
لە(٢٠١٧/٥/٣١) واتا نۆ ساڵ پێش ئەمڕۆ هاوڕێی تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و زیندانی سیاسی(عەزیز محەمەد) سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیڕاق کۆچی دواییکرد.
هاوڕێ(عەزیز محەمەد عەبدوڵا) لە ساڵی(١٩٢٤) لە گوندی بێرکۆتی شاری هەولێر لە دایکبووە،
هاوڕێ عەزیز محەمەد، لە ساڵی(١٩٤٥) پەیوەندی بە حزبی شیوعی عیڕاق کردووە،
لەساڵی(١٩٤٨) لەسەردەمی پاشایەتی لەگەڵ پۆلێک تێکۆشەری شاری هەولێر لەناویاندا(حەمید عوسمان، عەزیز غەفور) دەیان تێکۆشەری تری کوردستان و سەدان تێکۆشەری عیڕاق دەستگیر دەکرێت زیندانی (نوگرەسەلمان) زیندانی دەکرێن، تا ڕووخانی ڕژێمی پادشایەتی و لەناوچوونی گۆڕبەگۆڕ نوری سەعید و سەرهەڵدانی شۆڕشی(١٤) ی تەمووزی (١٩٥٨) ئازاد دەکرێ.
هاورێ عەزیز محەمەد، لە ساڵی(١٩٦٤ تا ١٩٩٣) سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیڕاق بوو، لە ساڵی(١٩٨٤) چوارەم کەس بوو لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەت مەدالیای(لینین) ی پێبەخشرا.
لە ناوەڕاستی هەشتاکان لەلایەن حزبە شیوعیەکانی ووڵاتانی(ئەردەن، سوریا، لوبنان)وەک سەرۆکی(الاحزاب الشیوعیة لدول الطوق) واتە ووڵاتانی بازنەی چوار دەورەی ئیسڕائیل دەسنیشانکرا.
هاوڕێ عەزیز محەمەد، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی(بەرەی کورستانی) و ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی بوو تا دوای ڕاپەڕینی(١٩٩١) کە یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
هاوڕێی تێکۆشەر(عەزیز محەمەد) تا ڕاپەڕین پێشمەرگەیەکی گیان لەسەردەست بوو یەکێک بووە لەو سەرکردانەی بەرنامە داڕێژەری ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی(١٩٩١) بووە،
کاتێک شەڕی براکوژی نێوان پارتی و یەکێتی دەستیپکرد، هاوڕی عەزیز محەمەد ڕۆڵی گەورەی گێڕا لەکۆتایهێنان بەشەڕی براکوژی وخوێن ڕشتن تا لە ساڵی ۱۹۹٨ ئاگربەستی یەکجاری لەنێوان هەردوو هێزە شەڕکەرەکە ڕاگەیاندوئاشتی بەرپابوو ،
یادت بۆ هەمیشە زیندووەو لەدڵ و بیری هاوڕێیان و حزب و گەلەکەت بەزیندویی دەمێنیتەوە.. See less
