بۆ سەرجەم جوتیاران و هاونیشتمانیانی خۆشەویست
​لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنە و بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی ئەمساڵ کە بووەتە هۆی زیادبوونی پوش و پەڵاش لە دەشت و کێڵگەکاندا، مەترسیی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە زیاتر بووە. پاراستنی بەرهەمی رەنجی ساڵێکی جوتیاران و سەلامەتی ژینگەکەمان ئەرکێکی نیشتمانی هەموومانە. هەر بۆیە، تایبەتمەندی ناوەندی جوتیارانی حزبی شیوعی کوردستان ئەم ڕێنمایی و داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتییان دەکات
🔺جوتیارانی خۆشەویست هاونیشتمانیانی ئازیز و ڕێبوار و شوفێیری خاوەن دەڕاسەکان  ئێمە  ئێستا لەوەرزی دورێنە نزیک دەبینەوە وئەمساڵ بەهۆی بارانبارینکی باش پوش پەڵاش زۆرە بۆیە هیوادارین ئەم خاڵانەی خۆارەوە پەیڕەوبکەن
١=داوا لەبراجوتیارەکان دەکەین دەوروبەری (محاویلەی کارەباکانیان) پاک بکەنەوە لەکژو گیاوپوس پەڵاش گەرکارەبا بەکار ناهێنن باشتر سەروچاوەی ڕەیسی کارەبکە بکوژێننەوە
٢=جوتیاران لەم وەرزە خویان بپارێزن لەئاگرکردنەو
٣=بریانی جوتیار ئەوانەی تراکتۆریان هەیە ئامادەکاری بکەن بۆهەرکارەساتێکی نەخوازراو 
٤=بریانی خاوەن دەڕاسە بۆهەرکارێکی چاک کردنو لەحیم کردن دەڕاسەکانیان لەگۆڕەپانکی پاک بۆدەسکاری کردنی وهەروەها گرنگە خاوەن دەڕاسە ئاگرکوژێنەوە وتەنکەری ئاوی هەبێ
٥=داوا لەپارێزگاروبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەکەین ئامادەکاری پێوست بگرنە بەربۆهەرئەگەرێکی نەخوازاو
٦=داوامان لەبراشوفێر وسەرنیشنانی سەیارە خۆپارێزی لەکێشانی جگەرەوفڕێ نەدانی 
٧=داوالەپارێزگار ولایەنی پەیوەندی داردەکەین بۆ پاک کردنەوەی نزیک شەقەمە سەرەکیەکان بۆ پێش گرتن لەئاگر کارەساتی نەخوازراو
تایبەتمەندی ناوەندی جوتیارانی حزبی شیوعی کوردستان /١١-٥-٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا