وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی لەسەر سەکۆی (KRDPass) پەسەند کرد و رایگەیاند، لەمەودوا مۆڵەتی دیجیتاڵی هاوشێوەی مۆڵەتی کارت، هێزی یاسایی دەبێت و لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە کاری پێ دەکرێت.

رۆژی سێشەممە، ١٩ی ئایار، بە نووسراوێکی فەرمی کە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچووە، بەیانی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٦ تایبەت بە "پەسەندکردنی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی" راگەیەندرا. ئەم بڕیارە لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان دراوە.

بەپێی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لەکاتی داواکردنی مۆڵەت لەلایەن ئەفسەر یان کارمەندی هاتوچۆ، شوفێر دەتوانێت بە یەکێک لەم دوو شێوازە مۆڵەتەکەی بخاتە ڕوو:

١. مۆڵەتی شوفێری بە شێوازی (کارت(

٢. مۆڵەتی شوفێری بە شێوازی (دیجیتاڵی) کە لەسەر سەکۆی (KRDPass) لەناو ئامێرە زیرەکەکاندا بەردەستە.

لە ماددەی سێیەمی بەیانەکەدا جەختکراوەتەوە کە مۆڵەتی دیجیتاڵی هەمان هێزی یاسایی و خەسڵەتی مۆڵەتی کارتی هەیە. فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری (BIT) بەرپرس دەبێت لە دیاریکردنی خەسڵەتە تەکنیکییەکان و دابینکردنی بەرزترین ئاستی پاراستنی زانیارییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ساختەکارییەک لە ڕێگەی سیستەمی "پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی" (Electronic Verification).

ئەم بڕیارە لە پێنج ماددە پێکهاتووە و لە ڕۆژی دەرچوونییەوە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا