده‌ده‌ن. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه: ئاخۆ به‌پێی زاكیره‌ی خه‌ڵك، نه‌سرینی یه‌كه‌م نهسرینێكی تیۆری و گریمانه‌ییه، و نه‌سرینی دووه‌میش ڕووی پراكتیكیی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانه؟ واته ده‌بوو نه‌سرینی دووه‌م، نمونه‌ی به‌دیهاتووی یه‌كه‌میان بێت؟ (هه‌روه‌ك ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی ناو ڕۆمان و چیرۆكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كه یه‌كه‌میان هی ناو ده‌قه و بۆ ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، تاكو له واقیعدا پیاده‌بكرێت).
گه‌ر ئه‌م پرسیارانه به هه‌ند وه‌ربگرین، و به پێشگریمانه‌ی ناو زه‌ینی خه‌ڵكی بزانین، تێده‌گه‌ین ڕێكه‌وته‌كه زۆریش بێ‌مانا نییه. باوكێكی ڕۆشنگه‌ر له قۆناغێكدا هانی كچان ده‌دات بخوێنن، به‌ڵام له‌ناو ده‌قدا. دواتر شاعیری كوڕ، له واقیعدا ڕێ له نه‌سرینی دووه‌م ده‌گرێت بخوێنێت. گه‌ر بێكه‌سی كوڕ، به‌پێی هه‌لومه‌رجی خۆیشی جووڵابێته‌وه؛ ئه‌مڕۆ گۆشه‌ی ڕوانینهكه گۆڕاوه. چونكه بێكه‌سی كوڕ ده‌بێته شاعیر و له‌ناو ده‌قی شیعری دا چه‌ندین درووشم له‌باره‌ی ئازادی و ڕزگاریی ژنه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌رپرسیاریی خۆی وه‌ك مرۆڤ و شاعیریش قورسترده‌كات. خه‌ڵك لێره‌وه ده‌كه‌وێته به‌راورد له‌نێوان ده‌ق و واقیع، شاعیری كوڕ و باوك، نه‌سرینی دووه‌م و یه‌كه‌م. ئه‌مه له دونیای فیكردا پێی ده‌وترێت ڕیترۆئهكتیڤ (نیگای ڕووهودوا یان پاشه‌وپاش). واته كاتێك ئاوڕ له مێژوو ده‌ده‌ینه‌وه، ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆیان نامێننه‌وه و به‌ر داوه‌ریی نوێ یاخۆ داوه‌ریی كۆتایی خۆیان ده‌كه‌ون. به مانایه‌كی تر، ڕابردوو چیدی ڕووداوگه‌لی به‌سه‌رچووی مردوو نین، به‌ڵكو ده‌جووڵێن و وێنه‌یه‌كی نوێ ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه.
ڕیزبه‌ندیی ڕووداوه‌كه خۆی جێی تێڕامانه: شێركۆ بێكه‌س له ساتێك‌دا ڕێ له هاوژینه‌كه‌ی ده‌گرێت بخوێنێت كه نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاگاییه ڕۆشنگهرهی وا دواتر له شیعردا پێی ده‌گات. ئه‌و له قۆناغێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری دا ئه‌م ڕێگرییه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگاكه خۆی له ئاستێكی ڕۆشنگه‌ریی نزمدایه. بۆیه به‌م مانایه، ڕێگرییه‌كه زۆر دوور نه‌بووه له‌و ساته‌وه‌خته كه‌لتورییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه تێپه‌ڕینی كاته، كه ههڤدژییهك له نێوان ئێستا و ڕابردوودا درووستده‌كات و ده‌ق و واقیع لێكجیاده‌كاته‌وه. به‌تایبه‌ت كاتێك شێركۆ ده‌بێته شاعیرێكی ناسراو و هه‌ژماری مێژوویی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌م هه‌ژماره‌ش، عاده‌ته‌ن بۆ هه‌ر نووسه‌رێك هاوشانه به داوه‌رییه‌كی وردتر و ژێرهوانكێی مێژوویی كه مرۆڤ خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ناشكێت. چونكه مرۆڤ به‌ناو ئه‌زموونێكی مێژوویی و كه‌لتوریدا تێده‌په‌ڕێت كه هه‌مووده‌م بكه‌رێكی ئاگامه‌ندی یه‌كانگیر نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی پڕ له ته‌نگژه‌ی نێوان خۆی و كۆمه‌ڵگەیه كه چه‌ندین به‌رزی و نزمی تێده‌په‌ڕێنێت.
خاڵی سه‌رنجڕاكێش و تێڕاماو لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه گه‌ر نه‌سرینی دووه‌م بیخوێندایه، كه‌س سه‌رنجی نه‌ده‌چووه سه‌ری و ڕه‌نگه نه‌سرینی یه‌كه‌میش هه‌رگیز به بیردا نه‌هاتایه‌ته‌وه. به‌ڵام مێژوو هه‌میشه ئه‌و پارادۆكس و پێچانه، یاخۆ با بڵێین ئه‌و ساته نێگه‌تیڤ و بۆشانه هه‌ڵده‌داته‌وه كه پێده‌چێت له كاتی خۆیدا ما‌نایان وه‌رنه‌گرتبێت. گه‌ر نه‌سرینی یه‌كه‌م ئایدیاڵی خوێنده‌واری بێت، هی دووه‌م شكستی ئه‌م ئایدیاڵه‌یه و ده‌قه‌كان وه‌ك ده‌قی ئه‌بستراكت ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌مه‌ش دیسان گوناهی شاعیر نییه وه‌ك تاكه‌كه‌س به‌ته‌نیا، به‌ڵكو دیوێكی گه‌وره‌تری مێژوویی و كه‌لتوریی هه‌یه كه پێمانده‌ڵێت مه‌ودا له نێوان دروشم و واقیعدا ماوه‌ته‌وه. نه‌سرینی دووه‌م، نوسخه‌ی نێگه‌تیڤی نه‌سرینی یه‌كه‌مه كه وه‌ك ئایدیاڵێك به‌دینه‌هاتووه. ئه‌ویش له ژیانی شاعیری كوڕدا كه له‌لایه‌كه‌وه گرێدرابوو به دروشمگه‌لی ئازادی و مافی ژن و ئه‌و پرسانه‌وه.
نهسرینهكهی بێكه‌سی باوك (كه له ساڵی 1944 نوسراوه)، دوای هه‌شتا ساڵ ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر داوه‌ری؛ ئه‌ویش له زنجیره‌یه‌كی خێزانی دا كه سه‌ره‌نجام له خێزان فراوانتره و ده‌چێته ناو فه‌زای گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. زۆرجار له پرسه ئێستاتیكییهكاندا ده‌وترێت، ده‌ق كه یه‌كجار بڵاوبووه‌وه، ئیدی بۆ ئه‌به‌د ده‌كه‌وێته به‌رده‌م داوه‌ری و داوهریكردنهوه. واته ده‌شێت هه‌ر قۆناغێك بڕێك بنرخێنرێت، یان ده‌قیقتر: هه‌ر قۆناغێك دوایین داوه‌ریی له‌باره‌وه بكرێت و حسێب له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی تریش بكرێت كه دواتر چوونه‌ته سه‌ر ده‌قه‌كه. ئه‌مڕۆ ده‌قاوده‌ق كێشه‌ی نه‌سرینی یه‌كه‌م، هه‌ر وه‌ك خوێنده‌واری نه‌ماوه‌ته‌وه؛ به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی دیكه‌شی لێ ئاڵاوه. بۆ وێنه، ئه‌مڕۆ ژنان زۆرینه خوێنده‌وارن و به خوێندنی مۆدێرندا تێپه‌ڕیون و بڕوانامهیهكیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ی "دالی خوێندن" خۆی هه‌ر له‌وه‌دا ماوه‌ته‌وه؟ یاخود خوێندن و خوێنده‌وارییش، بوونه‌ته پرسی ئاڵۆزتر و مه‌رجی مۆدێرنتریان چووه‌ته‌سه‌ر و تێده‌گه‌ین سه‌واد وه‌ك سه‌واد، به واتای ئازادیی ته‌واوه‌تی نایه‌ت. واته ئه‌م پرسانه، به‌ده‌ر له‌و ڕووداوه‌ی ڕوویدا، به‌ره‌و جێیه‌كی تریشمان ده‌بات كه خوێنده‌واری له‌مڕۆدا به چی مانایه‌ك دێت. ئاگادارین له‌و چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا، خوێنده‌واری ته‌نیا وه‌ك توانای خوێندنه‌وه و نووسین به‌كارنه‌ده‌هات؛ به‌ڵكو له‌ناو نوخبه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌كاردێت كه ڕۆشنبیرییه‌كی به‌رزتر له خوێنده‌وارییه ئاساییه‌كه‌یان هه‌یه.
مێژوو، پرۆسه‌یه‌كه كه‌متازۆر هه‌وڵده‌دات فۆرم و ناوهڕۆك پێكه‌وه بگونجێنێت. تایبه‌ت به‌م باسه‌ش، دروشم و واقیع بگونجێنێت. له‌گه‌ڵ هه‌ر نه‌گونجان و ترازانێكدا، ناكۆكییه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه دیارده‌كان ده‌خاته‌وه به‌رده‌م داوه‌ری. دیارده‌كه ناسڕێته‌وه، به‌ڵكو ڕوویه‌كی تری پێ ده‌دات كه هێشتان پڕنه‌بووه‌ته‌وه و داوهریدهكرێتهوه و لای هاوچه‌رخه‌كانه‌وه پیاچوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ده‌كرێت.
