​حزبی شیوعی عێراق ڕەخنەی توند لە بەردەوامیی سیستمی پشکپشکێنەی تائیفی و نەتەوەیی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر هەمان بنەمای کۆن، وڵات بەرەو داخرانی سیاسی زیاتر دەبات. حزبی شیوعی عێراق، جەختی لەسەر دەکاتەوە کە هاوکێشەی حوکمڕانی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە، دەسەڵات و سەروەت و سامانی لە نێوان حزبە باڵادەستەکاندا دابەش کردووە لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گشتی و مافەکانی هاووڵاتیان.
​حزبی شیوعی ئاماژە بەوە دەکات کە دابەشکردنی پۆستە وزارییەکان بەبێ ڕەچاوکردنی لێهاتوویی، حکومەتێکی بێ ئاسۆی سیاسی و کۆتوبەندکراوی بە تەوافوقەکان بەرهەمهێناوە. 
ئەم دۆخەش درزێکی گەورەی لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەدا دروست کردووە، بە جۆرێک کە دەسەڵات لە چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری، کەمکردنەوەی هەژاری، بنبڕکردنی گەندەڵی، کۆنترۆڵکردنی چەکی بێسەروبەردا شکستی هێناوە، هۆکاری سەرەکیش مانەوەی ئابوورییە بە پشتبەستن بە تەنها داهاتی نەوت.
حزبی شیوعی عێراق پێی وایە ​ئەم شکستە، بووەتە هۆی پاشەکشەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانداو فراوانبوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و زیادبوونی ئارەزووی گەنجان بۆ کۆچکردن.
​لە کۆتاییدا، حزبی شیوعی ڕایدەگەیەنێت کە پشکپشکێنە ڕێگرە لە هەر چاکسازییەک و داوای یەکخستنی سەرجەم هێزەکانی گۆڕانکاریی دیموکراتی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکان دەکات بۆ بنیاتنانی ئەلتەرناتیڤێکی نیشتمانی، کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئازادی بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا