🔻ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە

🔻داهاتی ناوخۆ گرفتی بەردەم خەرجکردنی مووچەیە

ڕێگای کوردستان

​ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایار، وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی فیدراڵی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە وردبینی کۆتاییان هات.
​هاوتەریب لەگەڵ ئەم بڕیارەی بەغدا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان ڕەوانەی بەغدا بکات، هاوکات شاندێکی تەکنیکی و یاسایی هەرێمیش بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دەچنە پایتەختی عێراق.

​سەرباری ئەم هاتوچۆ و ڕێکارە سەرەتاییانە، چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی بێباکی و خەمساردیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەغدا لەوانە دواخستنی ڕەوانەکردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، پێشبینی ناکرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ پێش جەژن خەرج بکرێت.

چەند جارێک بەرپرسانی باڵای دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر کردووەتەوە، کە ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت ئەوان ناتوانن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.
ئەم لێدوانانەی دەسەڵاتداران لەکاتێکدابوو، کە ڕۆژانە هەرێم لە ڕێگەی بۆڕی و تانکەرەوە نەوتی هەناردەی دەرەوە دەکردو دەیفرۆشت و داهاتێکی زۆری لە بەردەستدابوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا