سیروان عەبدلرەحمان

چۆن دەتوانیت خۆت بیربخەیتەوە کە بەڕاستی بەهاداری، ئارەزووی تۆ بۆ هەڵسەنگاندنی کەسانی دیکە ئاماژەیە بۆ نەبوونی متمانەت بە خۆت و تواناکانت. بەهای ڕاستەقینەی تۆ ئەو بەهایەیە کە بە هەوڵ و کۆششەکانت بنیات دەنێیت، لە ڕاستگۆیی و بنەماکانتەوە دەست پێدەکەیت، بە متمانە و تواناکانتەوە کۆتایی دێت.

واز لە گەڕان بەدوای ئەو جیهاندا بێنە کە بۆ سەلماندنی تۆ، پێویست بە پشت ڕاستکردنەوەدات هەیە تاکو تۆ سەربەخۆ بیت. 

تۆ کە جیهانی خودی خۆت فراونکرد، هەمیشە کام جیهانت مەبەستە دەیدۆزیتەوە، چونکە ئەوەت کردووە بە ئەرکی خۆت. 

واز لە ڕشتنی قسەی زەبر و دەموچاوی خەڵک بێنە تاکو تۆ بۆ دۆزینەوەی بەڵگە بکەری بهێنیت کە تۆ کێی و خۆت بۆ خۆت بەس نیت!

تۆ لەپانتایی خۆت و دەوروبەر ئەوندە تۆی جوانی بچێنە تاکو هەر کونج و قوشبنێک بەدوای خۆتدا بگەری، هەمیشە خۆتی لێ بدۆزیتەوە، ئەمە بکە بەئامانج. 

سەربەخۆیی ڕاستەقینە و بەهای خۆت کاڵا نین؛ مرۆڤەکان دانوستان لەسەر کاڵا و ماتریەل لەگەل یەکتر دەکەن، ئێمە هەرگیز دانوستان لەسەر بەهاکان  لەگەڵ کەسانی تر ناکەین!

ڕاستیەک هەیە سەبارەت بەوەی ئێمە کێین، وەلامەکەشی   تەنها لە دڵماندایە و لەگەل خۆمان دەژیت. پێویست ناکات تۆ لە دیدی کەسانی تر بزانی تۆ کێت!

پارێزگاری ئێمە بۆ بوێری پاراستنی دڵی خۆمانە لە بەرامبەر هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئەوانی تر، هیچ کەس لە تۆ زیاتر سەر بە جیهانی خۆت نییە تاکو تۆ چاوڕێی لێ بکەی تۆ بسەلمێنێت.

 ئایا تاکو ئێستاش تۆ خۆتگرتووە کە بەدوای چەسپاندندا بگەڕێیت  لای کەسانی تر لەجێگای ئەوەی بزانی کە تەنها هەستی سەربەخۆیی تۆ تواناکانی تۆ بەهێزتر دەکەن؟

 چ هەنگاوێکت ناوە بۆ شکاندنی ئەم خوەو باوەشکردنی بەخودی ڕاستەقینەی خۆت؟ 

لەبیرت بیت کە  ڕاستیی و بەهای تۆ ناتوانرێت بە هۆکاری دەرەکی بپێورێت و دیاری بکرێت. چۆنکە ئەو هەستانە لە ناوەوە دروست دەبین، نەک پشت بە پشتڕاستکردنەوەی دەرەوە ببەستیت؟ 

چەمکی "خۆم کێ"م، لەبەرچاو بگرە، چۆن خۆت دەپارێزیت و پەروەردە دەکەیت لە بەرامبەر فشارەکانی هەڵسەنگاندنی بەردەوام و خۆڕەخنەگرتن؟

وتاری نووسەران