
به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران پانتایی گشتی داگیرنهكهن!
بەشی یەكەم
پانتایی گشتی ئه‌و ناوه‌نده فراوانه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كه تاكه‌كان بواری گفتوگۆكردنی ئازادانه‌یان ده‌رباره‌ی بابه‌تی په‌یوه‌ند به كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. به‌و مه‌به‌سته‌ی كارلێكردنیان له‌سه‌ر كار و هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌بێت و، به‌م جۆره پانتایی گشتی ده‌بێته ئه‌و شوێن و بواره‌ی ڕای گشتی له ڕه‌وشێكی تایبه‌تدا داده‌ڕێژێت.
چه‌مكی گشتیبوون و بابه‌تی گشتگیر، له ته‌وه‌ر و بواری سه‌ره‌كی چه‌مكه‌كانی ته‌ندروستی گشتی و خوێندنی گشتی و ڕای گشتی و خاوه‌ندارێتی گشتی خۆیده‌بینێته‌وه.
به‌پێی بۆچوونی (یۆرگن هابرماس) نیوه‌ی بۆنه و ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگا گشتییه و، (هانا ئهرنت)یش پێیوایه پانتایی گشتی ئه‌و جیهانه هاوبه‌شه‌یه، كه كۆمانده‌كاته‌وه و ماوه نادات به‌ریه‌كتر بكه‌وین.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی بۆچوونی ئه‌م دوو بیرمه‌نده‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، كه قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه بڕوانینه پانتایی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وا ئه‌و پانتاییه بریتییه له بوونی كۆمه‌ڵگایه‌ك تاكه‌كانی له گفتوگۆی گشتی ڕه‌خنه‌گرانه به‌شدارده‌بێت، به مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕای گشتی و گه‌یاندنی به ده‌سه‌ڵات و كارتێكردن له كاتی وه‌رگرتنی بڕیاری چاره‌نووسسازدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی كۆبوونه‌وه و دامه‌زراندنی ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و سیاسی و، ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوون سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی كاروباری گشتی به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و دوور له كۆنتڕۆڵكردن و فشاری ئابووری و سیاسی ده‌سه‌ڵات.
داڕشتنی ڕای گشتی و كارتێكردنه سه‌ر پانتایی گشتی به‌شێكه له تێزی ناكۆكی و ململانێیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و، بوونی تێڕوانین و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌رك و پێداویستیيهكان له قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه خودی بابه‌تی پانتایی گشتی بواری ململانێیه‌كی توندی كومه‌ڵایه‌تییه و، هه‌رده‌م چین و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار و كاریگه‌ر له‌سه‌ر چالاكی ئابووری و سیاسی كۆمه‌ڵگا، كار بۆ سه‌روه‌ریكردنی كه‌لتوور و نه‌ریت و به‌هاكانی خۆی به شێوازی جۆراجۆر ده‌كات و، كار بۆ لێڵكردن و به‌مه‌به‌ست تێكه‌ڵكردنی چه‌مكه‌كان یه‌كێكه له ڕێگاكانی كاركردنی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و دروستكردنی هۆشمه‌ندی چه‌واشه، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی به‌شێكن له گفتوگۆی نێو پانتایی گشتی كۆمه‌ڵگا، به مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌تپێكردنی به‌رامبه‌ر، كه به‌رده‌وامبوونی بۆچوون و چالاكییه‌كانی وه‌ك قه‌واره و ڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕه‌وتی هزری كارێكی بێبه‌رهه‌مه و ئاكامی نییه و، له كۆتایيشدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پاوانكردنی پانتایی گشتییه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پانتایی گشتی له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چین و توێژ و ده‌سه‌ڵات به شێوازی جۆراجۆر كراوه و، هه‌رده‌م له‌م بواره‌دا ده‌سه‌ڵاتداران تێزی نوێ و كاریگه‌ر به‌پێی ریتمی ناكۆكی و ململانێیه‌كان ده‌خه‌نه نێو گۆڕه‌پانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێگای گفتوگۆی بواری پانتایی گشتین، به‌و مه‌به‌سته‌ی له كۆتاییدا سیاسه‌تی گشتی بریتیبێت له گوتاری چینی ده‌سه‌ڵاتدار و شێواز و ڕه‌فتاری حوكمڕانی خۆی.
زه‌قترین شێواز بۆ لاوازكردنی كارتێكردنی ڕۆڵی حزب و ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و ڕای كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری، كاركردنه بۆ واڵاكردنی وێنه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو بێ ئاكام سه‌باره‌ت به بوون و گرنگی و كارتێكردنی چه‌ندین چه‌مك به‌و مه‌به‌سته‌ی له كۆتاییدا ده‌سه‌ڵات به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بڵێت: بوونی تۆ و بۆچوونه‌كانت بێ سووده.
