
به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
چه‌مكی شۆڕش له ماركسیزم‌دا
به‌شی سێیەم
2ـ هۆشیاری شۆڕشگێڕی:
ـ یه‌كێك له‌و بیرمه‌نده ماركسیستانه‌ی باس له په‌یوه‌ندیی نێوان شۆڕش و نه‌هامه‌تی ده‌كات بوخارینه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به مه‌سه‌له‌ی هۆشیاری شۆڕشگێڕی ده‌به‌ستێته‌وه، و پێیوایه كه پێویسته هۆشیارییه‌كی شۆڕشگیڕی ڕوون له‌نێو ئه‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست بێت، كه له‌سایه‌ی بوونی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه هه‌یه گۆڕنكاری و چاكبوونه‌وه له بارودۆخی ڕۆژانه‌یدا ڕوونادات، و ڕێگای ده‌رچوون له قه‌یران ته‌نیا شۆڕشه.
واته به‌پێی ڕای بوخارین ته‌نیا نه‌هامه‌تی به‌س نییه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕش و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌هامه‌تییه ده‌بێ هۆشیاری شۆڕشگێڕی هه‌بێت.
ــ ئه‌م بابه‌ته له بنه‌ماكانی ماركسیزم‌دا په‌یوه‌ندیی به پێناسه‌كردنی چین هه‌یه وه‌ك بوون و په‌ره‌سه‌ندنی بۆ چینێك بۆ خۆی كه مه‌به‌ست لێی هۆشیاری چینایه‌تییه، و له‌م حاڵه‌ته‌شدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌گاته بنیاتنانی حزبی چینی كرێكار كه ده‌بێته پێشڕه‌وێكی هۆشمه‌ندانه‌ی چینی كرێكار.
ـ جاك ئه‌لول كه پێشتر ئاماژه‌مان به بۆچوونه‌كه‌ی كرد باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێ هۆشیاری به ناعه‌داله‌تی هه‌بێت.
ــ به‌ڵام هۆشیاری به ناعه‌داله‌تی به‌شێوازی جۆراجۆر ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه لای هه‌ندێ هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی شێوازی ناڕه‌زایی و هه‌ستكردن به ناعه‌داله‌تی و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و چین و توێژانه‌ی له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین، ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌م ڕه‌وشه ناعه‌داله‌تییه له چاره‌یان نووسراوه و حاڵه‌تێكی ئاساییه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
له هه‌ندێ كۆمه‌ڵگادا كه‌لتووری هه‌ژاری وه‌ك حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌قامگیر ده‌بێت، وه‌ك بلێی نه‌هامه‌تی به‌شێكه له ژیانیان. ئه‌م حاڵه‌ته له كۆمه‌ڵگا ئاینییه‌كان و سونه‌تییه‌كان (تقلیدیهكان) ده‌رده‌كه‌وێت.
ــ كاتێك هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌توانێ په‌یوه‌ندی بكات له‌نێوان خراپی ڕه‌وشی خۆی و ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی تیایدا ده‌ژی له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و ململانێیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا، ئه‌وا پرۆسه‌ی شۆڕشگێڕی تیایدا دروست نابێت.
ــ لێره‌دا مه‌ترسی هۆشیاری په‌راوێزخراو دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌نێو چین و توێژه په‌راوێزخراوه‌كان كه كاردانهوهكهیان له باڵاترین حاڵه‌تدا شێوازی ناڕه‌زایی و تمرد و عصیان، و خۆبه‌تاڵكردنه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌م چه‌مكانه شۆڕش نین، جا ئه‌گه‌ر شێوازی ناڕه‌زایی تاكه‌كه‌سی وه‌ربگرێت و په‌نا ببرێته به‌ر توندوتیژی، یان شێوازی توندوتیژی به‌كۆمه‌ڵ.
به‌شێك له‌م حاڵه‌تانه ده‌گاته بابه‌تی خستنه‌ڕووی جێگره‌وه‌یه‌ك كه تیرۆر په‌یڕه‌و بكات وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ناعه‌داله‌تی كه له پڕوپاگەنده‌ی خۆیدا به‌كاریده‌هێنیت و ئه‌م ڕه‌وشه له كاتی بوونی قه‌یرانی كۆمه‌ڵگایی ڕووده‌دات و پهنادهبریته به‌ر هه‌ڕشه له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا... حاڵه‌تی داعش كه كاتێك موسڵیان گرت هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارنی بیانی پێیانوابوو شۆڕشی خه‌ڵكه.
ــ حاڵه‌تێكی دیكه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به هۆشیاری چهواشهكهرانه (الوعی المزیف) هه‌یه كه له بزاڤه پۆپۆلیستییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
ــ هه‌ندێ جار هه‌ست به ناعه‌داله‌تی ده‌كرێ، به‌ڵام قورسایی كۆمه‌ڵگا كه به‌هۆكاری جیاوازه‌وه، ئاسایشی گشتی ده‌پارێزێت، ئه‌و هه‌ستكردنه به ناعه‌داله‌تی ناگاته پله‌ی هۆشیاری شۆڕشگێڕی. نموونه‌ی كوردستان.
ـ سه‌باره‌ت به هۆشیاری لای پێشڕه‌وی چینی كرێكار، لینین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی بێ تیۆری شۆڕشگێڕی نییه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگیی هۆشیاری شۆڕشگێڕی.
لینین ئاماژه بۆ ماركسیزم ده‌كات وه‌ك تیۆری شۆڕشگێڕی كه به‌رجه‌سته‌بوونی هۆشیاری شۆڕشگێڕییه.
