
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/٥/٩، هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، سەردانی بارەگای مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن سالار مەحموود، سەرۆکی بۆردی مەکتەبەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەو پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرا. سالار مەحموود، سەرۆکی بۆردی کاروباری ڕێکخراوەیی سوپاسی ئەم بەسەرکردنەوەیەی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگی بۆ پتەوکردنی تەبایی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەقەڵەمدا.
