
ڕیمۆند تالیس
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ڕینیه دیکارت (١٥٩٦-١٦٥٠)،تائێستا شایەتحاڵێکی نائامادەی ئەم ستونە [مەبەستی ستونی تایبەتی گۆڤاری "فەلسەفەی ئێستا"یە.] دواجار لێرە ئامادەیەو ڕەنگە بەناوبانگترین ڕستەی فەلسەفەی خۆراوا بڵێت: «من بیردەکەمەوە، کەواتە هەم». بەڕواڵەت ئەم دەربڕینە سادە، بەڵام سەیر، زادەی گەڕانەکانی دیکارت بۆ دۆزینەوەی شتێک لەودیو گومانەوەیە، کەلە «تێفکرینەکان لەفەلسەفەی یەکەم» (١٦٤١) باسیکراوە.
دیکارت بۆهۆکاری گومانی هەمەلایەنەی دەڵێت: «ئەزموونەکانم لەخەودا زۆر لە نەخەوتن دەچوون. لەخەودا، پێموابوو خەونەکان ڕاستن». وەک لە «ڕامانەکان»دادەڵێت: «هیچ ئاماژەیەک نییە بتوانین نەخەوتن لە خەوتن جیابکەینەوە.» دیکارت بەڵگەدەهێنێتەوە:«ئەگەرچی خەونەکان ڕاگوزەرن و لە نەخەوتندا دەیانناسین، بەڵام دوورڕوانین بڕیاردەدات هەرگیز نابێت متمانەیتەواومانبەکەسانێك بێت، جارێک فریویانداوین.» کاتێک ئەم مەسەلەیە ڕاستە، کەسی فریودراو خۆمان بین. بەوپێیە ئەوەی ئێمە پێیدەڵێین بەئاگابوونەوە ڕەنگە خەون بێت، تەواو گونجاوە گومان لەهەمووشتێک بکەین.
دیارە نەک تەواو [گومان لە] هەمووشتێک. دیکارت بەردەوام دەبێت: «ناتوانم گومان لەشتێک بکەم – کە من بیردەکەمەوە، چونکە گومانکردن لێی کە بیردەکەمەوە، بۆخۆی پێویستی بە بیرکردنەوەی منە. هەربوونەوەرێک کە بیردەکاتەوە (و وەک گومانکردنیش بیرکردنەوەیە) دەبێت هەبێت، کەواتە «منیبیرکەرەوە» پێویستە هەبێت و گومان لەم ڕووەوە دژایەتی لێدەکەوێتەوە.تەنانەت ئەگەر خەوتبیشم و بە ئارگومێنتی کۆجیتۆدا بچمەوە، ئەنجامەکەی - کەواتە من «هەم» - وەک بەردەوامە.
کەواتە بەوپێیە من چیم؟
لە ڕاستیدا ئاڕگومێنتی کۆجیتۆی دیکارت سوودی چییە؟ بۆچی لەسەرەتاوە بیرکردنەوە دەستپێکە؟ بۆچی بۆنمونە ناڵێین «من خوروم هەیە، کەواتە هەم»؟ بوونەوەری نەبووخوروی نییە. یان «من خەون دەبینم، کەواتە هەم»؟ بوونەوەری نەبوو خەون نابینێت. کەواتە بۆچی دیکارت بیرکردنەوە بەسەرەتا دادەنێت؟ چونکە بیرکردنەوە زیاترەلەخورانێک یان خەونێک، لەوسروشتەی دیکارت خۆی بەگونجاو دەزانی؟ – واتا «شتێکی بیرکەرەوە» - ڕەنگە بیرکردنەوە وەک خاڵی دەستپێکی گەشتەکەی لەگومانەوەهەڵبژێرێت، چونکە سەرەتا هەمان بیرکردنەوە پەلکێشی گومانی کردبوو. خاڵی گرنگتر ئەوەیە دەتوانین وێنابکەین کە خورومان نییە، بێئەوەی بگەینە دژوازی گەڕانەوە بۆخۆمان (تووشی دژوازی وتن بین)، بەڵام ناتوانم بیربکەمەوە کە بیرناکەمەوە. هزری نکۆڵیلێنەکراوی دیکارت بۆبیرکردنەوە، بەشێکی زۆری بوونی ناخاتە دەرەوەی شکوگومانەوە کە دیارە ئەنجامێکی نائومێدکەرە. دیکارت دەیویست لەبوونی خۆی دڵنیابێت، نەک تەنیا لەبوونی هەر بیرکەرەوەیەک یان تەنانەت بوونی هەر شتێک. ئەم مەسەلەیەنیشانیدەدا بەرهەمی «بیردەکەمەوە، کەواتە هەم» چەند بێبایەخە.
فیزیکزان، فەیلەسوف و تەنزنووسی ئەڵمانی، گیۆرگ کریستۆڤ لیختنبێرگ (١٧٤٢-١٧٩٩) بەڵگەی دەهێنایەوە کە دیکارت تەنیا دەیتوانی بە شێوەیەکی یاسایی بە چاودێریکردنی بیرکردنەوەکانی بەو ئەنجامە بگات کە «بیرکردنەوە لە پێشکەوتندایە». هەڵبەتە ڕاستە تۆ دەتوانی،بێگومان ڕاستە تۆناتوانی ئاگاداری بیرکردنەوەکان بی، مەگەر تۆ ئەوکەسە بی کە بیریان لێدەکەیەوە، بەڵام ئەوە بەتەنیا تۆ بە «من»یبیرکەرەوەناگەیەنێت. دیکارت لەکۆتایی ئارگومێنتەکەدادەگاتە «من»، تەنیا لەوکاتەی«من هەم»،هەر لەسەرەتاوەلە «بیردەکەمەوە»دائامادەبێت. کەواتە ئارگومێنتەکەی گیتۆ بەمە کورتدەبێتەوە: «ئەگەر "من"ێکبێت کە بیردەکاتەوە–گەر بیرکردنەوە دەرکەوتنی "من"ێکیتەواو بێت–کەواتە بیرکردنەوەکەم دەیسەلمێنێت من هەم»،بەڵام ئەم «من»ێک که بیردەکاتەوە، ڕاستییەکلەم بابەتەدا نییە کە لیختنبێرگ دەڵێت "بیرکردنەوە لە پێشکەوتندایە".
کەواتە، گوێگرتن لەبیرکردنەوەکانی خۆی، بوونی مرۆڤ بەتەواوی مانا ناسەلمێنێت: واتا هەمان دیکارتی سەرباز، بیرکاریزان، فەیلەسوف، شمشێرباز، مامۆستای شاژنە کریستیناو هتد. تەنانەت ئەو دڵنیاییەی ئارگومێنتی کۆگیتۆ نیشانی دەدا،لە دیکارت زیاتر ناگرێتەوە بۆ ئەو جیهانەی پێیوابوو تێیدا دەژی. هەتا ئەم ئارگومێنتە جەستەی خودی ئەویش ناسەلمێنێت، هەر چەند بەڵگەی هێنابووەوە کە لەجەستەی خۆیدا وەک «ڕێنماییکەرێکی کەشتی» لە کەشتییەکەدا نییە. پەیوەندی بەجەستەی خۆیەوە زۆر لەوە تێکچڕژاوترە. تۆ دەتوانیت لە «بیرکردنەوە هەیە» به «بیرکەرەوەیەک هەیە» و پاشان به «بیرکەرەوەیەک بەناوی دیکارت هەیە» بگەی، ئەم بیرکەرەوەیە بابەتێکی بەرجەستەکراوە و ژیانێکی تایبەتی هەبووە. یانلانیکەم بەبێ زیادکردنی گریمانەیەک ناتوانی بەم ئەنجامە بگەی،کە ئەو ڕستە بەنابانگە نەخاتەڕوو. هەندێک لەم گریمانانە، وەک وتم، بەهێواشی بەڕێگای لای چەپی ئارگومێنتەکەدا تێدەپەڕن: ئەمان پێش گەیشتمان بە «ئارگو» (کەواتە)، لە «کۆگیتۆ» (بیردەکەمەوە) ئامادەکراوون.
ڕەنگە هەموو ئەم لەسەرخۆیەی تێپەڕینەکان تەواو لەخۆوە و دوور لەویژدانیش نەبن. بوونەوەرێک ئاماژە بەخۆی بکات،کە دەتوانێت بڵێ: «من بیردەکەمەوە» دەبێت بیرکردنەوەکانی ڕوون بێت، بیر لەبیرکردنەوە بکاتەوە و (وەک ئەدای ئارگومێنتەکە خۆی نیشاندەدا) دەرەنجامیهەبێت.دەگاتە بابەتێکی دیاریکراو کە بایۆگرافیەکەتەواو بێت یان نا، جێگای باسە. هێشتا نازانین دەتوانرێت چەند گەڵاڵە بەشێوەیەکی لۆژیکی بە بەتەنیابوونی بیرکەرەوە ببەسترێتەوە - "هەم" چەند ناوەڕۆکێکی لەئەنجامەکەیدا هەیە - یان تەنانەت بەکارهێنانی "هەم" ڕەوایە، بەوپێیەی "هەم" ناتوانرێت بە پێچەوانەی "هەیە" تەنیابوونی تاکەبوونێک بەچەند گەڵاڵەیەک سنووردار بکرێت.پێدەچێت بەشێکی خۆڕوانین لەبیرکردنەوە دەبێت ئەو بارگرانییە مەحاڵە قوورسە هەڵبگرێت تادیکارتێکی تەواو و لانیکەم بەشێک لەوجیهانە بخاتەڕوو کە بە شێوەیەکی ئاسایی باوەڕی پێیەتی.
بێگومان دیکارت ئاگادارە کە ئارگومێنتی کۆجیتۆکەی چەندە کەم بەدەستەوەدەدات.دانی پێدادەنێت، ئەم ئارگیومێنتە باس لەنیگەرانیەکان ناکات ڕەنگە بووبێتە قووربانی ئەهریمەنێکی بەدفەڕ کە بەئەنقەست بەجۆرێک فریوی دەدا کە پێی وایە هەمووشتێکی دیکە درۆیە. بۆ بەرگرتن لەم گریمانەیە، پەنادەباتەبەر خوایەکی بەخشندە کە فریوی نادات یان ڕێگەنادات ئەوەی پێیدەڵێ «ئایدیای ڕوون و جیاواز» فریو بدرێت. کەواتە، وادیارە بەناوبانگترین ئارگومێنت لە فەلسەفەی خۆرئاوادا کە دەکەوێتە ژێر زەڕەبینەوە بەتوندی کەم بووەتەوە.ئەوبەشە لەبیرکردنەوە پێشەکی ئەم ئارگومێنتە پێکدەهێنێت، شتێکی بەرچاوی بەناوی بیرکەرەوەیەکی تایبەت یان جیهانێکی دەرەوە ناخاتەڕوو. هەر چەندە ئەو ئاڕگومێنتە لەڕواڵەتدا وەک دەرئەنجامێک دەردەکەوێت – ئەویش واسواس– بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، سەرەڕایبوونی «ئارگۆ» که چاودێری پەڕینەوە لە «من بیردەکەمەوە» بۆ «من هەم» دەکات. پەڕینەوە لە پێشەکی بۆ دەرئەنجام، دامەزراو لەسەر بنەمای گریمانەیەک لەخودی پێشەکییەکەدا هاتووە کە مەرج نییە بەرگریی لەوگومانە گشتگیرە بکەن، دیکارت ویستویەتی لێی ڕزگاری بێت.
بیرکردنەوە وەک نمایشکردنێک
ئەمجۆرە نیگەرانیانە بووەتەهۆی سەرنجڕاکێشانی بەشێک لە فەیلەسوفان بۆئەم مەسەلەیە. (وەک جاکۆ هێنتیکا، فەیلەسوفی فنلاندی، لەوتارە کلاسیکییەکەی «کۆگیتۆ، ئارگۆی سێیەم: دەرئەنجام یان ئەداکردنێک؟»، له ساڵی١٩٦٢ لەگۆڤاری (Philosophical Review)بڵاوکراوەتەوە، تا زیاتر بیر لەئامانجەکەی دیکارت بکاتەوە. سەرەڕای بوونی «ئارگۆ»، «کۆگیتۆ، ئارگۆی سێیەم» نابێت وەک ئارگومێنتێکی نوسراو، بەڵکووەک «ئەدا»یەکڕاڤە بکرێت. هەر بنەمایەکی حەقیقەتی سروشتی نەک لە لێدوانێکی ڕووتەڵی، بەڵکو لەکردەی قسەکردندا، لە کات و شوێنێکی تایبەتدا دەربڕراوە. کەواتە ئەوەی ئارگومێنتی کۆگیتۆ (بیردەکەمەوە) دەیکات، جەختکردنەوە نییە لەپێویستییەکی لۆژیکی، بەڵکو پێویستییەکی وجودییە. ئەم پێویستییە لەڕستە ڕووتەڵییەکاندا نییە، بەڵکو لە لێدوانە کۆنکرێتییەکانی کەسێکدایە بە «من» ناوی خۆی دێنێت - یان بیرکردنەوە. بانگەشەی دیکارت بۆ بوونی خۆی دیارە، بەوپێیەی هەر بانگەشەیەک بکات، پێویست هەبێتتانیشانی بدات. جگەلەوەی نمایشێکی ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکات، بکەرێکە تایبەتمەندی مرۆڤی تێدایە، بتوانێت وەک فەیلەسوفێک بەڵگەبهێنێتەوە.
تا ئێستا ڕوون نییە داتاکانی "من بیردەکەمەوە" لەئەدای کۆگیتۆدا ئارگومێنتێکی بەرجەستەکراوە یان پێشەکییەکی ئەبستراکت، بەڵام مەسەلەبەشداربوونی کردە یان نمایشێکە و دەبێت ڕۆڵگێڕ بڵێت«من هەم». ئەگەر وابێت، پێدەچێت بتوانین بەناوبانگترین ڕستەی فەلسەفەی خۆراوا بۆ وشەیەک کورتبکەینەوە: واتا بۆ«sum»یان «هەم». ئەم دەربڕینە شتێکە،«من»یجێی باس نەدەتوانێت هەڵەی تێدا بکات و نەگومان بکات کە هەڵەی کردووە. هەڵبەتە بۆ کەسی سێیەم تەواو قبووڵە دەربارەی دیکارت بڵێت «ئەو نییە»، بەڵام بۆ خودی دیکارت مەحاڵە بڵێت «من نیم».
کەواتە خودی «کۆگیتۆ» (بیردەکەمەوە) هیچ ڕۆڵێکی لەتوانای ئەم ئارگومێنتەدا نییە، چونکەئیدیعای «من هەم» بەئەندازەی «من بیردەکەمەوە» پێویستی بە بەڵگە نییەو بەوئەندازه (یان کەمتر) ئەنجامی دەبێت؟ بێئەملاولا «من هەم» بیرکردنەوەیە: تا بتوانم لەدەرەوەی خۆم بوەستم و بوونم بسەلمێنم، پێویستی بە بیرکردنەوەیە، بەڵام ئەمە ئەو بیرکردنەوە نییە کە وەک بیرکردنەوەیەک ئاماژە بەخۆی دەکات. بەم حاڵە، ئەگەر وتنی «من» یان «من هەم» پێویستی بەبیرکردنەوەیە، بەڵام پێویستناکات ئەم بابەتە وەک کاردانەوەیەک بەزیادکردنی «من بیردەکەمەوە» پشتڕاستبکەینەوە - تا دووپاتەی بکەینەوە «من»ێک که دان بە بوونی خۆیدا دەنێت و بیر دەکاتەوە. ڕۆڵی بیرکردنەوە – بیرکردنەوە لەوەی «من هەم» یان «من بیردەکەمەوە» – نەکوەک داتایەک بۆ سەرئەنجامێک دەگاتە ئەنجامێکی کەم تا زۆر لۆژیکی، کە بیرکەرەوەیەک هەیە. بۆیە لەهەردوو مەسەلەکەدا، ئەرکی ئاشکراکردنی بیرکەرەوە بۆخۆی [واتا بۆ کەسێک کە بیردەکاتەوە]. «من» بەجۆرێک باسی خۆی دەکات، بەوجۆرە نییە که وەک ئەنجامگیرییەک بەدەست بێت. هەر بۆیە «من» لە هەر دوولای «ئارگۆ» [بەواتای «کەواتە» یانلە «ئەم ڕووەوە»] ئامادەیە.
کەواتە پێدەچێت زۆربەی ئارگومێنتی «کۆگیتۆ» زیادبێت. کاریسەرەکی بەشێوەی ڕەسەنێتی بوون دەکرێت، نەکدەرئەنجامەکەی. ئەگەر بتوانین بڵێین «من هەم»، ئیدی هیچ شتێک بۆ دڵنیابوون لەبوونی خۆی پێویست نییە،بەڵام ئەم ئارگومێنتە هیچ شتێکی زیادە بەدەستەوەنادات. ئەو «من هەم» که لەکۆتایی ئارگومێنتەکەی دیکارت دەردەکەوێت، هەمان دیکارتی تەواو نییە. ناهاوئاهەنگی ئاشکرای نێوان ئەوساتە نابەردەوامەی بیرکردنەوە و «من»ێک که شوناسی فەیلەسوف پێکدەهێنێت، نییە. بەڵێ، ئەم ئارگومێنتە شتێک دەخاتەڕوو کە ناتوانێت گومانی لێبکات، بەڵام پێدەچێت ئەوەی دەکەوێتە دەرەوەی بەردەست، زۆر بێ بایەخ بێت.
هەروەها پرسی دیکەش هەیە. لەوانەیە بە سەرنجدان لەوەی ئەم کردەی قسەکردنە وەک کارنامەیەک بێت بۆ دڵنیاکردنەوەی مرۆڤ لە بوونی خۆی، تەمەنی بەسوودی چەندە؟دیکارت دانی پێدانائەم دڵنیاییە تەنها تا ئەوکاتە دەخایەنێت، کە ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکرێت. جگەلەوە، هیچکەسێکی دیکەناتوانێت – یان نابێت – بەم ئارگومێنتە، قەناعەتی بەخۆی هەبێت. بیرکردنەوە یان تەنانەت وتنی «من بیردەکەمەوە، کەواتە هەم» لەلایەن تۆوە، بوونی تۆ بۆمن ناسەلەمێنێت. کارەکتەرێک لەخەونمدا یان ھاوشێوەیەک دەتوانێت ھەمان "کردە" "بکات". ئەلێکسا دەتوانێت بەردەوام کۆگیتۆبڵێتەوە، بێئەوەی بیسەلمێنێ «ئەو» «من»ێکیبەئاگایە کە بوونی «خۆی» پشتڕاستدەکاتەوە. کەواتە، ئەوەی بۆ دیکارت بەڵگەیە، بۆ ئێمەمانان تەنیاڕاپۆرتێکە لەسەر ئارگومێنتێک کە پێویستە متمانەمان پێی هەبێت مەگەر خۆمان بیکەین. ئارگومێنتەکە تەنها بۆ ئەوکەسە کاریگەرە دەیکات و دەیکەن.
کەواتە، کاتی خۆیەتی«کۆگیتۆ، ئارگۆی سێیەم» به خاک بسپێرین؟ بێگومان نەخێر. گەشتی دیکارت لەگومانی گشتگیرەوە بۆ ئەوهۆکارەی کە پێشکەشی سنووردارکردنی گومان دەکات، درەوشاوەترین نموونەی ئەو بەئاگاهاتنەوەیە لەدەرەوەی بەئاگابوونەوەیەکی ئاسایی کە بەرایی فەلسەفەی حەقیقەتە. وەک ئێدمۆند هوسرەڵ لەکتێبی (Reflections Cartesian Reflections) (١٩٣١)دا دەڵێ"هەر یەکێک بەجدی بەنیازبێت ببێتە فەیلەسوف، دەبێت 'لانیکەم جارێک لەژیانیدا' بۆناخی خۆی بگەڕێتەوە" و ئەو گەشتە دیکارتییە ئەزموون بکات، کە بە ئارگومێنتی کۆجیتۆ کۆتایی دێت.
iran-emrooz