
مارسیلۆ گلایزەر*
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
هەر چەند ڕوونکردنەوەمان بۆ هەموو بوونە مادییەکان هەبێت، کەچی تیۆری هەموو شتێک بەردەوام سەرنجڕاکێش بووە، بەڵام لە ڕاستیدا تیۆری هەموو شتێک چییە؟ ئامانجی ئەم تیۆرە، پێشبینیکردنی هەموو ڕووداوەکانی داهاتوو نییە. ئەم تیۆرە بۆ باسکردنی شووناسی ئێوە یان بردنەوەی تیروپشک، یان غەیبوێژی درێژی تەمەنی ئێوە نییە. پەیوەندیشی بە کۆمەڵناسی، ئابووری یان جووگرافییەوە نییە. جۆرێک ئیلهام (وەحی)ش نییە.
تیۆری هەمووشتێک لەگەڵپرتەوبۆڵە زۆرەکەی، لەواقیعدا تیۆرێکە هەوڵدەدات شێوازی مامەڵەکردنی گەردیلەی بنەڕەتی مادە پێکەوە بە شێوەیەک و بێ کەموکوڕی ڕوون بکاتەوە. مەبەست لە گەردیلەی بنەڕەتی، لایەنە پێکهێنەرەکانی جیهان (کتومت خۆمان)ە. ئامانجی ئەم تیۆرەیە دەریبخات چوار هێزی بنەڕەتی سروشتی – واتە: هێزی ڕاکێشەر، ئەلکترۆموگناتیس، هێزە لاوازەکان و هێزە بەهێزەکان – ڕووگەلی هێزێکی بنەڕەتی تاکن، کە بە پەنهانی ماونەتەوە. تیۆری هەمووشتێک پشتبەستووە بەوگریمانەیە کە گەر بەڕوونی دەرک بەقووڵایی واقیعیەتی مادی بکەین، هەموو هێزەکان بە«یەکگرتوو»دەبینین.
بەوپێیە، فاکتەری ئەوەی ئێمە ئەم یەکگرتنە نابینین، چونکە تەنیا لە وزە باڵاکاندا دەبینرێت، واتا لە ئاستگەلێک لە وزە کە تەنانەت بەهێزترین ئامێرەکانی دەستکردی مرۆڤ ناتوانن بەرهەمی بێنن. هەر چوار هێزی تاین، وەک چوار ڕووبارن کە لەباڵادەستیدا دەڕژێنەناو یەکدییەوە، واتا لەئاستی بەرزتر سەرەتا دەبن بە سێ لق و دووبارە یەکدەگرنەوە و دەبنەوە بەدوو لق و لەکۆتاییدا بەڕژانەناو یەکترەوەی جارێکی دیکە، دەبنە تاکە ڕووبارێکی سەرچاوەی سەرەکی بوونەوەرەکان.
ڕووبار لەم نموونەیەدا، ئەو فیزیکزانانەی بەدوای هەمووشتێکدا دەگەڕێن، وەک ئەو بەلەمەوانانەی کە بەرەو سەرەوە و مەنزڵ سەوڵ لێدەدەن.
بەرهەمی فەلسەفەی نالۆژیک
ئایدیای یەکخستن لەڕوانگەی مێژوویی و کلتوورییەوە بۆ ئایدیای یەکتایی ئایینە تاک پەرستییەکان دەگەڕێتەوە. تەنانەت ئەگەر زۆربەی ئەو فیزیکزانانەی بەدوای دۆزینەوەی هەمووشتێکەوەن، خواپەرست نەبن، بەجۆرێک ئایدیالی ئەفلاتوونی، واتا سادەیی بیرکاری و وێنەدانەوایان بەمیرات گرتووە، کە پاشان ئەم ئایدیایانە بە تایبەت لە لایەن تۆماس ئەکیوناسەوە وەک سیفەتی زەینی خوا باسییان کرا. لە واقیعدا، باسی «مەعریفەی زەینی خوا» لەدەقە فیزیکییەکانی گشت پەسند، وەک «مێژووچکەی کات»ی ستیڤان هاوکینگ، بەردەوام دەبینرێت.
کێشەکە لێرەدایە کە تیۆری هەمووشتێک، هەتا ئەگەر تەنیا تایبەت بێت بە گەردیلەی ژێرئەتۆمی و کاریگەری دوولایەنەکانیان، بۆ تێگەیشتنی هەڵە لەشێوازی کاری زانست دەگەڕێتەوە. گەرچی پاڵنەری شوێنکەوتنی خێرخوازانەیە، بەڵام فەلسەفەکەی پشتەوەی زیان بەرکەوتووە.
تیۆری فیزیکی پشتبەستوو بەداتا زانستییەکانن کە بەوردبینی و پشتڕاستکردنەوەی ئەزموونی کۆدەکرێنەوە، هەر گریمانەیەک پێش قبووڵکردن، دەبێت تاقیکردنەوە واقیعیەکان پشتڕاستی بکەنەوە. تەنانەت کاتێک قبووڵکرا، لە «گریمانەیەک» گۆڕا بۆ «تیۆرێک» - وەک «تیۆری ڕێژەیی گشتی» یان «تیۆریگەشەسەندن» - ئەم قبووڵکردنە بەکاتی دادەنرێت، چونکە هیچ تیۆرێک بەکاری پیرۆز یان ڕەها نازانرێت و هەمیشە هەر تیۆرێک دەکەوێتە بەردەم بەسەردەمیانەکردن یان ئەپدەیتکردنەوە. لە ڕاسیدا یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زانست، لەوانەیە تەنانەت تیۆرێکی سەرکەوتوو داکەوێت و شتێکی نوێ و ڕاستتر جێی بگرێتەوە.
وارنەر هایزنبێرگ فیزیکزانی ئەڵمانی، کە بە«بنەمای نەبوونی ڕاشکاوی»بەناوبانگە، دەنووسێ:«ئەوەی دەیبینین خودی سروشت نییە، بەڵکو ئاساییە و شێوەی پرسیارکردنی خۆمان پیشانی خۆمان دەدات». شتێکە دەتوانین دەربارەی سروشت بیڵێین، پەیوەندی بە شێوەی هەڵسەنگاندنمانەوە هەیە، چونکە هیچ کاتێک ناتوانین دڵنیابین کە پێکهێنەرە گرینگەکانی لە بیر نەچوون.
بۆ نموونە،پەیتا پەیتا هەواڵی دۆزینەوەی «هێزێکی نوێ» لە میدیاکان دەبیستین. چۆن بزانین هێزی پێنجەم یان شەشەم لە قووڵایی ماددەدا پەنهان نەبووە.
گەڕان بەدوای ڕوونکردنەوە گشتگیرەکان، باشترین کارەبۆ دیاردە سروشتییەکان لەدەستمان دێت، کە بێگومان لەوانەیە ڕواڵەتێک لە یەکگرتنی تێدا ببینین. ئەو بابەتە لە مێژووی فیزیکدا بینراوە، بۆ نموونە تیۆری هێزی کێشکردنی نیوتن، کە جوڵانەوەی زەوی و هەسارەکان لەچوارچێوەیەکدا ڕوون دەکاتەوە و تیۆری ئەلکترۆمووگناتیسی، یەکڕیزییەکی جوان لەنێوان ئەلکتریسیتە و مووگناتیس پیشان دەدات.
هەوڵی بەفیڕۆچوو
ئەنیشتاین، دوو دەیەی کۆتایی تەمەنی بۆ گەڕان بەدوای تیۆرێک بۆ یەکڕیزیی هێزی کێشکردن و ئەلترۆموگناتیس تەرخان کرد و شکستیهێنا. «تیۆری یەکگرتنێکی گەورە» کە شلدوون گلاشۆ و هاوارد جۆرجی لە ساڵی ١٩٧٤ بۆ یەکگرتی ئەلکترۆموگناتیس لەگەڵ دوو هێزی ناوکی پێشنیارییان کرد، هەم بێئاکام بوون، هەم زۆربەی تیۆرەکانی ئەم دواییەی ڕیشەگرتوو لێی بێکام بوون.
هەڵبەتە ئەمە بەومانایە نییە هەوڵە زانستییەکانبەم ئاڕاستەیەدا بەفیڕۆچوون، بە تایبەت کە هەر شکستێک لەم هەوڵانەدا «سیزیفئاسا»، هەنگاوێک لە دەرککردنی ڕاستتری نزیکمان دەکاتەوە. پەندی مێژوو لەمبارەیەوە کە بەکارهێنانی زانست بۆ هێنانەکایەوەی یەکگرتنێک «دوایی»، ڕیشەی لەجۆری جیهانبینی ئایدۆلۆژیدایە و لە بنەڕەتەوە ساختەکردنی فۆرمۆلێکی وا کارێکی مەحاڵ و هەڵەیە.
* مامۆستای فەلسەفەی سروشتی، فیزیک و ئەستێرەناسی، زانکۆی دارتموس.
nebesht.com