
د. نەوزاد جەمال
دەستپێک[1]
چۆن مرۆڤێکی زیرەک و شارەزای بوارێک هەڵەی قەبە دەکات و ئەزموون-شارەزایی دەبێتە نەفرەتێکە بەرۆکی زاناکانی گرتووە؟
هۆکار و پاڵنەرەکانی کەوتنەهەڵەی زانا و شارەزاکان دیاردەیەکی نوێ نییە. پێشکەوتنی زانست بەدیوێکدا ئەنجامی کەڵەکەبوونی هەڵە و راستکردنەوەیەتی.
بەشێکی مرۆڤایەتی، تا سەدەکانی ناوەندیش باوەڕیان بە بیردۆزە بەتلیمۆسیکە هەبوو؛ زەوی چەقی گەردوونە. پاش پانزەسەدە دەرکەوت هەڵەیە.
لێرەدا لێکدانەوەی خۆم ئاوێتەی بۆچوونەکانی کتێبەکەی 'دیڤید رۆبنسن'؛ "تەڵەی زیرەکی: بۆچی زیرەکەکان کاری گەمژانە دەکەن"[2] ئەکەم.
1- نموونەی هەڵەکان:
- ساویلکەیی فیزیاناسی بلیمەتی زانکۆی کارۆلاینای باکور 'پۆل فرامتۆن' کە تێورێکی نوێ بۆ مادەی تاریک- بارستەی نادیار و پێشبینی تەنۆلکەی –ئۆکسیگلۆن- کردووە دەکەوێتە داوی تۆڕەکانەوە. باندێک بەناوی کچەمۆدێلێکەوە بەنامەفریوی ئەدەن، تا مادەی هۆشبەریان بپەڕێنێتەوە!
- 'کاری موڵیس' کیمیاناس نۆبڵی لەسەر توێژینەوەکانی کە سیستمی(PCR) گۆڕووە وەرگرتووە، باوەڕی هەیە بوونەوەرێکی ئاسمانی لای روباری 'ناڤارۆی کالیفۆرنیا' فڕاندوویەتی. بوونەوەرە ئاسمانییەکان پیلانگێڕی لێدەکەن و نکوڵیش لە 'ئەیدز' دەکات!
- دۆزەرەوەی پەیوەندی کیمیایی نێوان ئەتۆمەکانە لینۆس پۆلینگ ساڵانێکی لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە 'ڤیتامینەتەواکارە'-سەپلەمینت- ئەتوانن چارەسەری شیرپەنجەکەن، دەیویست بیسەلمێنێت راستە.
- 'لۆک مۆنتانی'-نۆبڵ- لە دۆزینەوەی 'ڤایرۆسی ئەیدز'دا هاوکارە پێوایە: دی ئێن ئەی، ئەتوانێ تیشکی کارۆموگناتیسی لە بونیادی ئاودا بکات، بەوەش چارەسەری ئەوتیزم، زەهایمەر و چەندان نەخۆشیتر بکرێت. زاناکانیتر ئەمەیان رەتکردەوە، تاکار گەیشتە ئەوەی ٣٥ پسپۆری خاوەننۆبل لە سەرۆکایەتی سەنتەری توێژینەوەی 'ئەیدز' بەدەرکردنی بدەن!
- ئەنیشتاین بە لوتکەی بلیمەتی دادەنرێ، بنەماسەرەکیەکانی میکانیزکی کوانتەم و بیردۆزی گوێرەویی تایبەتی دانا و هەروەها چالێنجی رێسای کێشکردنی نیوتنی کرد. لە بەڵگەهێنانەوەدا ئاسۆیەکی تەسکی هەبوو. ٢٥ ساڵ لەسەر گریمانەکەیەکی هەڵە پێداگیری دەکرد: لێکدانەوەیەکی گشتگیر بۆ گەردوون لەریی هێزی کارۆمۆگناتیسی و هێزی کێشکردنەوە. ئەوەش پێچەوانەی 'سەلمێنراوە کردەییە'کانی زاناهاوپیشەکانی بوو. هەڵەکە چاوەڕوانکراوبوو، تەنها لای خۆی نەبێت.
2- نموونەکان چیمان پێدەڵێن؟
وەڵامێکی سادەکە: ئەمانە تێکچوون، یان لەبەرئەوەی مرۆڤەکان هەڵەدەکەن، ئیتر لێی بەدەرنین. جگەلەوەی هۆکارە بنەڕەتتەکە ئەوەنییە، گرفتێکیی دەربڕینەکە: "هەموو هەڵەدەکەین، چونکە مرۆڤین" لەوەدایە کە هەر جەخت لە 'راستییەکی بەڵگەنەویست[3]' دەکاتەوە. دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی بەلاوەگرنگ نییە.
لەرووی لۆجیکیەوە، دەربڕینەکە ئەنجامگیری هەڵەیە: هەڵەکردن هۆکارەکە نییە، بەڵکو ئەنجامە. هەروەها راستەوخۆ لە پێدراوی یەکەمەوە(هەموو هەڵەدەکەین، زاناکان مرۆڤن، کەواتە هەڵەدەکەن) هەڵەکردن بە ناچارەکی رووبدات.
بیهێنەبەرچاوت:
دکتۆری هەڵە دەکات، نەخۆشخانە، وەزارەتی تەندروستی و کەسوکاری نەخۆشەکە ناتوانن لەبەرئەوەی کە مرۆڤە لێخۆشبن لە دادگا. دادگا بەسیفەتی ئەوەی مرۆڤە و هەڵەکردە، دادگایی ناکات. بەڵکو، لەسەر کردار و ئەنجامەکەی دەیکات.
ئەندازیارێکی پردێ، باڵەخانەیەک دروستدەکات و دادەڕوخێ، ناکری بڵین هەڵەکەی بۆ مرۆڤبوونەکەی دەگەڕێتەوە. سەرکردەیەکی سیاسی، کاردەبەستێت، شۆفێرێک کارەساتێک دەقەومینێت، ناکرێ بڵێین هەڵەی مرۆڤە و قەدەری خوایە.
ئەو لێکدانەوانە، پاساوهێنانەوە و پاکانەکردنە کە لە رووی مۆراڵی و زانستییەوە پەسەندکراو نیین. بەرپرسیارێتی و لێکەوتە و راستکردنەوەی هەڵەکان ناخوێنێتەوە.
کێشەکە ئەوە نییە مرۆڤ بە سروشتی هەڵەدەکات، چونکە هەر خۆی رووداو، کارەساتەکان مرۆڤکردن. ئەیکێ بەرپرسیارێتی مۆراڵی و زانستی هەڵبگرێ؟
لێرەوە، چالێنجیەکە ئەوەیە، چۆن مەترسی و دەرئەنجام و لێکەوتەکانی هەڵەی مرۆڤە زاناکان کەمبکرێتەوە؟
سەرەڕای زیرەکی و شارەزایی، زانا دەکەوێتە داوێکەوە کە لە ئەنجامی یەکگرتنی 'بەڵگەسازی هاندەرانە' و 'لایەنگیری کوێرانە'ی باوەڕ و بۆچوونێکەوەیە. لەپێناو پاساودانەوەی بڕیارەپێشوەختەکانی، یان بەرگریکردن لە پرۆژە/ بیرۆکەیەک، بەڵگەی هاندەر بۆ سەلماندنی بابەتێ کە لەگەڵ هەڵویستی خۆیدادێتەوە، دەخاتەڕوو.
3- سێ هۆکارەکە
- نەبوونی ز. پراکتیکی- دانایی کردەکی[4] کە وەک پێوست مامەڵە لەگەڵ چالێنجەکانی ژیانی رۆژانەدا بکات.
- لەدەستدانی ئەقڵانیەت، چونکە، خۆدانەدەست بریاری خۆڕسکانە- ئینتوتیڤانە-ی لایەنگیرانە لە بریارداندا بەکاردینیت.
- زیرەکی لە پێناو رەتدانەوەی هەر بەڵگەیەک کە دژ بە بۆچوونی خۆیەتی بەکاردەهێنێت ئەمەش بە 'بەڵگەسازی هاندەرانە' ناوبرا.
نموونەکان دەرخەرن کە زیرەکەکان بەتەڵەی لێزانی خۆیانەوە دەبن: " تا زیرەکی و رۆشنبیری مرۆڤ زیادبکات، بە هەڵەداچوون و سەرلێشێواویی ئاسانتردەبێت'! پسپۆڕی مێشک 'هودینی'.
پارادۆکسە ئەمەیە: زیرەکی مەرجە لە پسپۆڕیەتی و زانستدا، بەڵام هیچ گەرەنتی بەهەڵەدانەچوون ناکات، لەلایەنگیر[5]ی باوەڕی چەوت ناتپارێزێت.
زۆربەی هەڵەکان، لەلایەن کەسانێکەوەن 'نۆبڵ'یان هەیە. بۆیە بە دیاردەی 'پەتای نۆبڵ' دەناسرێت. ئیدی، ناسکی و شاشی مێشکی پسپۆڕەکان بەرامبەر باوەڕکردن بەشتی خورافی، راستییەکە[6].
جگەلەوەش، متمانەی کوێرانە بەتوانا و لێزانی خۆ، گشتاندنی بڕیار لەسەر بنەمای باوەڕێکی چەسپیو-تاقینەکراو، یان هەرچییەک لەخزمەتی بۆچوون و راکەی خۆیدا بوو، دەیکاتە سەلمێنەری راستودروستی بەڵگەکەی!
