كارزان ئەحمەد


لەگەڵ هەڵگێرسانی جەنگدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا لەلایەن ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و ئیسرائیلدژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران،وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت پریشكی ئاگرەكەیان بەركەوت‌وبەرهەم‌وهەناردە نەوت لەو وڵاتانە ڕووبەرووی مەترسی‌وئاستنێكی گەورە بووە،بەتایبەتی دوای داخستنی تەنگەی هورمز‌ودروستبوونی قەیرانی وزە لە ئەنجامی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران،لەوچێوەیەشدا عێراق‌وهەرێمی كوردستان كە زیاتر لەسەدا 90ی بودجەیان پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێتسەرچاوەی بژێوی و شادەماری ئابوورییان بەرەو پەككەوتنە روەشت،سەرەڕای ئەمە بەردەوامی ئەو جەنگە وایكردوە رۆژ بە رۆژ لاوازییەكانی ئابووری عێراق‌وهەرێمی كوردستان كە تاك لایەنە پشت بە نەوت دەبەستین زیاتر دەربكەوێت لە رووە جیاوازەكانی وەك دابینكردنی ئاسایشی بەرهەمهێنان، هەبوونی ژێرخانی گواستنەوەی نێوخۆی و جێگرەوەی رێڕەوی گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بەدەر لەڕێگەی گەرووی هورمز،ئەمە لەكاتێكدایە عێراق زیاتر لەسەدا 90ی نەوتەكەی لەرێگەی گەرووی هورمز هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكات كە پێش جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی 4.65 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە رۆژێكدا بەرهەمدەهێنا، بەشێوەیەك هەرێمی كوردستان نزیكەی 300 هەزار بەرمیل و عێراق 4 ملیۆن‌و350 هەزار  بەرمیل،بەڵام لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراق‌وهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە‌ولە عێراق كەمبووەتەوە بۆ سەرو یەك  ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و هەرێمی كوردستانێش بۆ خوار 70 هەزار بەرمیل،هەروەك ئاستی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن هەردوولایان ناگاتە 500 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا،بۆیە لەگەڵ بەردەوامی ئەو جەنگە پسبۆرانی بواری ئابووری‌ووزە پێشبینی ئەوە دەكەن عێراق‌وهەرێمی كوردستان لەئێستا‌وداهاتوودا ڕووبەرووی شۆكی ئابووری مەترسیدار ببنەوە بەتایبەتی ئەگەر جێگرەوەی رێڕەوی گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بۆ خۆیان دابین نەكەن،بەتایبەتی كە لەئێستاداشەڕی ئەمریكا - ئیسرائیل - ئێران پێی ناوەتە دووەم مانگییەوە و لێكەوتەكانی لەسەر ئابووری جیهان رۆژ بە رۆژ روو لە هەڵكشان دەكەن،وڵاتی عێراق 75%ی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە - لە 4.4 ملیۆنەوە بۆ 1.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا. قەتەریش بەرهەمهێنانی گازی بەبڕی 17% لەدەستداوە بۆ 5 ساڵ بەهۆی شەڕەوە، كە ساڵانە نزیكەی 12.8 ملیۆن تۆن LNG كەمدەبێتەوە بە بەهایەكی 20 ملیار دۆلار.
جێی ئاماژەپێدانە رۆژانە لە جیهاندا 104 ملیۆن بەرمیل نەوت بەكاردەهێندرێت، نزیكەی 80 ملیۆن بەرمیلی لەرێگەی دەریاكانەوە بە هەشت تەنگەدا دەگوازرێتەوە، ئەگەر داخستنی تەنگەی بابولمەندەب بڕواتە پاڵ تەنگەی هورمز،ئەوا جیهان رووبەڕووی قەیرانێكی نوێی وزە دەبێتەوە كە لەدوای جەنگی كەنداوی 1990 وێنەی نەبووە.
شۆكی نەوت لەدەییەكانی رابردوودا
لێكەوتەكانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستسنووری گۆڕانكارییەكانی ڕۆژانەی نرخی نەوت‌وبەهای كاڵاكانی تێپەڕاندوە،بەڵكو دەتوانیین بڵیین لەئێستادا چەندین پڕسیار لەبارەی داهاتووی ئابووری جیهان خۆی دەخاتە ڕوو لەكاتێكدا كە شۆكی وزە لەبازاڕەكانی جیهاندا لەگەڵ چەندین گۆڕانكاری   دارایی‌وبونیادی بەرفراوان یەكتر دەبڕن.
داتا‌وزانیاریەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ئەوەمان بۆ دەخەنە ڕوو كە پەشێوەكانی خستنەڕوو نەوت‌وگازی سروشتی بەتەنها كاریگەریان بۆ سەر بازاڕەكان نابێت،بەڵكو درێژ دەبێتەوە بۆ دووبارە دارشتنەوەی پەیوەندیەكانی هێز لەنێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەر نەوت‌ووڵاتانی بەكاربەر،هەروەها بزاوتی سەرماییەی جیهان رێكدەخاتە،بەتایبەتی لەدوا گۆتاری سەرۆكی ئەمریكا هیچ كاتێكی دیاریكراوی بۆ كۆتاییهاتنی جەنگی ئێران دانەنا و ئاماژەی بە توندكردنەوەی هێرشەكانیان كرد بۆیی دوای گۆتارە نرخی نەوت لەبازاڕِەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەنرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 6 دۆلار و 33 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێكی بە 107 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەك نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 5 دۆلار و 28 سەنت بەرزبووەوە و بە 105 دولار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكرا،بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت، دوای گوتارەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە ئاراستەی نرخەكان پێش گوتارەكە ئاراستەی دابەزین بوون، چاوەڕوانییەكان لەسەر ئەوە بوو بەهۆی گوشاری نێوخۆییەوە، سەرۆكی ئەمریكا كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ رابگەیێنێت.
پسپۆرانی بواری وزە پێیان وایە كە قەیران وزە لەپاڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‌وگازی سروشتی گەیشتووەتە خاڵێكی وەرچەرخان،كە تێیدا نرخی فیزیكیی بەرهەمە نەوتییەكان لە نرخی گرێبەستەكانی داهاتوودا دوور كەوتووەتەوە و كەلێنێكی زۆری تێدا دروستبووە،بەشێوەیەك نرخی هەندێك بەرهەمی نەوتیبەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووتەوە،بۆ نموونە نرخی سووتەمەنیی فڕۆكە لە سینگاپوور بۆ 222.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەتەوە، كە زیاتر لە دوو ئەوەندەی نرخی پێش جەنگە،هەروەك  نرخی گازوایل گەیشتووەتە 182.76دۆلار، كە نزیكەی 100% بەرزترە لە نرخی بازاڕ لە چەند هەفتەی رابردوودا.
شۆكی نەوت لەهەفتاكاندا
قەیرانی ئێستای وزە كە بەهۆی جەگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووتە ئاراوە تاقیكردنەوەی قەیرانی وزەی ساڵانی هەفتاكانی بە بیری دەهێنێتەوە،شۆكی نەوت كە لە ساڵانی 1973-1974  هاتە ئاراوەبووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چوار بەرامبەر،لەئەنجامی ئەمەش ئاستی هەڵاوسان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووە،ئەمە وایكرد پسپۆرانی بواری وزە ئاماژە بەوە بدەن كە ئەو گۆرانكارییە گەورەییە لەنرخی نەوت بەگرنگنرین رووداو ناوزەند بكەن چونكە بووە هۆی گۆرانكاری بونیادی لە كەرتی وزەی جیهان،چونكە بەتەنها كاریگەری بۆ سەر نرخەكان نەبوو،بەڵكو بووە هۆی دابەشبوونەوەی دەسەڵاتەكان لەنێوان كۆمپانیاكان‌ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت.
هەروەك شۆكی  نەوت كە لە ساڵانی  1978-1979 كە پەیوەندی بە شۆرشی ئێران هەبوو،درێژە بێدەری ئەو گۆرانكاریانە بووە كە پێشتر لەئاراد بووە،ئەمەش وایكرد هێزی دارایی لەكۆمپانیای نەوتی گەوەكانەوە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت،لەمەوەو پسپۆرانی بواری وزەئاماژە بەوەدەدن كە پێدەچێت بەشێوەیەكی جیاوازتر‌وئاڵوزتر هەمان ئاراستە بێتە ئاراوە.،سەڕەرای ئەمە لێكەوتەكانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنووری گۆرانكاڕیەكانی نرخی نەوتی تێپەراندوە چونكە چەندین پڕسیار قوول لەبارەی ئایندی سیستەمی ئابووری ئابووری جیهان دەخاتەڕوو لەكاتێك شۆكی وزە یەكتر بڕیكی هێناوەتە ئاراوە لەگەڵ گۆرانكارییە دارایی بونیادییە بەرفراوانەكان.
هاوكات لەئێستاداپەشێویەكانی خستنە ڕووی نەوت‌وگاز سروشتی بەتەنها بۆ سەر بازاڕەكانی قەتیس نەبووە،بەڵكو كاریگەری دەبێت بۆ سەر دارشتنەوەی نەخشەی پەیوەندیەكانی نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەر نەوت‌وبەكاربەرانی،هەروەها ئامادەكاری دەكات بۆ خستەڕووی  جوولی نوێ‌ سەرمایەگوزاری لەسەر ئاستی جیهان .

 

 

 

وتاری نووسەران