
جۆناسان ڕاگمان (ڕاوێژکاری ئامادەکردنی فیلمی دۆکیۆمێنتاری "پادشایەک: بەدەسەڵاتترین شازادەی دنیا"یە)
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لەکانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، شا عەبدولڵا پاشای ٩٠ساڵەی سعوودیە لە نەخۆشخانە ماڵاواییکرد. بڕیاربوو سەلمانی زڕبرای ببێتە پاشا و محەمەد بن سەلمانی گوڵەجەرگەی سەلمان، ئامادەی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات بوو.
شازادە تەمەنی ٢٩ ساڵ بوو، بەرنامەیەکی گەورەی بۆ پاشایەتی سعوودیە هەبوو، گەورەترین بەرنامە لەمێژووی ئەم وڵاتەدا، بەڵام نیگەرانبوو لەوەی خانەدانانی پاشایەتی پیلانی لەدژ بگێڕن. بۆیە لەنیوەشەوی یەکێک لەشەوەکانی ئەو مانگە، پلەبەرزێکی ئەمنی بانگهێشتی کۆشککرد بۆ بەدەستهێنانی.
سەعد ئەلجابر، ئەو پلەباڵایە بوو. پێیانگوت موبایلەکەی لەسەر مێزی دەرەوەی ژوورەکە دابنێت و داینا. هەنوکە ئەم دوو پیاوە بەتەنیا بوون. شازادەی لاو بەڕادەیەک لەسیخوڕەکانی دەربار ترسابوو کە وەیاری تاکە تەلەفۆنی نۆرماڵی ژوورەکەی ڕاکێشاو لەسویچ پلاکەکە دەریهێنا.
دوای ئەوە، بەگوتەی جابر، بن سەلمان باسی ئەوەی کرد چۆن دەتوانێت پاشایەتی لەخەوی غەفڵەت بەئاگابێنێتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ پێگەی شایستەی دنیا. مەبەستی ئەوەبوو بەفرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی نەوتی حکومی ئارامکۆ، قازانجکەرترین کۆمپانیای جیهان، سعوودیە لەوابەستەبوون بەنەوت ڕزگار بکات. دەیویست ملیاران دۆلار لەستارتاپەکانی تەکنەلۆژیا (سیلیکۆن ولی) لەوانە وەبەرهێنان لەکۆمپانیای تەکسی ئۆبەر بکات. پاشان بەپێدانی ئازادی بەژنانی سعوودیە بۆ چوونەناو هێزی کارەوە، دەرفەتی شەش ملیۆن کاری نوێ بڕەخسێنێت.
جابر بەسەرسوڕمانەوە لەمەودا و پانتایی ئەم پلانە گەورەیەیپرسی. بن سەلمان وەڵامیدایەوە: "هیچ شتێکتان دەربارەی ئەسکەندەری مەکدۆنی بیستووە؟"بن سەلمان لەوێ گفتوگۆکەی تەواو کرد. دیداری نیوەشەو کە بڕیاربوو نیوکاتژمێر بێت، سێ کاتژمێر درێژەیکێشا. کاتێک جابر لەژوورەکە چووەدەرەوە، چەند تەلەفۆنێکی لەهاوکارەکانییەوە بۆ هاتبوو کە نیگەرانی دیارنەمانی هەموو ئەوماوەیە زۆرەی بوون.
بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو، تیمە دۆکیۆمێنتارەکەمان قسەیان لەگەڵ لایەنگران و دژانی بن سەلمان لە سعوودیە و سیخوڕان و دیپلۆماتکارە باڵاکانی خۆرئاوا کرد. دەوڵەتی سعوودیە دەرفەتی هەبوو وەڵامی بانگەشەی فیلمەکانی بی بی سی و ئەم وتارە بداتەوە، بەڵام بڕیاریدا کاردانەوەی نەبێت.
