
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
سەرقاڵی زۆر، نووسەران دوودڵ دەکات هەر چی دەیانەوێت لە کورتترین کاتدا بینووسن و بینێرن و هەمووشتێک بەچانس بسپێرن، بەڵام کات دانان و سەرنجدان لەپێویستی خوێنەر سوودی ئاشکرای هەیە...
ڕەنگە تۆش یەکێک بی لەوکەسانەی پێش ناردن بەوردی بەپەیامەکەتدا بچییەوە و تەنانەت شانازی بەوەوە بکەی بەسادەترین پەیامتاندا دەچییەوە. جگەلەوە، لەوانەیە لەو نووسەرانەبی پەلەکردن و گەرموگوڕییان لەوردبوونەوەیان زیاترە، واتا لەجیاتی ئەوەی درەنگتر و بێکێشە بنووسی، لەڕووی ڕێزەوە، بەڵام زۆر بە پەلە دەنووسی.
هەر دوو بیرمەندی هارڤارد (تۆد ڕۆجەرز و جێسیکا لاسکی فێنک)، لەکتێبی "نووسین بۆ خوێنەرانی سەرقاڵ"پێشنیاردەکەن تەنانەت لە پەیامە ناڕەسمی و بێ بایەخەکاندا هەوڵبدەی وەک نووسەرانی وردەکار بنووسی. ناونیشانی کتێبەکە زیرەکانە هەڵبژێراوە، چونکە هەمووخوێنەرانی ئەمڕۆ سەرقاڵن. بەردەوام کۆمەڵانی خەڵک دەکەونەبەر ڕێژنەی پەیام، لەسندووقی پۆستەوە بۆئەم سندووق تا پەیامی دەقی (یان تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی یاریکردن).
دەبێت هەموومان ڕۆژانە دە یان سەدان جار بڕیاربدەین چ بخوێنینەوە، چاو بەچیدا بگێڕین و گوێ بەچی نەدەین.
دانەرانی کتێب پەنجەیانلەسەر بنەماکانی زۆر پێشتری ڕێنمایی نووسین دانا، وەک سڕینەوەی وشە ناپێویستەکان، ئەو وشانە هەڵبژێری هەموویان دەیزانن و ڕێزمان بەسادەیی بهێڵییەوە... بەڵام کتێبەکە بەڵگەش دەخاتەڕوو.
بۆ نموونە بنەمای کەمتر باشلەبەرچاوبگرین.زۆربەی کتێبەکانی ڕێنمایی نووسین پێشنیاردەکەن وشەی زیادە بسڕینەوە، بەڵام دانەرانی کتێب ئەم بیرۆکەیان تاقیکردووەتەوە. بۆ نموونە لە ئیمێڵێکداداوا لەهەزاران مامۆستای قوتابخانەکراوە لەڕاپرسییەکدا بەشداربن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی وشەکان لە ١٢٧ بۆ ٤٩ وشە، تا ڕادەیەک وادەکات نرخی وەڵامدانەوە دووئەوەندەبێت. لێکۆڵەرەوان تێگەیشتن، پەیامی دوورودرێژتر هانی وەرگر دەداتکاری جێسەرنج (بۆ نموونە پڕکردنەوەی پرسیارنامە)ش پێویستی بەکاتی زیاترە.
هەمان پەیامی دەقێکیش دەگرێتەوە. لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەدا، لەسەردەمی کۆرۆنا پەیامێک بۆ دایکان و باوکان نێررا، سەرەتا بریتیبوو لەچەند ڕستەیەک دەربارەی دەرککردنی کێشەکانی پەروەردە لە ماڵ و پاشان داوای بەشداریکردن لەڕاپرسییەک. پەیام بانگهێشتی کورتتر بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسی، ڕووبەڕووی وەڵامی زیاتر بووەوە.
کەوایە دەبێت هەندێکجار نووسەران پووخت بنووسن، بەڵام کاریگەر، بۆئەوەی بە شێوەیەکیباو بنووسن، بەڵام نادیدەبگیرێن.