له خستنه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه‌ی كه تیایدا ئاماژه‌مان بۆ تێڕوانینه‌كان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی هۆشیاری شۆڕشگێڕی له بەرپاكردنی شۆڕش ده‌رده‌كه‌وێ كه هۆشیاری گۆشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه به‌ڵام ته‌نیا هۆكاری به‌رپاكردنی شۆڕش نییه.
3ـ ڕه‌وشی شۆڕشگێڕی
له پرۆسه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشدا بوونی ڕه‌وشی شۆڕشگێڕی ته‌واوكه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌تی هۆشیاری شۆڕشگێڕییه. كاتێك لینین باس له ئه‌زموونی كرده‌یی شۆڕشی ڕوسیا ده‌كات، ئاماژه به سێ مه‌رج بۆ بوونی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕی ده‌كات. یه‌كه‌میان پشتبه‌ستنی شۆڕش به راپه‌ڕین و بوونی پارتێكی پێشڕه‌و، نه‌ك پشتبه‌ستن به پیلانگێڕی و بوونی جه‌نگ. دووه‌میان پشتبه‌ستن به ڕابوونی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل. سێیه‌میان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گیانی شۆڕشگێڕی له كاتێكدا دوودڵی و سه‌رلێشێواوی له ڕیزی دوژمن و نه‌یارانی شۆڕشدا بوونی هه‌بێت.
گرێدانی ڕه‌وشی بابه‌تیی له‌بار بۆ شۆڕش له‌ته‌ك بوونی هۆشیاری شۆڕشگێڕی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری حاڵه‌تی شۆڕش دروستده‌كات.
بابه‌تی ڕه‌وشی شۆڕشگێڕی بۆ به‌رپاكردنی شۆڕش ته‌نیا له بوونی هه‌ژاری و برسێتی یان قایلنه‌بوون به جه‌نگ نییه. ده‌كرێ ئه‌م دوو بابه‌ته وه‌ك بانگه‌وازێك بۆ شۆڕش ته‌ماشابكرێت، به‌ڵام بوونی ڕه‌وشی شۆڕشگێڕی له‌و دوو بابه‌ته فراوانتره.
4ـ پرۆژه‌ی شۆڕش
جیاوازی سه‌ره‌كی نێوان شۆڕش و یاخیبوون له بوونی بابه‌تی پرۆژه به‌رجه‌سته‌ده‌بێت.
له 14ی ته‌ممووزی 1789 كاتێك لویسی شانزه‌هه‌م دهنگوباسی گرتنی به‌ندیخانه‌ی باستیل و ئازادبوونی به‌ندكراوه‌كان و یاخیبوونی هێزی پاسه‌وانی پاشایه‌تی بیست، به لیناكۆرتی كاربه‌ده‌ستی وت ئه‌مه یاخیبوونه. كاربهدهستەكەی وتی: نه‌خێر خاوه‌ن شكۆ، شۆڕشه.
پرۆژه‌ی شۆڕش بریتییه له كارلێكبوونی هۆشیاری شۆڕشگێڕی له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و هه‌لومه‌رجی بابه‌تی. ماركس له باسكردنی كرۆكی پرۆژه‌ی شۆڕش جه‌خت له‌سه‌ر مه‌به‌ستی شۆڕش و ستراتیجی كاركردن ده‌كاته‌وه، كه ته‌نیا به بوونی هۆشیاری چینایه‌تی نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو به پێگه‌یاندن و گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و هۆشیارییه و ده‌ڕبڕینی له په‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، كه سۆشیالیستییه و پرۆژه‌یه‌كی بابه‌تی و پێویسته له شۆڕشی پرۆلیتاریا و ده‌بێته ئایدیۆلۆجیای چینی كرێكار و، هه‌نگاوی كرده‌یی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه له بیركردنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌یی له پرۆژه‌ی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕی به‌رجه‌سته‌ده‌بێت.
پرۆژه‌ی شۆڕش له ئیراده‌ی مرۆڤ جیاناكرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا شۆڕش ئیراده‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆ و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و سیستم و یاسای خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
5ـ شۆڕش وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری به‌كۆمه‌ڵ و كاركردن بۆ ئاینده
شۆڕش پرۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی نییه و، هه‌رده‌م سیمای پرۆژه‌یه‌كی كۆمهڵایهتیبووه و، دانانی پرۆژه و كاركردن بۆ سه‌ركه‌وتنی كار و تێكۆشانی به‌كۆمه‌ڵ بووه و، له‌م خاڵه‌شدا دیسانه‌وه یاخیبوونی كه‌سێك یان گرووپێك له پرۆژی شۆڕش جیاده‌كرێته‌وه.
كاتێك ماركس كار بۆ داڕشتنی هێڵه گشتییه‌كانی چه‌مكی شۆڕشی كرێكاری ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شۆڕش له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی خه‌ڵك ده‌كات و پرۆژه‌ی شۆڕشی كرێكاری لای ماركس شوناسی پێشبینی هه‌یه و له‌مه‌شدا پرۆژه‌ی شۆڕش شوناسێكی ئهپستراكتیزم (تجرید) به‌خۆوه ده‌بینێت و هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه به‌رپاده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی شوناسی سه‌ربه‌خۆ و ڕۆڵی ئاراسته‌كردنی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان ده‌بینێت.
ناوه‌ڕۆكی كاركردن بۆ ئاینده له پرۆژه‌ی شۆڕشدا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، كه شۆڕش كار بۆ لابردنی جیهانێك و هێنانه‌كایه‌ی جیهانێكی دیكه ده‌كات.