کە شارەزایەک لە رووی مۆرالییەوە متمانەی تەواوی بە راپاساو دراوەکانییەتی، زانستەکەی بەو ئاڕاستەیەدا دەبات. ئەوانەی پشتیوانی سیاسەتی 'چەکداماڵینی ئەتۆم' دەکەن، بێئەوەی بپرسن بەرەهایی متمانەیان پێیەتی؛ ئایا بەراستی متمانە بەو دەوڵەتانەی لە پەیمانەکەدان دەکرێت رێز لەپرۆتۆکەڵەبگرن و بەکاری نەهێنن؟
ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بەنزین باشترە؛ باوەڕە سادەکە، سووتاندنی بەنزین ژەهری پیسکردنە. بەڵام، ئایا 'لیسۆمی پاتری کارەبایی' کاریگەری لە ژینگە(ئاو، نەخۆشی بەهۆی پاشماوەکانی) نییە؟ بۆچی ئەمریکا پشتگیری لەوەکرد و نرخی ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی بەرزکردووە، سپۆنسەری کارەباییکرد؟ هەڵئاوسانی ئابووری لەپشتەوەنەبوو؟.
خۆشباوەڕی بەراستی هەڵوێستەکە لەوەدایە؛ تەنها پاساو و پشتیوانی زانستی و مۆراڵی هەیە. لەئەنجامگیرییەکەوەیە کەهەر پشتی بە سەلماندنی ئەبستراکتی ئەقڵانی و زانستی گشتیی ناپەیوەست بە کەیسەکە خۆیەوە بەستووە: مادام ئەتۆم خراپە، ئیتر فاکتەرە بابەتییەکان نادیدەدەگیرێن.
گرفتێکیتر بە بەڵگەهێنانەوەی پاڵپشتکراو دەناسرێت؛ قەدەغەکردنی چەکهەڵگرتن لەولایەتەکانی ئەمریکا. ئاستی تاوان لەوانەی قەدەغەیانکردووە، لەچاو ئەوانەی رێیاپێداوە بە داتا دەردەکەوێی ریژەی تاوان تێیاندا(%71) و زیاترە لەوانەی رێپێدراوە(%21)!
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی لەلایەن شارەزاوە، لەبەرئەوە هەستدەکات لەسەر هەقە. لە پێناو سەلماندنی ئەوەشدا، بەڵگەدەهێنیتەوە.
4- خەسڵەتەکانی هزری شارەزا:
- سەرەڕای ئەوەی شارەزایی بریتییە لەلێهاتووی و خێرائەنجامدانی کارەکان، ناسک و بەرگەنەگرە لەبەرامبەر هەموو بارودۆخێکی جیاوازدا: "چەندە شارەزاییت زیابێت، لەگەڵیشیدا لاوازیت بە چەند ریگایەک هەڵدەکشێت"!
- هەستێکی زێدەڕەو بە شارەزایی و ئەزموون.
- خاڵێکی تاریک لە مێشکیاندایە؛ لایەنگیری کوێرانەی بابەتێک، ئایدۆلۆجیا و باوەڕ و هتد...
- درکنەکردن بە رێژەی نەزانینی خۆی: متمانەی کوێرانە بەوەی کە دەیزانی، وادەکات داننە بەوەی کە نایزانێ بنێت.
بەپێی تویژینەوەیەک، دەرکەوتووە پسپۆڕەکان داننانێن بەوەی لەبابەتێک نازانن. بەڵکو، پەنادەبەنەبەر خەمڵاندن، زیادەڕەویرکردن.
زیادەلەبەدەر متمانە بەکارامەییت، بڕیاری لایەنگرانە پێئەدات. بەنموونە، فڕۆکەیەک لە کینتاکی ئەمریکا لە( ٢٠٠٧ )دا (٧٤ ) کردە قوربانی. پشکنینەنان دەریانخست شارەزایی فڕۆکەوانەکە کاریگەری لە سەر هەستی بینینی هەبووە. ئەزموونی بەردەوامی، دووچاری کەمتەرخەمی بەرامبەر ئەوەی کە دەبینیێت(هەورەکە، قوڵیەکەی و گوێنەدان بەوەی دەبیتە گەردەلول باوباران یان نا) کردووە. لەسەر بنەمای 'ئەزموونی پێشتروو' مێشکی بێووردبینیکردن لەحاڵەتەنوێییەکە بڕیاریداوە.
ئەنجام
هەر زیرەکی لە بەهەڵەداچوون ناتپارێزێت. زیرەکی توانایەک لەم دووراستییە تێناپەڕێت: یان وەک بەرزی باڵایە لە یاری باسکەدا، هەرچەندە گرنگە، بەڵام بێراهێنانی پێویست و ئەزموونی باش، ناتگۆڕێت بەیاریزانێکی سەرکەوتوو.
یان وەک خێرایی و بەهێزی مەکینە ئۆتۆمبێلێکە؛ تاهێزی ئەسپەکانی زیاتربیت، بەنزینی سوپەری تێبکرێت، خێراترە، بەڵام، مەرجی وەرنەگەڕانی تیانییە!
تا زیرەکی و رۆشنبیری هەڵبکشێ، رێژە، ئەگەری سەرلێشێووان و رێبزرکردنی زیادەکات".
[1]پوختەی سەمینارێکە کە لە دەستەی کوردستانی 12/5/2025پێشکەشکرا.
[2] The Intelligence Trap: Why Smart People Make Dumb Mistakes by David Robson 2019
[3] evidential
[4] prudence
[5] Bias
[6] Fragility of the expert mind