زۆربەی چالاکییە ئاخاوتنەکانت زیاتر لەناوەرۆکی ئەوەی دەنووسیت گرینگە. تەنانەت کاتێک داوای یارمەتی دارایی لە مرۆڤ دەکرێت - بۆنموونە، پشتگیریکردنی کاندیدی سیاسی – کورتی لەقسەدا بەهای خۆی پیشاندەدات. گونجاوە وا بیربکەینەوە هەر چەندبەخشەرە ئەگەرییەکان هۆی زیاتریان بۆکردنی ئەم کارە هەبێت، زیاتر پارە دەدەن، بەڵام لەتاقیکردنەوەیەکدا بۆ کاندیدێکی ئەمریکی، تەنیا سڕینەوەی چەند پەرەگرافێک بە شێوەیەک لەدەقی ئیمێڵەکەی ڕاکێشانی کۆمەکی دارایی، ڕادەی کۆمەکەکان تا لە ١٦٪ زیاد بکات (هەر چەند پەیامەکە نابەردەوام و بێسەرەوبەرە بوو). تەنانەت تامەزرۆیانی سیاسەتیش نایانەوێت پاساوی کۆتایی نەهاتووی تۆ بخوێننەوە.
ژمارەی وشەکان تەنها شتێک نییە دەبێت کەمی بکەینەوە. سنووردارکردنی پەیامەکان بە بیرۆکەیەک، یان بیرۆکەی بەڕەهایی پێویست، دەبێتە هۆی خوێندنەوەیان و باشترە لەبیر بن و بەوپێیە ڕەفتار بکرێت. لەوانەیە کەمکردنەوەی ژمارەی کارەکانیش ئەوکاریگەرییەی هەبێت: لینکێک لە ئیمێڵێکدا (لەگۆڤارێکی دەروونناسی)، کاتێک بە تەنیا نێرراوە، لە ٥٠٪ی زیاتر کلیک کرا بۆئەوەی لەگەڵ لینکێکی زیادە (ڕێپێدراو) بنێررێت.
ڕێزمان و هەڵبژاردنی وشەکانیش گرینگە. ڕستە کورتە کارا دیارەکان و سوودوەرگرتن لەوشە باوەکانی هەموو سوودیان لێوەردەگرن، باشترین بژاردەیە. پۆستەکانی فەیسبووک، ڕەخنەگرتنەکانی ئۆنلاین و تەنانەت کورتە نووسینە ناڕەسمییەکان پەیڕەوی لەم ڕێسایە دەکەن، زیاتر لایک و بەشداریپێکردن و نموونەکانیان وەردەگرن.
دەبێت نووسەرانی جدیش گرینگی بەم بابەتانە بدەن. لێکۆڵینەوە لەبڵاوکراوەی ئەخلاقی ١١٨ کۆمپانیای گشتی پیشانیدا ئەوانەی ڕستەی دوورودرێژ و وشەی ئاڵۆز بەکاردێنن، بەهای ئەخلاقییانکەمە و جیمتمانە نین.
باقی خاڵەکانی نووسەران زیاتر لەوەی دەربارەی نووسین بێت، دەربارەی دیزاین و گورزبەندی زانیاریییە. ڕێکخستن گرینگە: ئاگادارییەکی دووبارە دیزانکراو لە لایەن پۆلیسی نیویۆرک (بۆ تاوانی گچکە لەسەر شەقام)، بووە هۆی کەمکردنەوەی بابەتی ئامادەنەبوون لەدادگا تا لە ١٣٪. بەکارهێنانی خاڵی فیشەک، مانشێتەکان و فۆرماتکردن بۆ جەختکردنەوە، ئەگەر بەدروستی بەکاربهێنرێت باشە، بەڵام تێکەڵکردنی شێوەی جیاوازی جەختکردنەوە لە هایلایت و بۆڵد و ئیتالیک، وەک بابۆڵەی کەرەی فستق لەگەڵ ژامبوون و گورگونزولا لەسەر نانی مۆزە: تێکەڵەیەک لە بابەتەکان، گشتییەکی ناخۆش و وازلێهێنراو سازدەکات.
هەموو خوێنەرێک سەرقاڵە و هەموو نووسەرانیش. مرۆڤ سترێسە لەوەی هەر ژمارەیەک پەیام لەکەمترین کاتدا بنێرێ و هەمووشتێک بەچانس بسپێرێت، بەڵام لەنووسینی وتارەوە بگرە تا پەیامی دەقی بۆ بەرنامەدانانی نیوەڕۆ و ئێوارە، کات دانان و سەرنجدان لەپێویستییەکانی خوێنەر، سوودی سەلمێنراوی هەیە.
ئەگەر ئەوەندە سەرقاڵن پەیامی بێسەرەوبەرە دەنووسنو خوێنەران بەنیگایەک فڕێیان دەدەن، وەک ئەوەیە هەرگیز هیچت نەنووسیبێت.
nebesht.com