
ئاسۆس ساڵح
لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆدا (٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٧٠)، ١٥٣ ساڵ لەمەوبەر بیرمەندی ئەنتەرناسیونال و سۆسیالیستی شۆڕشگێر "ڤلادیمێر ئیلیچ لینین" لە دایکبوو.
لینین لە بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ند و خوێنده‌وار چاوی به ژین هەڵهێنا. ئه‌و شه‌ش برا و خوشكی هه‌بوو. منداڵی سێهه‌می بنه‌ماڵه‌ش بوو. باوكی سه‌رپه‌ره‌ستی قوتابخانە ده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه بوو. لینین هه‌ر له منداڵیه‌وه له كتێبخانه‌ی باوكی‌دا ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه‌كانی دیموكراتی وه‌ك "دابرئه‌لیۆبۆف"، "پیسارۆف"، "بلینیسكی" و "هێرزێن". دایكی ژنێكی هۆشیار بوو و منداڵه‌كانی فێری زمانی ئاڵمانی و فه‌ڕانسی ده‌كرد و چیرۆكی به‌تام و چێژی بۆ ده‌گێڕانه‌وه. لینین بەردەوام بۆ لە خوێندنەوە و خوێندن و خۆ پێگەیاند لە وتەیەکیشیدا دەڵێت: «سێ کلیلی سەرکەوتن: خوێندنەوە، خوێندنەوە، خوێندنەوە.»
هەموو شۆڕشێکی مەزن پێویستی بە ئایدۆلۆژیا و شۆڕشگێڕێکی بیرمەند هەیە، تا بیگەیێنێت بە لووتکەی سەرکەوتنێکی بەرهەمدار، لینین به ده‌ستپێكردنی شۆڕشی فێڤریه‌ی ساڵی ١٩١٧ له ئاڵمانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ روسیا. ئه‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا تێزه‌كانی ئاوریلی نووسی. له تێزه‌كانی ئاوریلدا لینین له دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی مۆنشویكه‌كان هه‌ڵوێستی گرت كه پێیان وابوو كۆمه‌ڵگای رووسیه كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داری نییه و كه‌وایه شۆڕشیش، شۆڕشێكی بۆرژواییه. ئه‌و شۆڕشی فێڤریه‌ی به ده‌ستپێكی شۆڕشی سۆسیالیستی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌و تێزانه‌دا، له دیفاع له نیزامی شورایی كرێكاران له خواره‌وه هێرشی كرده سه‌ر پارلمانتاریزمی بۆرژوازی و كرێكارانی بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ، واته كۆماری شوڕایی هان دا. ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی بەلشەفیکش له ژێر كاریگه‌ری ئه‌نترناسیۆنالی دووهه‌مدا، شۆڕشی روسییه‌یان به شۆڕشی بۆرژوا – دیموكراتیك ده‌زانی. به‌ڵام لینین توانی به یارمه‌تی كادیره كرێكاریه‌كانی حیزبی بەلشەفیکی هاوڕێیانی به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێ و بۆچوونه‌كانی خۆی بكات به خه‌تی ره‌سمی حیزب.
لینین پێی وابوو ئه‌و شۆڕشه سۆسیالیستییه و چینی كرێكار ده‌بێ رێبه‌رایه‌تی شۆڕش به ده‌سته‌وه بگرێت. هه‌ر بۆیه له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه "ترس له هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و سۆسیالیزم قیزه‌ونترین خه‌یانه‌ته به پرۆلیتاریا." پاش ئه‌وه‌یكه بۆ روسیا هاته‌وه له رۆژنامه‌ی كرێكاری "پراودا" (راستییه‌كان) ده‌ستیكرد به نووسین. پاش ماوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی دژی شۆڕشی كرنێسكی ده‌ستی دایه گرتن و زیندانی كردنی كرێكارانی شۆڕشگێڕ و له‌وانه لینین. هه‌ر بۆیه دیسانه‌وه ناچار بوو بڕوات له په‌ناگا خۆی حه‌شار بدات. له په‌ناگا كتێبی "ده‌وڵه‌ت و شۆڕشی" نووسی. ئه‌و له‌و كتێبه‌دا، به پێی وانه‌كانی ماركس و ئینگڵس ناوه‌رۆكی چینایه‌تی ده‌وڵه‌تی له كۆمه‌ڵگەی سه‌رمایه‌داری شی كردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر خه‌باتی چینی كرێكار بۆ رووخاندنی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی و بونیادنانی ده‌وڵه‌تی نوێی كرێكاری هه‌تا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كومۆمنیستی پێداگری ده‌كات.
به‌مشێوه‌یه لینین بانگه‌وازی راپه‌ڕینی ده‌كرد. له ٢٥ی ئۆكتۆبری ١٩١٧دا، پڕۆلیتاریای چه‌كدار و سه‌ربازانی شۆڕشگێڕ پێترۆگراد پێته‌ختی روسیایان گرت و ئاڵای سوری سۆسیالیزمیان له‌سه‌ر به‌رزایه‌كانی سمۆلنی شه‌كانده‌وه. ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست شوڕاكان و چینی كرێكاری روسیا به رێبه‌رایه‌تی لینین و بەلشەفیکەکان بناغه‌ی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كرێكاری سه‌ركه‌وتووی جیهانیان دامه‌رزاند.
پاش ئەزموونی یەکێتی سۆڤیەت و دوای هەرەسهێنانی دەرئەنجامی خراپی و تاک جەمسەری سەرمایەدای بە زەقتر دەرکەوتووە. سەدەی بیست و یەک سەدەی بێ بەها بوون و کەوتنی مرۆڤە بەرامبەر کاڵا، بەکاڵابوون و نامۆبوونی مرۆڤە لە نێو کاردا، لێ سەندنەوەی ماف و کەمکردنەوەی کرێی کارە، سەردەی جەنگی جەمسەربەندی سەرمایەداییە. سەدەی ئەزمە و قەیرانی سەرمایەداری و سەردەمی نوێی کارەساتەکانە بۆیە لە هەموو کات زیاتر مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕێبازی "لینین"ـە. لینینزم، پێویستییەکی گرنگ و ژیارییە بۆ ئەمرۆی مرۆڤایەتی.
ئەم بیرمەند و شۆڕشگێڕە مارکسیستە زیاتر له بیست ساڵ ژیانی خه‌باتكارانه‌ی خۆیدا، هه‌نگاو به هه‌نگاو چینی كرێكاری له قۆناغی جۆراوجۆردا رێنوێنی كرد. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی سه‌ده و نیوێک به‌سه‌ر لەدایکبوونی لینین؛ هێشتا بۆرژوازی به ملیۆنان دۆلار خه‌رج دەکات بۆ شێواندنی مێژوو و بێ ئیعتبار و بێ بەها كردنی رێگە و ئامانج و باوه‌ڕی لینین و خه‌باته‌كه‌ی، کە ئه‌وه خۆی نیشانه‌ی قووڵایی كاریگه‌رییه‌كانی رێبازی لینینە له‌سه‌ر چینی كرێكار و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی جیهانه. بێ گومان تا ئه‌و كاته‌ی كه سیستەمی سه‌رمایه‌داری مابێت و مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ بچه‌وسێته‌وه، رێگە و رێباز و ئامانجی لینین زیندووه و ڕێگەی تێکۆشان لە ژێر تێگەیشتنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەو بۆ یەکسانی و نەمانی جیاوازی چینایەتی و دادپەروەری بەردەوام دەبێت!