
حەمە فەریق حەسەن
ده‌نگۆ، یان واته‌وات، (Rumour)یاخود واتوویتداکهوتن، له‌سه‌ر شێوه‌ی قاوداکهوتن؛ ته‌نینه‌وه‌ی قسه و باسێکی نفتونوێی گرینگ و سه‌رسووڕمێن و چاوه‌ڕواننه‌کراوه، یان ده‌کرێ بڵێین، هه‌واڵێکه سه‌ره‌تا نازانرێت داخۆ ڕاسته یان درۆ. تهنینهوهکه زیاتر له هه‌ڵوێستی چاولێکهرییانهی ئه‌و میوانانه ده‌چێت که له‌بۆنه و ئاهه‌نگه‌کاندا لاسایی یه‌که‌م چهپڵهکوت ده‌که‌نه‌وه. ئیدی به‌دوای ئه‌ودا ته‌واوی ئاماده‌بووان ده‌یکه‌ن به هاڕه‌ی چه‌پڵه‌ڕێزان، بێئه‌وه‌ی زۆرێک له‌وان بزانن له پای چی؟ یان ئایا ئه‌و چه‌پڵه‌یه له جێی خۆیدا بوو؟ ئیدی چه‌پڵه‌کوتان هەتا ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ته‌نێته‌وه. ده‌نگۆیش ئه‌گه‌ر دۆخه‌که بۆی له‌بار بێت، ئه‌وا وه‌ک نه‌خۆشیی درم، به‌نێو جه‌ماوه‌ردا بڵاو ده‌بێته‌وه. دیاره هیچ ده‌نگۆیه‌کیش له‌خۆڕا چێ نابێت و بڵاویش نابێته‌وه. هه‌ر ده‌بێ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌بێت و سهرچاوهکهیش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌ڕێ کردووه سوودمه‌ند بێت.
فه‌رهه‌نگی پولیتیکهنی دانیمارکی ئاوا پیناسه‌ی ده‌نگۆ (Rygte /غۆگته) ده‌کات: (هه‌واڵ یان زانیارییه‌که، له‌وانه‌یه ڕاست نه‌بێت، به خێرایی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه بڵاو ده‌بێته‌وه.. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، په‌ندێکی دانیمارکی هێناوه‌ته‌وه: (ده‌نگۆ گه‌وره ده‌بێت کاتێک غارده‌داRygtet vokser mens det løber. ) واته، ده‌نگۆ له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌دا گه‌وره ده‌بێت و بۆی زیاد ده‌کرێت.
ده‌نگۆ، وه‌ک ده‌نگدانه‌وه، به دوای هه‌واڵی گرینگدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، یان هه‌ر بۆخۆی هه‌واڵێکی گرینگه، وه‌لێ ڕه‌نگه له‌به‌ر هۆکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تاکو ئه‌و ده‌مه هه‌ر به‌نهێنی له بن لێفه‌دا مابێته‌وه و ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتنی بۆ نه‌ڕه‌خسابێت، یان که‌سێک زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کردبێت په‌رده له ڕووی هه‌ڵبداته‌وه. ده‌نگۆ هه‌واڵێکی ئه‌وتۆیه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ ته‌واوی خه‌ڵک ئاشکرا بکرێت، ده‌بێته جێی سه‌رسووڕمان. هه‌تا ماوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌نگ و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و خه‌ڵک ده‌خاته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی پرس و ڕامان و ئه‌وقبوون. خەڵک له هۆکاره‌کانی ده‌ده‌وێن و ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ و قسه و باسی خه‌ڵکانێکی زۆر. ده‌نگۆ هه‌رده‌م مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه‌یه. ئه‌گه‌رچی که‌سێکیش خۆشی لێ به‌خاوه‌ن ناکات، وه‌لێ هه‌موو لایه‌ک ده‌یڵێنه‌وه و دهیشیگهیێنن.
ده‌با سه‌باره‌ت به‌و ڕایه‌ی، گوایه گه‌لێک جاران ده‌نگۆ به دوای هه‌واڵی گرینگدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، نموونه‌یه‌کی زیندو بهێنینه‌وه: له دوامای ساڵی ٢٠٠٨ دا، کاتێک جه‌ماوه‌ر به واقبوونهوه، له زمانی قازیی (محمد العریبي)ی سه‌رۆکی دادگه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌نفاله‌وه، هه‌واڵی هه‌ڵاتنی تۆمه‌تبار به کێمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌فسه‌ری فڕۆکه‌وان، عه‌مید (طارق محمد ڕمضان العزاوي)ی بیست. ئیدی ده‌موده‌ست ده‌رگه به ڕووی لێشاوی ده‌نگۆکاندا خرایه سه‌رپشت. هه‌ر که‌ناڵه لای خۆیه‌وه، شرۆڤه‌ی تایبه‌ت و جیاوازی بۆ هۆکاری ئه‌و هه‌ڵاتنه سه‌یره، چاوه‌ڕواننه‌کراوه هه‌بوو. ده‌نگۆکان له یه‌ک نه‌ده‌چوون. به‌ڵام له‌نێو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا خاڵێکی هاوبه‌ش هه‌بوو، که ده‌توانین ئاوا دایبڕێژین: [ناشۆیه (موسته‌حیل) ئه‌فسه‌رێکی نه‌شاره‌زای عاره‌بی زمان بتوانێ له‌ده‌ست ئاسایشی سلێمانی، یان هێزه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وێ هه‌ڵبێت. بۆیه ئه‌م ماسته موویه‌کی تێدایه!]
