ماشا گێسن

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

دەمەوێت باسی بەراوردکردن بکەم. بۆچی بەراورددەکەین؟ بەراورد دەکەین تا فێربین. بەراوردکردنیەکێکە لەڕێگاکان بۆتێگەیشتنمان لەدنیا.ڕەنگێک، تەنها لەناو ڕەنگەکان ئەوڕەنگەیە. شێوەیەک، تەنها بەجیاوازبوونی لەشێوەکانی دیکە ئەوشێوەیە. هەستێک تەنها کاتێک هەستێکە کە هەستەکانی دیکەت ئەزموون کردبێت. 

بەراوردکردن هۆیەکە بۆ ناسینی دنیا. یاسا بۆ بەراوردنەکراوەکاندادەنێین. بۆنموونە سێو و پرتەقاڵ. باسێو و پرتەقاڵ بەراورد بکەین؟ هەر دوو میوەن، شیرینن، هەندێکجار یەکێکییان ترشترە، یەکییان توێکڵەکەی ناخورێت، ئەوی دیکە بەشێکی ناوی ناخورێت، هەر دوو کالۆری و مادەی خۆراک و ڤیتامینیان تێدایە، گەرچی ڤیتامین و مادەی خۆراکییان جیاوازە، دەتوانیت هەر دووبکەی بەشەربەت، بەڵام بۆ شەربەتی هەریەکەیان پێویستیت بە بەندوباوێکی جیاوازە. پێموایە ئەمانەزانیاری بەسوودن بۆناسینی سێو و پرتەقاڵ.

هەموو بەراوردکردنەکان بەسوود نین. ئەونووسەرە گەنجانەی پەروەردەیان دەکەین میتافۆر، لێکچوواندن و میتۆدەکانی بەکاریاندەهێنن لەجیاتی تێگەیشتن لەدەقەکە، ئاڵۆزی دەکەن، چونکە شتێک دەیناسین، بەشتێک بەراوردی دەکەن ناسینی ئەستەمە. 

جیهانی خۆرئاوا و بە تایبەت ئەڵمانیا، کات و هەوڵ، سەرمایە و داهێنان و وزەیەکی سیاسی زۆریان بۆ هۆلۆکست تەرخانکرد. ئەدەب و وێنە و ئامارمان لەبەردەستدایە بۆ بینینی هۆلۆکۆست. تێگەیشتن و بەرجەستەکردنی وێنە و تەنانەت یادەوەری هۆلۆکۆستمان بۆیەکدی ئاسان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، یاسایەک هەیە تەنیا تایبەت نییە بەئەڵمانیا، کە نابێت هیچ کارەساتێک بەهۆلۆکۆست بەراورد بکەی. کەوایە، بەرەوڕووی جۆرێک پارادۆکسین: هۆلۆکۆست بەوردەکاریی وێنادەکەین، بەڵام هاوکات وەک دیاردەیەک دەیناسێنین کە لەبنەڕەتدا شتێکی ناخەیاڵییە. هۆلۆکۆست بەشەڕێک دەناسێنین کە مەحاڵە درکی بکەین و تێیبگەین، بەڵام هەر شتێک لەئێستادا ڕووبدات، شتێکی خەیاڵییە. ئێمە "وێنە ناخەیاڵییەکان" دەبینین. کاتێک وێنە و دەنگی تۆمارکراوی منداڵانی پەنابەرمان بینی کە لەسنوورەکانی ئەمریکا لەخێزانەکانیان جیاکرانەوە و لەگرتووخانەیەکی دیکە زیندانیکران، ئەمە دیاردەیەکی خەیاڵی بوو. بەمەش، کاتێک لە ساڵی٢٠١٩ ئەلێکساندریا ئەکازیۆ کۆرتز، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا، دەستەواژەی "ئۆردووگاکانی کاری زۆرەملێی" بۆ وەسفکردنی ئەم گرتووخانانەیەبەکارهێنا، خەڵکێکیزۆری تووڕە کرد، چونکە کارێکی وێناکراوی (ڕواڵەتی باوی حکومەتی ئەمریکای بەرکەوتە بەپەنابەران)ی بەکارێکی ناخەیاڵی (هۆلۆکۆست) بەراورد کرد، چونکە بەپێی یاسا هیچ کام لەوشتانەی دەیانبیستین یان دەیانبینین، بەهۆلۆکۆست بەراورد ناکرێن. 

هەندێک زاراوە بۆبەرگرتن لەبەراوردکردنی کارەساتەکانی دیکە بەهۆلۆکۆست بەکاردەهێنرێن: "کەمکردنەوەی هۆلۆکۆست"، "بەڕێژەییکردنی هۆلۆکۆست" و "بانگەشەکردنەبۆهۆلۆکۆست". ئەم چەمکە جەختدەکاتەوە: "تایبەتیبوونی" هۆلۆکۆست، پەیوەندی بەدەستەواژەی "جارێکیتر هەرگیز"ەوەهەیە.زۆر بیرم لەم دەستەواژەیە کردووەتەوە، بە تایبەت بە هۆی نوسخەی ئەمڕۆی "جارێکیتر هەرگیز" هەر ئێسایە، کە گوایە بە پێچەوانەی زمانی ئینگلیزی، لەزمانی ئەڵمانیدا بێمانایە. وابزانم ئەم زاراوەیە وەک وێردی جادووە، بەڵام "جارێکیتر هەرگیز" جۆرێک تووێژینەوەی سیاسییە. "جارێکیتر هەرگیز" هەمیشە جۆرێک ئارەزووە، نەک شۆقدانەوەی ڕاستی نهۆ، چونکە "هەر ئێستا"، زۆر ئازارم دەدات.

لەجیهاندا، پرۆژەی سیاسی شتێکە لەناو خەڵکدا ڕوودەدات. هانا ئارێنت هەمووژیانی بۆ بیرکردنەوە لە چ شتێک سیاسەت پێکدێنێت تەرخانکرد. بەڕای ئارێنت، سیاسەت کەشێک بوو بۆ تێگەیشتن لەم پرسەی دەبێت لەم دنیایەدا چۆن بەیەکەوە بژین، دۆخی باس و بیرکردنەوە و دروستکردنی ئەگەری نوێ. دوای هۆلۆکۆستە جیهان کەشێکە بۆ تێگەیشتن لەم پرسە کە پێویستە لەم دنیایەدا بژین تاوەکو هۆلۆکۆست دووبارە نەبێتەوە. 

یاسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستەکان، بە تایبەت پاراستنی هاوڵاتییانی سڤیل، میکانیزمێکی نێودەوڵەتییەبۆبەرگرتن لەدووبارەبوونەوەی هۆلۆکۆست دامانهێناوە. ئەم یاسایانە چوارچێوەی ڕواڵەتی دادگای نێودەوڵەتی وەک دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دادگاکانی تاوانی جەنگ و دادگایی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. چەمکی "جینۆساید"یش بەرەنجامی هۆلۆکۆستە. 

زۆر جار یاسا بە بەراوردکردنی ڕووداوەکان بەیەکتری کاردەکات. ئایا ئەم دۆسیەیە هاوشێوەی دۆسیەکەی دیکەیە؟ هەر دۆسیەیەک وردەکاری تایبەت بەخۆی هەیە. ئۆتۆمبێلێک کە ڕێبوارێکی کرد بەژێرەوە و کووشتی، لەبارێکی دیکەدا تەواو پێچەوانەی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەهات، ڕەنگ و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان جیاواز بوون، بەڵام جیاوازبوونی وردەکارییەکان واناکات بڵێین ئەم دوو دۆسیەیە جیاوازییان بنەڕەتی یان مانادارە. ئایا گرنگە لەکاتی کردنەژێرەوە ڕێبوارەکە چی دەکرد؟ گرنگە شوفێرەکە ڕێبوارەکەی بینیوە، کاتێک ڕێبوارەکە تێپەڕیوە گڵۆپی ترافیکەکە سوور بووە یان سەرقاڵی موبایلەکەی بووە؟ ئەی ئەگەر پێشتر سووکایەتی بەشوفێرەکە کردبوو؟ ئەی ئەگەر ئەم ڕێبوارە منداڵی شوفێرەکەی کوشتبوو؟

دوو ساڵ خەریکی شەڕی ئۆکراین و بە تایبەت تاوانەکانی شەڕی ڕووسیە بووم لەئۆکراین. بینینم چۆن بەراورد بە هۆلۆکۆست و بەکارهێنانی ئەوچەمکانەی لەناخی هۆلۆکۆست سەریانهەڵدا، ڕێگەی خۆی نەک تەنها بۆ ئەدەبی پارێزەرانی نێودەوڵەتی، بەڵکو بۆقسەی تووێژەرانی ناوخۆیی و خەڵکی ئاساییناوچەکانی وەک بوچادا دۆزییەوە.خەڵک بەردەوام دەپرسن: جینۆساید چییە؟ ڕاگواستنی زۆرەملێی خەڵک بۆ ڕووسیە بەشێک نییە لەجینۆساید؟ جینۆساید پێویستی بەوەیە تاوانبارانی جینۆساید بەڕەسمی بناسن؟ جینۆسایدی بەئامانج و نیازی تایبەتییە؟ ناتوانین بیرلەم پرسیارانە بکەینەوە بێئەوەیکە بیر لەجینۆسایدەکانیتر و ئەوجینۆسایدە دیاریکراوە بکەینەوە، سەریکێشایە ئەم چوارچێوە یاساییەوە.

تێبینیتکردووە من بەهەڵە کەرتی غەزەم بەراورد نەکردووە بە گیتۆی جولەکەکان لە ئەوروپای داگیرکراوی نازییەکان.دوێنێ هەواڵنێرێک بەئاماژەکردن بەهەندێک جیاوازی،ئاڵنگاریی بەراوردکردنەکەمدەکات: گیتۆکانی جولەکە لەکەرتی غەزە دانیشتوانی زیاتر بوو، جولەکەکان مافی وازهێنانیان لە گیتۆکان نەبوو، بە پێچەوانەی غەزە ڕێگایەک نەبوو بۆبەقاچاخ بردنی چەک بۆناو گیتۆکانی جولەکە.

کاتێک کەرتی غەزە و گیتۆی جولەکەکانی ئەڵمانیای نازی بەراورد بکەین، پێموایە قسەیەکی نوێ بۆ ئەم باسە زیاد بکەم کە لەدەسەڵاتی خوازراوی باودا "زیندان بنمیچ"ی نییە. لەحوزەیرانی ساڵی٢٠٠٣، ئۆنا کینگی سیاسەتمەداری بەریتانی، وتارێکی دەربارەی سەفەرەکەی بۆ ئیسرائیل و فەلەستین بۆ گاردیان نووسی. لە یەکەم ڕۆژی غەزە، پەلاماری ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە ژنێک و منداڵەکەی کووشت و دەیان کەسی دیکەی بریندار کرد. کینگ لەوتارەکەدا نووسی:

"دامەزرێنەرانی دەوڵەتی جولەکە،تانەی دەوڵەتی ئیسرائیلی ئەمڕۆیان بەخەیاڵدانەدەهات: هەڵاتوانی خۆڵەمێشی هۆلۆکۆستە، ئەمڕۆ ژیانی خەڵکانی دیکەیان کردووەتە دۆزەخ."

www.aasoo.org

وتاری نووسەران