
بەبۆنەی یادی ٥۱ ساڵەی دامەزاندیەوە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام لاێەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
دەکات، کە ئەمە دەقی بروسکەکەیە
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی
بە بۆنەی (٥١)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
دامەزراندنی یەکێتی لە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی گەلەکەماندا، وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی نیشتمانی و دیموکراسی دژ بە دیکتاتۆرییەت؛ کە تێیدا هەردوولامان حزبی شیوعی و یەکێتیی نیشتیمانیی وەک دوو هێزی تێکۆشەر لە سەنگەری بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا، پێکەوە خەباتمان کردووە و قوربانیی گەورەمان بەخشیوە.
لەم بۆنەیەدا، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوانمان و کاری پێکەوەیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم، چەسپاندنی دیموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان
۱ـی ٦ـی ٢٠٢٦
