
40 وڵات بەشداری كۆبوونەوەیەك دەكەن بە ئامانجی كردنەوەی گەرووی هورمز و ئازادی بازرگانی لەم رێرەوە ئاوەی بەهۆی شەڕی ئەمەریكا و ئێرانەوە داخراوە.
بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا، شانبەشانی هاوتا فەرەنسییەکەی کاترین ڤۆترین، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەك بكەن كە زیاتر لە 40 وڵات بەشداری تێدا دەكەن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئەو کۆبونەوە راوێژكاریه دوای کۆبونەوەیەکی دو رۆژە دێت لە مانگی نیسانی ساڵی رابردو لە لەندەن لەنێوان پلاندانەرانی سەربازیدا کە باسیان لە لایەنە کردارییەکانی ئەرکێکی بە سەرۆکایەتی بریتانیا و فڕەنسا کرد بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە رێڕەوی ئاوی گرنگدا، دوای گەیشتن بە ئاگربەستێکی بەردەوام.
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بریتانیا باسی لهوهكردوه، "ئێمە ڕێککەوتنە دیپلۆماسییەکە دەگۆڕین بۆ پلانی سەربازی پراکتیکی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە".
پاریس کەشتیی فڕۆکە هەڵگری " چارڵز دیگۆل" ی بەهێزی ئەتۆمی بۆ ناوچەکە ناردوه و جێگیریکردوە، ههروهها حكومهتی بریتانیا رۆژی شەممە رایگەیاند، کەشتی زهبهلاحی"HMS Dragon" دەنێرێت.
هەردو وڵات جەختیان لەوەکردەوە کە ئەو هەنگاوانە بەشێکە لە "پێگەی پێشوەختە" لە پێش هەر ئەرکێکی نێودەوڵەتی ئەگەری بۆ یارمەتیدانی پاراستنی کەشتیوانی.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بریتانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، جێگیرکردنی کەشتیی HMS Dragon بەشێک بوە لە "پلانی خۆپارێزی" بۆ دڵنیابون لەوەی بریتانیا ئامادەیە بەشداری بکات لە دەستەبەرکردنی گەروەکە کاتێک بارودۆخەکان ڕێگەی پێدەدەن.
بریتانیا و فڕەنسا مانگی ڕابردو ڕایانگەیاند، پلانەکان بۆ دەستەبەرکردنی گەروەکە دەستیان بە شێوە وەرگرتن کردوە.
پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتدا، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕی. بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە هاتوچۆی کەشتیوانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران تاڕادەیەکی زۆر گەروەکەی داخست و بازاڕەکانی جیهانی پەکخست و نرخی نەوتی بەرزکردەوە، پێش ئەوەی دواتر ئەمریکا لە بەرامبەردا گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران بسەپێنێت.
