سلێمانی/ دلێر عەلی 


بەبۆنەی یادی ٩٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی  حزبی شیوعی لە شاری سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە 6/4/2026 هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی وهاوڕێیان بابا عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عوسمان زیندانی و فاخیر شەهید زاهیر ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پێشوازیانکرد، لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان،بە سەرۆکایەتی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجە- ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، شاندی میوان پیرۆزبایی گەرمی پارتییان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەوە گەیاندە سکرتێر و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیوعی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و هەروەها ڕۆڵی کاریگەر و مێژوو و خەباتی حزبی شیوعیان لە قۆناغە جیاجیانی تێکۆشان لە پێناوی مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەرزنرخاند.
لای خۆیەوە،هاوڕێ ئەبو کاروان سوپاسی سەردانەکەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و دەستخۆشی لێ کردن بۆ ئەو ڕێزەی کە بەرامبەر مێژوو و خەباتی حزبی شیوعی دەریدەبڕن، ئەم جۆرە پەیوەندییانەشی بە گرنگ وەسف کرد بۆ نزیکبوونەوەی دید و بۆچوونەکان.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و مەترسیەکانی بەردەوامی شەڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون کە تێپەڕاندنی ئاڵێنگارییەکان پێویستی بە یەکگرتوویی و تەبایی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەیە.

 

May be an image of text

May be an image of one or more people

وتاری نووسەران