ئه‌م ئاراسته‌یه له كاری ده‌سه‌ڵات، كه مه‌به‌ست لێی پاوانكردنی ڕای گشتییه ئه‌م ڕێچكانه ده‌گرێته‌وه:
1ـ هاوتاكردن نێوان كاری سیاسی و كاری په‌رله‌مانی:
كاری سیاسی بریتییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له سه‌رجه‌م دیارده و بابهتهكان، كه له ژیانی كۆمه‌ڵگادا دووچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه و، تاك وه‌ك خود و تاك وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتنی و چینایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ، هه‌ڵوێستی لێوه‌رده‌گرێت و كار بۆ ئه‌نجامدانی ده‌دات، له كاتێكدا كه له به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت و، كار بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌كات له دۆخێك‌دا دژ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت. به‌م جۆره كاری سیاسی به‌شێكه له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
شێواز و جۆره‌كانی كاری سیاسی هێنده فره‌بوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ده‌كرێ هه‌ر كار و چالاكییه‌كی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی كاری سیاسی به‌كار بێت و، له پانتایی گشتی شوێنی خۆی له چوارچێوه‌ی یاساكانی ململانێی دژه‌كان بكاته‌وه و، به كه‌ڵه‌كه‌بوونی شاره‌زایی و به‌رده‌وامبوون كارتێكردنی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕای گشتی هه‌بێت.
كار و چالاكی سیاسی بابه‌تێكی ڕۆژانه‌یه، كه له په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ده‌ڕبڕینی هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و، كاری په‌رله‌مانیش به‌شێكه له‌كاری سیاسی، به‌ڵام هه‌رگیز ناكرێت كاری سیاسی ته‌نیا له كاری په‌رله‌مانی ببینرێته‌وه.
حزبی شیوعی كوردستان باوه‌ڕی به كاری په‌رله‌مانی هه‌یه و، له ئه‌زموونی مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی جیهاندا كاری په‌رله‌مانی وه‌ك به‌شێك له كار و چالاكی سیاسی فاكته‌رێكی تێكۆشانه بۆ كۆڕانكاری كۆمه‌لایه‌تی و زۆر جار به‌پێی ئه‌و ئه‌زموومانه باس له كاركردن له په‌رله‌مانی كۆنه‌په‌رست و سه‌ندیكای ڕووزه‌رد كراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هیچ شێوه‌یك ئه‌م بزاڤه شۆڕشگێرییه كاری په‌رله‌مانی به جێگره‌وه‌ی كار و چالاكی سیاسی ڕۆژانه‌ی ههمهجۆر دانه‌ناوه و كاری په‌رله‌مانی ته‌واوكه‌ری شێوازه‌كانی دیكه‌ی كاری سیاسییه‌وه بووه.
ئه‌م بۆچوونه سه‌باره‌ت به كاری په‌رله‌مانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی، كه زۆر جار له كوردستاندا بانگه‌شه بۆ دانانی كاری په‌رله‌مانی وه‌ك جێگره‌وه بۆ كاری سیاسی به مانا فراوانه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له زۆر شوێنی جیهاندا گومان و پرسیار سه‌باره‌ت به سوود و به‌های خودی دیموكراسی په‌رله‌مانی و كاری په‌رله‌مانی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، یان گۆڕانكاری سیاسی ده‌كرێت. بۆ نموونه له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌رنسادا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌داری ناوه‌ند ڕه‌وتی چه‌پ زۆربه‌ی ده‌نگی وه‌ده‌سهێنا، به‌ڵام ماكرۆن ته‌نانه‌ت كه‌سێكی له‌و ڕه‌وته بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ ڕانهسپارد. له دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته ڕه‌وتی سه‌ده‌ر، كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی زۆربهبوون بواری پێنه‌درا حكومه‌ت دروستبكات و، ته‌نانه‌ت فراكسیۆنی ئه‌و ڕه‌وته له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كشانه‌وه و، كه‌مایه‌تی هه‌ڵبژێردرا و حكومه‌تی دروستكرد.
بابه‌تێكی دیكه، كه گومان له كارابوونی دیموكراسی په‌رله‌مانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كانی هه‌ژاری و بێكاری و زیادبوونی بۆشایی داهاته به كه‌ڵه‌كه‌بوونی لای كه‌مایه‌تی و زیادبوونی ناوه‌ندی هه‌ژاران تا ده‌گاته دیارده‌ی بهمیراتیمانهوهی هه‌ژاری بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
كاتێك ئه‌م تابلۆ ئاڵۆز و ناكۆكه سه‌باره‌ت به دیموكراسی په‌رله‌مانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، مه‌به‌ست بێ بایهخیبوونی كاری په‌رله‌مانی نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه ته‌نیا كاری په‌رله‌مانی به بوار و ده‌رفه‌ت بۆ كارتێكردن له‌سه‌ر پانتایی گشتی و گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕای گشتی داده‌نێن.
كار و چالاكی په‌رله‌مانی شێوازێكی تێكۆشانه و ته‌واوكه‌ری شێوازه‌كانی دیكه‌ی كاری سیاسییه و، گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ته‌واوی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵكایه، كه هه‌رده‌م خوڵقاندنی میكانیزمی نوێ بۆ به‌شداری خه‌ڵك له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا پێداویستییه‌كی بابه‌تییه.