سەعد ئەلجابری بەهۆی پێگە باڵاکەیەوە لەدەزگای ئەمنی سعوودیە، هاوڕێیەتی لەگەڵ سەرۆکانی سیا و ئێم ئای-٦ هەبوو. لەکاتێکدا دەوڵەتی سعوودیە ئەلجابری بەپلەباڵایەکی پێشووی بێمتمانە دەزانی، بەئاگاترین نەیاری سعوودیەیە، وێراوە باسی چۆنێتی فەرمانڕەوایی شازادە بەسەر سعوودیەدا بکات. لەوچاوپێکەوتنە بێوێنەیەی لەگەڵی کردمان، وردەکاری سەرسوڕهێنەری باسکرد.
هەوڵماندا بەگەیشتن بەزۆربەی ئەوانەی بەشەخسی شازادە دەناسن، ڕەهەندی نوێ ئاشکرابکەین کە لەساڵانی ڕابردوو ناوی بن سەلمانی زڕاندووە، لەوانە کووشتنی قاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعوودیە لە ساڵی ٢٠١٨ و هەڵگیرسانی شەڕی کاولکاری یەمەن.
لەکاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ باوکی لاوازتر دەبوو، بن سەلمانی ٣٨ ساڵە جڵەوی فەرمانڕەوایی زێدی ئیسلام و هەناردەکەری نەوتی دنیای بەدەستەوەگرتووە. دەستی بەجێبەجێکردنی زۆربەی پلانە ستراکچەرشکێنەکەی کردبووی بۆ ئەلجابری ڕوونیکردبووەوە، کە هاوکات تۆمەتبار کرابوو بەپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە کپکردنی ئازادی دەربڕین، زۆر سوودوەرگرتن لەسزای لەسێدارەدان و گرتنی چالاکوانانی مافەکانی ژنان.
دەستپێکێکی ناموبارەک
لانیکەم یەکەم پاشای سعوودیە ٤٢ کووڕی هەبوو کە سەلمان، باوکی محەمەد، یەکێکیان بوو. بە شێوەیەکی نەریتی تاجوتەخت لەنێوان ئەم کوڕانە دەستاودەستی پێکراوە. کاتێک دوو کووڕیان لەنکاو لەساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ مردن، سەلمان بوو بەجێنشین.
یەکێک لەکارەکانی ئاژانسە سیخوڕیەکان دەیکەن ئەوەیە سعوودیەش وەک ڕووسیە، هەڵسەنگاندنیان بۆئەوە هەبێت کە بڕیارە کێ لەداهاتوو دەسەڵات بگرێتەدەست. لەم قۆناغەدا، بن سەلمان ئەوەندە لاو و نەناسراو بوو کە تەنانەت لە ڕادارەکەشیاندا نەبوو.
جۆن ساورس کە تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی ئێم ئای – ٦ی، دەزگای هەواڵگری دەرەوەی بەریتانیا بوو، دەڵێت: "بن سەلمان لەگومناوییەکی ڕێژەییدا گەورە بوو. بۆبەدەستەوەگرتنی دەسەڵات دیارییان نەکردبوو".
ئەم شازادەیە لەکۆشکێکدا گەورەبوو، بەدڕەفتاری ئاکامێکی وای نەبوو و لەوانەیە ئەو خووە بەناوبانگەکەی ڕوونبکاتەوە: "بیرنەکردنەوە لەئاکامی بڕیارەکانی، پێش جێبەجێکردنیان."سەرەتای ناوبانگی خراپی بن سەلمان دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی تەمەنی هەرزەکاری لەڕیاز، کە بە "ابو رصاصە – باوکی گوللە" بانگییان دەکرد. دەگوترێت ئەوکاتە بەپۆست گوللەیەکی بۆ دادوەرێک ناربوو کە لەدۆسیەیەکی خانووبەرەدا بەقسەی نەکردبوو.
جۆن ساورس دەڵێت: "جۆرێکی تایبەتی بێویژدانی هەبوە. حەزناکات کەس پێ لەکلکی بنێت، بەڵام هاوکات توانیویەتی گۆڕانکاری بکات کە هیچ ڕابەرێکی سعوودیە نەیتوانیوە بیکات".
بڕینی هاوکاری دارایی سعوودیە بۆ مزگەوت و قووتابخانە ئایینیەکانی دەرەوەی سعوودیە، یەکێکە لەوگۆڕانکارییانەی زیاتر لەهەموویان پێشوازییەکی باشی لێکراوە کە ببوونە ناوەندێکی پەروەردە کردنی ئیسلامگەرایانی تووندڕەو، سیاسەتێک کە زۆر لەقازانجی ئاسایشی وڵاتانی خۆرئاوادا بوو.
فەهدەی دایکی بن سەلمان، ژنی هۆزێکی بیاباننشینە کە لەناو چوار هاوسەری سەلمان، خۆشەویستی تایبەتی بوو. دیپلۆماتە خۆرئاواییەکان لەوباوەڕەدان کە پاشای سعوودیە ساڵانێکی زۆرە بەدەست نەخۆشی بیرچوونەوە دەناڵێنێت کە وردە وردە تەشەنەی کردووە. بن سەلمان لەم ناوەدا کوڕێک بووە کە زۆر یارمەتی داوە.
چەند دیپلۆماتێک بۆمان باسی چاوپێکەوتنی خۆیان لەگەڵ بن سەلمان کردووە. شازادە لە ئای پادەکەیەوە یاداشت بۆ ئای پادەکەی باوکی دەنێرێت تا بیری بێنێتەوە ئەوە بڵێت.
کیم دارۆک، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دایڤید کامیرۆن لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانی لە بەریتارنیا، بەبیرهێنانەوەی دیدارەکەی خۆی لەگەڵییان دەڵێت: "لەنکاو ئەم پریارەم بەخەیاڵداهات کە بن سەلمان دەقەکانی بۆ تایپ دەکات".
وا دیارە شازادە ئەوەندە بێ تاقەت بووبێت بۆ شانشینی باوکی کە دەگوترێت لە ساڵی ٢٠١٤ پێشنیاری کووشتنی مامی، مەلیک عەبدولڵای پاشای ئەوکاتەی سعوودیەی بەئەنگوستیلەی ژەهراوی کردووە، کە لە ڕووسیە ئامادەکرابوو.
جابری دەڵێت: "دڵنیانیم ئەو لافی لێدەدا یان نا، بەڵام ئێمە ئەم مەسەلەیەمان بەجدی وەرگرت". ئەم پلەباڵایەی ئەمنی پێشوو دەڵێت ڤیدیۆیەکی بینیوە کە بەدزییەوە تۆمارکراوە و تێیدا بن سەلمان باسی بیرۆکەی [ئەنگوستیکەی ژەهراوی] کردووە. بەگوتەی جابری "لەمێژبوو دەربار و تەوقەکردنی لەگەڵ پاشا لێ قەدەغە کرابوو".
دواجار مەلیک عەبدولڵا بەسروشتی مرد و سەلمانی برای لە ساڵی ٢٠١٥، دەسەڵاتی گرتەدەست. بن سەلمان بووە وەزیری بەرگری و ئاوی لە هەڵگیرساندنی شەڕ نەخواردەوە.
شەڕی یەمەن
تەنیا دوای دوو مانگ، بن سەلمان بووە ڕابەری هاوپەیمانی هەندێک لەوڵاتانی کەنداو بۆ شەڕکردن دژی حوسییەکان، کە کۆنتڕۆڵی بەشێکی گەورەی خۆرئاوای یەمەنیان بەدەستەوە بوو و وەک گروپێکی بریکاری ئێران لەناوچەکە بەدووژمنی سعوودیەی دەزانین. ئەم هەنگاوە سەیکێشایە کارەساتێکی مرۆییەوە و ملیۆنان کەس کەوتنە ئاستانەی قاتوقڕییەوە.
جۆن جێنکنز، کە پێش شەڕ باڵوێزی بەریتانیا بوو لە سعوودیە، دەڵێت: "بڕیارێکی زیرەکانە نەبوو. فەرماندەیەکی پلەباڵای سەربازی ئەمریکی پێیگوتم کە ١٢ کاتژمێر پێش شەڕەکە لێی ئاگاداربوون کە بێوێنە بوو".
ئەم چالاکییە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی شازادەی نەناسراو ببێتە پاڵەوانێکی نیشتمانی سعوودیە، بەڵام هاوکات، ئەمە یەکەم بابەت لەوچەند بڕیارانە بوو کە تەنانەت هاوڕێکانی بن سەلمانیش باوەڕیانوایە بەئەنجامدانیان هەڵەیەکی گەورە دەکات.
مۆدێلێکی ڕەفتاری دووبارە بووەوە سەریهەڵدەدا: خواستی بن سەلمان بۆ وازهێنان لە سیستمی بڕیاردانی خاو و هاوبەشی کۆنی سعوودیە و پێیان باشترە کردەوەی چاوەڕواننەکراو یان لەنکاو بکەن، هەروەها ڕەتکردنەوەی ملکەچبوون بۆ ئەمریکا یان قبوڵکردنی ئەوەی وەک سەرۆکی وڵاتێکی وابەستە و دواکەوتوو مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
جابری پێ لەبەڕەکە تێدەپەڕێنێت و بن سەلمان تۆمەتباردەکات بەوەی واژۆی باوکی، پاشای سعوودیە، لەسەر فەرمانێکی شاهانەیی ساختە کردووە کە دەسەڵاتی دەستوەردانی هێزە وشکانییەکان لە یەمەن دەدات.
جابری دەڵێت: لە کۆشکی پێش دەستپێکردنی باسی شەڕی یەمەنیکردبوو و سۆزان ڕایس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئۆباما، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، ئاگاداری کردبووەوە کە واشنتۆن تەنها پشتگیری ئاسمانیانی دەکات لە یەمەن. بەم حاڵە جابری دەڵێت بن سەلمان وادڵنیابوو لە پێشڕەوییکردن لە یەمەن کە خواستی ئەمریکییەکانی نادیدە گرت.
دەڵێت: "حەپەسابووین لەوەی فەرمانێکی شاهانە بۆ شەڕی وشکانی دەرکرابوو. ئیمزای باوکی بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە ساختە کردبوو، لە کاتێکدا باری دەروونی پاشا بەرەو خراپتر دەچوو".
ئایا تابلۆی 500 ساڵەی "ڕزگارکەری جیهان"ی مەسیح هی داڤینچییە یان نا، بابەتی ناکۆکی ومشتومڕە. جابری باس لەوەدەکات کە سەرچاوەی ئەم بانگەشەیە "ڕەسەن و جێیمتمانەیە" و دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، کە لەوکاتەدا پۆستێکی باڵای هەبووە.
جابری بیری دێتەوە کە سەرۆکی نووسینگەی سیا لە ڕیاز پێیگوتووە چەند تووڕە بووە لەوەی بن سەلمان گوێی بەئەمریکییەکان نەداوە و گوتوویەتی نابێت هێرشبکرێتە سەر یەمەن.
جۆن ساورس، سەرۆکی پێشووی ئێم ئای -٦، دەڵێت لەگەڵ ئەوەیکە نازانێت بن سەلمان بەڵگەکانی ساختە کردووە یان نا، بەڵام "ئاشکرایە بڕیارەکەی دەستوەردانی سەربازی لە یەمەن دەکات. بڕیاری باوکی نەبوو، هەر چەند باوکی هاوڕای بوو".
داتاکانمان دەریدەخەن بن سەلمان هەر لەسەرەتاوە خۆی وەک تاکێک لەدەرەوەی بازنەی دەسەڵات دەبینی: لاوێک زۆر پێویستی بەخۆسەلماندنەو گوێڕایەڵی بڕیارەکانی کەس نەکات جگەلە خۆی.
کرستیان فۆنتێنرۆز، کە لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خزمەتی دەکرد، دەڵێت کاتێک ژیاننامەی دەروونی نهێنی سیای دەربارەی شازادە خوێندووەتەوە، هەستی کردووە هەڵسەنگاندنێکی وردییان لە کەسێتی نەخستووەتەڕوو.
فۆنتێنرۆز دەڵێت "هیچ نموونەیەک بۆ لەوچوون نەبوو. سەرچاوەی بێ سنووری لەبەردەستدابوو. هەرگیز بەرەوڕووی وەڵامی 'نەء' نەبووەتەوە. یەکەم ڕابەری لاوی نوێنەری نەوەیەکە، ڕاشکاوانە بڵێم زۆربەمان لەحکومەتدا تەمەنمان زۆرە و ناتوانین تێبگەین".
فەرمانڕەواییکردن بەیاسای خۆی
کڕینی تابلۆیەکی بەناوبانگ لە ساڵی ٢٠١٧، پرسێکی زۆری دەربارەی شێوەی بیرکردنەوەی بن سەلمان و وسیتی بۆ بەمەترسیکردن، بە بێ ترسان لەناهۆمۆجینی لەگەڵ کۆمەڵگای ئایینی موحافزکار کە فەرمانڕەوایی بەسەردا دەکات، ڕوون دەکاتەوە. لەهەمووی گرنگتر، بڕیاریداوە لە نمایشی دەسەڵاتدا پێش ڕۆژئاوا بداتەوە.
ساڵی ٢٠١٧، شازادەیەکی سعوودیە کە دەگوترێت بەنوێنەرایەتی بن سەلمان تابلۆی "ڕزگارکەری جیهان" بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بکڕێت کە هێشتا گرانترین بەرهەمی هونەرییە تاوەکو ئێستا فرۆشراوە. ئەم پۆرترێتە، کە دەگوترێت بەرهەمی لیۆناردۆ داڤنشییە، وێنەی عیسای مەسیحی وەک سەروەری ئاسمان و زەوی و ڕزگارکەری جیهان کێشاوە. لەو حەوت ساڵەدا کە بەسەر فرۆشتنی ئەم تابلۆیەدا تێپەڕیوە، هیچ شوێنەوارێکی لێ نەبینراوە.
بێرنارد هیکل، هاوڕیی شازادەی سعوودیە و مامۆستای تووێژینەوەی خۆرهەڵاتی نزیک لە زانکۆی پرینستۆن، دەڵێت دەنگۆی ئەوەی ئەم تابلۆیە لەبەلەمی گەشتیاری یان کۆشکی شازادە هەڵواسراوە، لە ڕاستیدا ئەم تابلۆیە لەگەنجینەیەک لەجنێڤ دانراوە و بن سەلمان نیازیوایە لە مۆزەخانەیەک لە پایتەختی سعوودیە نمایشی بکات هێشتا دروستنەکراوە.
هیکل لەزمان بن سەلمانەوە دەڵێت: "نیازموایە مۆزەخانەیەکی گەورە لە ڕیاز دروستبکەم و دەمەوێت بەرهەمێکی بەناوبانگم هەبێت سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت، ڕێک وەک مۆنالیزا."
بەرنامەی بن سەلمان لەبواری وەرزشیشدا نیشانی دەدات کە هەم زۆر بەرزەفڕە و هەم لەگۆڕینی بارودۆخەکە ناترسێت.
زیادەخەرجی سەرسوڕهێنەری سعودییەکان لەبەرزترین ئاستەکانی وەرزش لەجیهاندا، بە "شۆردنی وەرزشی" ناسراوە. سعوودیە تاکە وڵات بوو داوای بۆ میوانداری جامی جیهانی ساڵی ٢٠٣٤ پێشکەش کرد و بەدەستیهێنا. جگەلەوە بۆ سازدانی پێشبڕکێی تێنس و گۆڵڤیش وەبەرهێنانی زۆری کردووە، بەڵام لەم ناوەدا ڕابەرێکماندۆزیەوە کەمتر لەوەی خۆرئاوا بیری لێدەکاتەوە، سەرنجی لێدەداو زیاتر دەیەوێ دەریخا بیەوێت هەر کارێک بکات، بۆ گەورەنواندنی خۆی و سعوودیە، دەیکات.
جۆن ساورس، سەرۆکی پێشووی ئێم ئای -٦ کە سەردانی بن سەلمانی کردووە، دەڵێت "دەیەوێت دەسەڵاتەکەی وەک ڕابەرێک فراوان بکات و تاکە ڕێگایکردنی ئەم کارە، فراوانکردنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیەتی. کە هانی دەدات".
سەردەمی کارکردنی ٤٠ ساڵەی سەعد ئەلجابری وەک دەسەڵاتدارێکی سعوودیە، نەیتوانیوە دوای جێگیرکردنی دەسەڵاتی بن سەلمان بەردەوام بێت. سەعد کە سەرۆکی نووسینگەی محەمەد بن نایف، شازادەی سعوودیە بوو، هاوکات بەگرتنەدەسەڵاتی بن سەلمان لەم وڵاتە ڕایکرد، چونکە دەزگایەکی هەواڵگری دەرەکی ئاگاداری کردبووەوە کە لەوانەیە گیانی لەمەترسیدا بێت، بەڵام جابری دەڵێت بن سەلمان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پەیامی بۆنارد و پێشنیاری کرد بۆسەر کارەکەی بگەڕێتەوە.
جابری لەوباوەڕەدایە بەگەڕانەوەی بۆ سعوودیە ئەشکەنجەی دەدەن، دەیگرن یان دەیکووژن، دەڵێت "ئەوە تەڵەیەک بوو و نەکەوتمە ناوی"، بەڵام منداڵەکانی عومەر و سارا گیراون و دوای ماوەیەک بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و هەڵاتن لەزیندان، زیندانیکران. ئەمان ئەوتۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە. گروپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گرتنی ئارەزوومەندانە داوای ئازادکردنیان کردوون.
تابلۆیڕزگارکەریجیهان
جابری دەڵێت: "بەرنامەی تیرۆرکردنمی دانابوو. گومانم نییە تا تەرمەکەم نەبینێت، ئارام ناگرێت".
دەسەڵاتدارانی سعودیە ئینتەرپۆلیان بۆ ڕادەستکردنەوەی زۆرەملێی جابری لەکەنەدا ئاگادار کردەوە،
بەڵام ڕازینەبوون. بانگەشەی ئەوەدەکەن بەهۆی دۆسیەیەکی گەندەڵی چەند ملیار دۆلاریی لەماوەی خزمەتکردنی لە وەزارەتی ناوخۆدا داواکراوە. لە کاتێکدا پلەی جەنەراڵی پێدرابوو و دەزگاکانی سیا و ئێم ئەی -٦ وەک دەسەڵاتێک ناسیویانە کە یارمەتی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدەی داوە.
کووشتنی خاشقچی
کووشتنی جەمال خاشقچی لەکونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبول لە ساڵی ٢٠١٨، بە شێوەیەک بن سەلمان دێنێتە بەرباس کە نکۆڵی لێکردنی زۆر ئەستەمە. دەستە ١٥ کەسییە مرۆڤکووژییەکەی کە بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی گەشتییان کردوە، بریتیبوون لەچەندپاسەوانێکی بن سەلمان. هەرگیز تەرمی خاشقچی نەدۆزرایەوە و گومان دەکرێت بەمشارێکی ئێسکبڕ، پارچە پارچە کرابێت.
بێرنارد هیکل، هاوڕێی بن سەلمان، دوای ئەم کووشتنە چەند پەیامێکی بە واتس ئاپ لەگەڵ ئاڵوگۆڕکرد. بیریدێتەوە: "چۆن دەکرێت ڕووداوێکی لەمشێوەیە ڕووبدات... پێموایە زۆر شۆک ببوو. ئاگای لەم مەسەلەیە نەبوو کە کاردانەوەکان بەرامبەر ئەم ڕووداوە، تا چەند جدین".
دەنیس راس کەمێک دوای ئەم کووشتنە سەردانی بن سەلمانی کرد. راس دەڵێت: "گوتی کاری من نەبوە و وتیشی ئەم کارە هەڵەیەکی گەورە بوە. لە ڕاستیدا دەمویست باوەڕ بەقسەکەی بکەم، چونکە باوەڕم نەدەکرد ئەوکارەی کردبێت".
هەمیشە بن سەلمان نکۆڵی لەئاگاداربوونی نەخشەی خاشقچی دەکرد، هەر چەند ساڵی ٢٠١٩ گوتی "بەرپرسیارێتییەکەی" هەڵدەگرێت، چونکە ئەم تاوانە لەسەردەمی ئەودابوووە. ڕاپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا لەشووباتی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، پشتڕاستیدەکردەوە دەستی لەکووشتنی خاشقچیدا هەبوە.
بۆخۆم لەوکەسانەم پرسی بەشەخسی بن سەلمان دەناسن، پەندی لەهەڵەکەی وەرگرتووە یان دوای ڕووداوی خاشقچی، لەڕاستیدا بوێرتر بوە.
بێرنارد هیکل دەڵێت، بن سەلمان زۆر نیگەرانە لەوەی ئەم دۆسیەیە وەک ئامڕازێک دژی ئەوو وڵاتەکەی بەکاردەهێنرێت. هیکل دەڵێت: "بەتووندی پەندی وەرگرتووە" و باوەڕیوایە جارێکی دیکە کارەساتی وەک کووشتنی خاشقچی ڕووناداتەوە.
جۆن ساورزیش، هەر چەندە بەوریاییەوە، بەڵام پێیوایە ئەم کووشتنە بۆئەو خاڵی وەرچەرخان بوە: "پێموایە فێری وانەگەلێک بوە. بەم حاڵە، بەڵام کەسایەتییەکەی چۆن بووە نەگۆڕاوە".
ئێستا تەمەنی باوکی مەلیک سەلمان، ٨٨ساڵە. دوای مردنی، لەوانەیە بن سەلمان لە ٥٠ ساڵی داهاتوو فەرمانڕەوایی بەسەر سعوودیەدا بکات.
لەکۆتاییدا ددانی بەوەدانا،فۆبیای تیرۆرکردنیهەیە. لەوانەیە ئاماژەکردنبێت بەو هەوڵانەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیل ناویەتی.
بێرنارد هیکل دەڵێت: "پێموایە کەسانێکی زۆر هەن دەیانەوێت بیکووژن. ئاگای لەم مەسەلەیەیە".
گوێ لەسەر هەستبوونی بەردەوام، تایبەتمەندییەتێکە کەسانی وەک بن سەلمان لەمەترسی دووردەخەنەوە. هەمان شت بوو کە سەعد ئەلجابری لەسەرەتاوە سەرکەوتنی شازادەی بینی بۆ دەسەڵات، کاتێک بن سەلمان پێش باسکردنی کارەکەی، وەیاری تەلەفۆنەکەی لەسویچ پلاکەکە دەرهێنا.
هەروەها بن سەلمان لەکاتی کارەکەیدا بۆ بەمۆدێرنکردنی وڵاتەکەی، بە شێوەیەکە هەرگیز پێشینانی ناوێرن پێش بەهەڵەکردنی زیاتری بگرن.
iran-emrooz