
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: پێویستە ئێران بیر لە رێكەوتن بكاتەوە و خۆی لە چەكی ئەتۆمی داماڵێ دەنا ئەو وڵاتە دووچاری بارودۆخێكی زۆر خراپ دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی (BFM)ی فەڕەنسی ڕاگەیاند، نازانێت ئایا لە کاتێکی نزیکدا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا دەکرێت یان نا، بەڵام ئێرانییەکان ئارەزوی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن.
سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەی وت، "ئێران ڕوبەڕوی دۆخێكی زۆر خراپ دەبێتەوە ئەگەر ڕێککەوتن ئەنجام نەدرێت."
پێشتر ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرای کردبو کە ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەکاری چڕ دەکەن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی کردەوە سەربازییەکان دژی ئێران، کە ئەگەری هەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا بێت، ئەمەش لە نێوان زیادبونی هەڵسەنگاندنەکان بۆ شکستهێنانی ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
