
هاوڕێ سۆنیا
دەستەواژەی دیموکراسی. لەناوەڕۆکدا چەمکێکی زۆر فراوانەو قسەو مانای زۆر هەڵدەگرێ.. لێ ئێمە لێرەدا تەنیا باسێکی سەرەتای لەسەر دەکەین وئاماژە بەجۆرەکانی دیموکراسی دەدەین.. بە بەراوردێکی کورت لەگەڵ سیستمی حکومڕانیدا لەهەڕێمی کوردستان.
دیموکراسی کە لەبنەڕتدا وشەیەکی یۆنانیەو لەوشەی " دیموس" بەمانای گەل وە "کراتیا"فەرمانڕەوا.. دێت
بەواتای "فەرمانڕەوایی گەل" شێوازێکی فەرمانڕەواییە کە ھەموو ھاوڵاتییەکی شیاو بە یەکسانی تێدا بەشدار دەبن، کە تیایاندا بڕیارەکان بەپێی دەنگ وداوای زۆرینە بەڕێگەی پرۆسەی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد، هاووڵاتی نوێنەری خۆی دیاری دەکات بۆئەوەی لەبری هەموان داکۆکی لە مافەڕەواکانیان بکەن ونوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئەوان بکەن. بەم ڕێگەیە هاوڵاتی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداردەبێت لەبڕیاری سیاسی وپرسە چارەنوسسازەکاندا.. کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری و فەرھەنگی لەخۆدەگرێت
هاوکات دەرفت بەھاوڵاتیان دەدات چارەنووسی سیاسی بە ئازادی و یەکسانی دیاری بکەن، ھەروەھا یەکێک لە گرنگترین بنامەکانی دیموکراسی بریتیە لە بەرپرسیارێتی، کە ڕێز لەسیستم بگیرێت و وشیاری زالبێت بەسەر زەبرو زەنگ و توندوتیژیدا..
جۆرەکانی دیموکراسی.،؟
دیموکراسی میللی یان ڕاستەخۆ: ئەوە دیموکراسی ڕەسەنەکەیە، ئێستاش لەو جیهانە نموونەی نییە.
دیموکراسی نوێنەرایەتی: چەند نوێنەرێک لە جیاتی میللەت بڕیار دەدەن وەک سیستەمی ئێستای وەزارەت و دەزگاکانی پەرلەمان و دەزگاکانی تری سیاسی.
دیموکراسی ناوەندی: داهێنانێکە کە لەئێستادا شیوعیەکان پەیڕەوی دەکەن، واتە دیموکراسی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، گوێڕایەڵی خواروو بۆ سەروو وەک بنەمای (نفذ ثم ناقش - جێبەجێ بکە پاشان قسەی لەسەر بکە).
دیموکراسی سۆشیالیستی:
دیموکراسی مەسیحی یان ئاینی نوێ:
دیموکراسی لیبراڵ:
زۆر جۆری تری دیموکراسی هەیە .. بەڵام بە گشتی دەکرێتە دوو جۆر:
یەکەمیان دیموکراسی ڕاستەخۆ و بەشەکانی تر بە دیموکراسی ناڕاستەوخۆ حسابە
دیموکراسی ڕاستەوخۆ نەماوە و ڕەنگە نەشبووبێت، دیموکراسی ناڕاستەوخۆش ئایدیۆلۆژیا و بنەما و ڕێباز و مەبادیئی نییە، کۆمەڵە ڕێکەوتن و بەهایەکی سیاسی هاوبەشە، هەموو لایەک کۆکن لەسەری بۆیە ئەو هەموو دۆخە وەردەگرێ و خۆی بە تەنها نییەو لەگەڵ ئاڕاستەو مەدرەسەیەکی تر بوونی سەربەخۆیی دەبێت.
پرسیار ئەوەیە..؟
ئایە ئەوە سیستمه لەحکومڕانی لەئێستا لەهەرێمی کوردستان پەێڕەو دەکرێ.. ئەتوانین بڵێین لەچ جۆرە سیستمێکی دیموکراسی دوونیا دەچێت وە بەچ پێوەرێک ئەتوانین بڵێین جۆرەکانی دیموکراسی وجودیان هەیە لەهەرێمی کوردستاندا.؟
ئایە تەنیا ئەنجامدانی هەڵبژاردن وبەناو ئازادی تاک کە پەیوەندی بەدیموکراسی ڕاستەقینە نیە.. بەجنێودان وتەنیا قسەکردن لەسوشیال میدیاو تیڤیەکانەوە
لەسەر دیموکراسی ئەژمار دەکرێ.؟