
بە مەبەستی پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە داواکارییە ڕەواکانیان، حزبی شیوعی عێراق بەشداری لە خۆپیشاندانی جووتیاران دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٦، سەدان جووتیار لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، تێیدا داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کرد و سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژیانەشیان کرد کە پێشتر کرابووە سەریان.
خۆپیشاندانەکە بەشدارییەکی بەرفراوانی ئەندامان و هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراقی بەخۆوە بینی، وەک دەربڕینی هاوسۆزی و پاڵپشتی بۆ داواکارییە ڕەواکانی جووتیاران و ڕاگەیاندنی ڕەتکردنەوەی تەواوی هەر جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەک کە لە ڕابردوودا بەرامبەر بە جووتیاران کراوە.


