هەولێر – ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان، بە بەشداریی هاوڕێ كەمال شاكر، سكرتێری پێشووتری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ هیوا عومەر، جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، پێشوازییان لە بنەماڵەی هاوڕێی سەركردە "نەجمەدین مامۆ" كرد، بە مەبەستی گەیاندنی ڕێز و سوپاسیان بۆ سەرکردایەتی حزب و ئەندام و کادیر و دۆستان کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی دایکی کۆچکردوویان هاوڕێ خاتوون سەیدا حسێن، بەشدار و هاوخەمیان بوون.
لە دیدارەكەدا، كە هاوڕێ نەرمین نەجمەدین مامۆ، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزب و خوشك و براكانی، مەهاباد و گۆران، ئامادەی بوون، سەركردایەتی حیزب جارێكی تر هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ بنەماڵەكە دووپات كردەوە و هیوای دڵنەواییان بۆ خواستن.
لە بەرامبەردا، بنەماڵەی هاوڕێ نەجمەدین مامۆ سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەركردایەتی و تەواوی هاوڕێیانی حیزب كرد، بۆ هاوكاری و بەشداریكردنیان لە مەراسیمی پێشوازیكردن و ناشتن و بەڕێوەچوونی پرسەی دایكیان.
شایانی باسە، هاوڕێ خاتوون سەیدا حسین هاوسەری هاوڕێ نەجمەدین مامۆ و دایکی شەهید فرسەت، لە ١٨-٤-٢٠٢٦ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد و دوای هێنانەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمێكی شایستەدا بە خاك سپێردرا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا