
به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
چه‌مكی شۆڕش له ماركسیزم‌دا
به‌شی دووه‌م/
شۆڕش وه‌ك پرۆژه:
پرۆژه‌ی شۆڕش یان بزاڤی شۆڕشگیری له ڕوانگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه باس ده‌كرێت له‌وانه:
1ـ شۆڕش و بابه‌تی نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری
كاتێك كه باسی شۆڕش ده‌كرێت ئاماژه بۆ ڕه‌وشێك ده‌كرێت كه ته‌حه‌مول ناكرێت. بۆیه زۆر جار بوون و ڕه‌وابوونی شۆڕش به ڕه‌وشی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و نه‌هامه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه و، ڕه‌وشێك كه فشارێكی ئه‌وتۆی له گه‌ڵدایه، ناكرێ به‌رده‌وام بێت، بۆیه شۆڕش ڕووده‌دات. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته دوو ئاراسته هه‌ن:
یه‌كه‌میان: جه‌ختكردن له سه‌ر په‌یوه‌نديی شۆڕش به ڕه‌وشی نه‌هامه‌تی و بێده‌ره‌تانی و نه‌بوونی ئاسۆی چاكسازی و بوونی ڕه‌وشێكی خراپی دیاریكراو.
ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه بۆ ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌هێننه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكی حه‌تمييه‌تی ڕه‌های مێژوو ده‌كه‌ن، وه‌ك یاسایه‌ك كه پرۆسه‌ی شۆڕشگیری شیوازێكی میكانیكی یان ئۆتۆماتیكی وه‌رده‌گرێت.
بوخارین 1888ـ 1938 كه خاوه‌نی 31 نووسینه له‌وانه شۆڕشی ڕوسیا و گرنگی شۆڕش، یه‌كێك بوو له‌و بیرمه‌نده ماركسیستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه بوون و، باس له په‌ره‌سه‌ندنی بابه‌تیيانه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، كه ده‌گاته ڕه‌وشێك له خراپی و بێده‌ره‌تانی به‌ڕاده‌یه‌ك چینی كرێكار هه‌ست به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و ڕه‌وشه ناكرێ به‌رده‌وام بێت و ڕێگای چاره‌سه‌ر نییه و له هه‌مان كاتدا ناكرێ به‌رده‌وام بێت، بۆیه ڕه‌وتی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ڕه‌وشه به شۆڕش ده‌شكێنرێت.
ــ له‌م بۆچونه‌یدا بۆخارین پشت به نووسینێكی ماركس ده‌به‌ستێت كه له ساڵی 1854 له نیویۆرك تریبیۆن بڵاوی كردتۆته‌وه و، تیادا باس له‌وه ده‌كات، كه له ئه‌وروپادا هێزێك هه‌یه كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه بێده‌نگه، به‌ڵام له ڕێگای قه‌یران و برسێتی دێته سه‌ر شانۆ. لێره‌دا بوخارین باس له هاوكێشه‌یه‌ك ده‌كات كه بریتییه له: قه‌یران... برسێتی .. جه‌نگ.. شۆڕش.
ئه‌رنست لابروس 1895ـ 1988 كه مێژوونووسێكی فه‌رنسییه له بواری مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا، هه‌مان ڕای هه‌یه و له نووسینه‌كانیدا سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌كانی 1789، 1830، 1848، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه.
به هه‌مان شێوه جان جویس 1859ـ 1914 كه سه‌ركرده‌یه‌كی سۆشیالیستی فه‌رنسا بوو، و به‌هۆی هه‌ڵوێستی دژ به شه‌ڕ تیرۆر كرا، له ڕوانگه‌یه‌كی ماركسیستانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ مێژووی شۆڕشی فه‌رنسا كرد و هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو.
دووه‌میان: باوه‌ڕنه‌بوون به په‌یوه‌ستيی شۆڕش به ڕه‌وشی نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری و ده‌ره‌تانی چ له‌سه‌ر ئاستی تیۆری و چ له‌سه‌ر ئاستی كرده‌ییدا.
ئه‌م بۆچوونه له بواری تیۆریدا پێیوایه لكاندنی شۆڕش به نه‌هامەتییه‌وه ئاماژه‌كردنه بۆ هۆكارێكی شۆڕش، نه‌ك شیكردنه‌وه‌ی شۆڕش وه‌ك دیارده‌یه‌كی هه‌مووكی له بواری سوسیۆلۆجیادا و، به‌م پێیه‌ش هۆكارێكی دیارده‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م دیاردەكه به هه‌مووكی ناكات.
ـ له كتێبی میر، میكافیلی ئامۆژگاری میر ده‌كات كه خه‌ڵكی له ڕه‌وشی نه‌هامه‌تی و بێده‌ره‌تانی و هه‌ژاری بهێڵڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له شۆڕش نه‌كه‌نه‌وه.
فیلفیردو باریتو 1897ـ 1923 كه زانایه‌كی بواری ئابووريیه پێیوایه: نه‌هامه‌تی له هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراودا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی شۆڕش، به‌ڵام ته‌نیا هۆكار نییه.
ـ جاك ئه‌لول 1912ـ 1994 كه كارتێكردنی ماركس و كیركیگاردی له‌سه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری ڕۆڵ له شۆڕشدا ببینێت ده‌بێ خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه هه‌ژاری چاره‌نووسێكی ئاسایی و سروشتی مرۆڤ نییه و، ده‌بێ ڕه‌وشی ئابووری بگاته قۆناعێك كه حاڵه‌تی نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری جێگای پرسیار بێت و ڕه‌وشێكی نائاسایی دروست بێت و زێده له به‌رهه‌م و خراپی له دابه‌شكردنیدا هه‌بێت به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌نديی لایه‌نێكی دیاریكراو بێـت و، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕازینه‌بوون به نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری، كه چاره‌نووسی مرۆڤ نییه و بابه‌تێكه ناكرێ پیرۆزی پێ بدرێت.
ــ هەندێ بۆچوونی دیكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كەن، كه نه‌هامه‌تی هۆكاره بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین، به‌ڵام مه‌رج نییه نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری هۆكاری حه‌تمی شۆڕش بن.
ـ جان بیشلر: 1937 فه‌رەنسا زانكۆی سۆربۆن.. خاوه‌نی كتێبی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا... باس له پێداویستی ده‌سه‌ڵات بۆ بوونی كۆمه‌ڵگا له ڕێگای هێز و هه‌ژموون و توانستی ده‌كات.
ئه‌و پێیوایه كه ( پله‌ی ڕه‌های نه‌هامه‌تی سه‌ركردایه‌تی بزاڤی شۆڕشگێڕی ناكات، به‌ڵكو دابه‌زینی خێرا له به‌رده‌وامبوونی ڕه‌وشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزاڤه).
مه‌به‌ست له‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه، كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ڕه‌وشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تدا ده‌ژین كه پێی ڕازین و كاتێك به‌رده‌وامی له‌و ڕه‌وشه‌دا نامێنێت زه‌مینه بۆ شۆڕش دروست ده‌بێت.
گه‌شه‌ی ئابووری كه به سوودی هێزێك و چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراو بێت و هاوكاته له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری بۆ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینیكی دیكه‌یه، هۆكارێكه بۆ بزاڤی شۆڕشگێڕی.
ــ له حاڵه‌تی شه‌ڕ و جه‌نگ و هه‌ژاریدا ئایا خه‌ڵك بیر له ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌كاته‌وه یان شۆڕش؟
ــ ئایا ڕه‌وشی خۆشگوزه‌رانی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه هه‌یه؟
به‌پێی ڕای بیشلر، په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له ڕێگای قه‌رز و یارمه‌تی ئابووری له‌وانەیه ببێته چاكبوونی دارایی ڕه‌وشی توێژیكی دیاریكراو كه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی توێژ و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆربه‌وه قه‌بوول ناكرێت و، له‌م حاڵه‌ته‌دا هۆكارێكه بۆ شۆرش.
ــ له بواری پراكتیكیدا ڕه‌وشی نه‌هامەتی و هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌داره سه‌نتڕاڵه‌كاندا، كه توێژی په‌راوێزخراو و پرۆلیتاریا و زه‌حمه‌تكێشان تیایدا فراوان بووه، نه‌گه‌یشتۆته حاڵه‌تی شۆڕش و بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زاییه.
ــ كرین برنتون 1898ـ 1968، مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكایی، كه باسی شۆڕشی فه‌رەنسا ده‌كات ده‌ڵێت: به‌پێی ئاماره‌كان له شۆڕشی 1789دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و حكومه‌تێكی هه‌ژار هه‌بوو، به‌ڵام خۆشگوزه‌رانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه دابه‌شنه‌كرابوو. پشكی شێر بۆ بازرگان و خاوه‌ن بانكه‌كان و پارێزه‌ران و جووتیارانی دەوڵه‌مه‌ند بوو، واته چینی مام ناوه‌ند و، هه‌ر ئه‌وانیش دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان به‌رز بۆوه.... شۆڕشی بۆرژوا بۆ پاراستنی خۆشگوزه‌رانی خۆی دژ به پاشا و خانه‌دانان و پیاوانی ئایینی بوو.