دەریا ئازاد

 

خوێندن فاکتەرێکی گرنگی مێژوو بوە کە هەمیشە وەکو لایەنێکی گرنگی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک ڕێزی لێ گیراوەو هەوڵ دراوە هەر هەلو مەرجێک گونجاو بێت بقۆزرێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر وڵات پێش بکەوێت و هەنگاوەکانی ڕۆشتن بەرەو لوتکە نزیک تر ئاسان تر ببێت ، لەهەموو وڵاتانی پێش کەوتوی دنیادا خوێندن وەک نمونەیەکی شانازی گەورە دەخرێتە ڕوو کە زۆربەی داهێنان و پێشخستنی لایەنی ( ئابوری ،هونەری ، بازرگانی ، کشتوکاڵ ، تەندروستی ).....هتد بەهۆی گرنگی دانە بە کەرتی پەروەردەو خوێندن ، دەتوانین بڵێین وڵاتی ئێمە لە دێر زەمان بەشێوەیەکی باشتر گرنگی بە خوێندن و فێربوون داوە تا ئێستا لە کاتێکدا لە ژورێکی خنجیلانەوە دەست بە پەروەردە کراوە بۆ کۆرو کۆمەڵ و دواتر شانۆو هونەرو لایەنە جوانەکانی دیکەی پۆلی خوێندن شاعیرو نوسەرو ئەدیب و کەسانی بەتوانا هێندەی لە دێر زەمان گرنگیان بە فێربوون و خوێندن دەدا ئێستا بەوێنەیەکی کەم پێشکەوتن  هەیە ئەویش تەنها  بۆ بەناوبانگ بوونە ، هەر بۆیەش وڵاتەکەی من لە سەدەیەکی پێشکەوتوی وەکو ئێستادا تازە دێت و کەرتی پەروەردە دەخاتە لایەنی فەرامۆش خراوی کۆمەڵگا و کارێک دەکرێت کە مامۆستا لەهەموو دونیادا پەیکەری ڕێزی بۆ دروست کراوە بەڵام لە وڵاتەکەی من لەسەر قوتی خۆی و لەسەر ماندوو بونی شەقی تێ هەڵ دەدرێت ، یەکێک لە نمونە قێزەونەکانی مێژوو ئەوەبوو کە مامۆستایەکی بەتەمەن لەسەر جادە بە بەرچاوی هەموو کامێراکانەوە لێی درا 

لەکاتێکی وەکو ئێستا کە هەمووان لەسەر پاروی حەڵاڵی خۆیان هاتونەتە سەر شەقام و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن ، وا ساڵی نوێی خوێندن هاتەوە زۆر بێ باکانە خوێندنی ئەمساڵی هاوپۆلەکانی من هێشتا یەکلای نەکراوەتەوە ، پەکخستنی کەرتی پەروەردە لایەنێکی سلبی زۆر خراپ لەسەر  تواناو حەزی  قوتابی و هەم مامۆستاش بۆ فێربوون دروست دەکات کە ئەمەش دەبێتە مایەی هەمیشە دواکەوتن و مانەوەی گەلەکەم لە ڕیزی دواوە کە ڕەنگە ئاواتی زۆرێک قوتابی و نەوەی بەتواناو داهێنەرو گەورە بڕوخێت بەهۆی خەم ساردی و گوێ نەگرتن لە مامۆستا کە لە کۆنەوە هەتا ئێستا سمبولی هەوڵ و ماندوو بون بوە قوتابخانەش کە وەک ماڵی دووەم گرنگی بە پەروەردە ئینجا فێرکردنی نەوەکانی وڵات داوە وەک هەمیشە .

نووسین:دەریا

وتاری نووسەران