هێنینگ کلینگن

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

واباو بوو ئەورووپا مۆدێلی بەمۆدێرنکردنەو ئەمریکا ڕیزپەڕ بوو. کەسانێک ئەمریکا بەمۆدێل دەزانن و ئەورووپا بەڕیزپەڕ و دەڵێن پێویستە هەموان بەمیتۆد و ڕێبازی ئەمریکی کاربکەن. کازانۆڤا دەڵێت: نەخێر. ئەو بۆچوونە هەڵەیە. ئەوەش ڕیزپەڕە، هیندستان ڕیزپەڕە، ئیسلام ڕیزپەڕە: ئەگەر ئەم هەموو ڕیزپەڕە هەیە، گەیشتن بەمۆدێلکردن ونبوە. هیچ تاکە مۆدێلێکی بەمۆدێرنکردن نییە بۆهەموان گونجاوبێت. ئەمانە چیرۆکەکانی بەمۆدێلکردنن. دیارە دەتوانین لەیەکترییەوە فێربین، بەڵام دەبێت فرەیی مۆدێرنیتە قبووڵ بکەین.

تەنانەت لەوانەیە هەندێکجار کلاسیکەکانیش هەڵە بکەن. هەڵەی زۆر گەورە بکەن. وەک سۆسیۆلۆژیا، دەتوانین ناوی ماکس ڤیبێر بێنین. نەک تەنها بە باوکی سۆسیۆژیای مۆدێرن، بەڵکو بە باوکی "تیۆری عەلمانیەت"ی دەزانن. بەڕوونی باسی جیابوونەوەی کڵێسا و دەوڵەت دەکات لەدوای کۆتاییهاتنی یەکگرتنی تاج و تەخت و میحراب، بەڵام ئەمەش تێدەپەڕێنێت، چونکە وەک پێشبینیکردنی کۆتایی ئایین باسی سەرهەڵدانی کۆمەڵگا مۆدێرنەکان و فۆرمۆلەبوونی جیاوازیی و بەها جیاوازەکان لەکۆمەڵگادا دەکات.

کازانۆڤای سۆسیۆلۆژیای ئیسپانی – ئەمریکی دەڵێت ئایین: "ڕاستی چیرۆکی کۆتایی ئایین تەنیا چیرۆکێکە، واتا ئەفسانەیەک، کە ماکس ڤیبێر هەڵە دەکات، تێزی سەرەکی ئەوەیە ڕەنگە لە ئێستادا دیارترین سنووری نێوان لاهووت و سۆسیۆلۆژیا و فەلسەفە بێت." بەواتایەکی تر، لەڕوانگەی ئەوەوە ئایین و مۆدێرنیتە ناکۆک نین. 

پەلکێشی ئاڵنگاری ئەم گریمانەیە گرنگترین بابەتە کە بەمۆدێرنکردن لەئەورووپا، عەلمانی بوونی لەگەڵە. پاشان دەپرسرێت: بۆچی ئێمە لەئەورووپا ئەوەندە سیکۆلارین؟ چونکە مۆدێرنین؟ دەتوانین مۆدێرن و ئایینی بین، بەڵام بەکردەوە هەم سیکۆلارین و هەم ئایینی نین. پرسیاری دواتر: ئێمە سیکۆلارین، چونکە دەمانەوێت هەوبین و لەبەرئەوەنا ناچاربووین؟ ئەگەر سیکۆلاری، دەبێت بزانی بۆچی دەتەوێت سیکۆلار بی، نەک لەبەرئەوەی دەتەوێت مۆدێرن بیت. لە ڕاستیدا پرسیارکردن لەم هاوتابوونەی نێوان مۆدێرنیتە و عەلمانییەت، ڕەخنەیەکە بۆئەم تێگەیشتنە لەگونجانی نێوان ئەو دووانە هەمە. پێویستە ئەورووپییەکان بزانن، ئایینی بوون یان ئایینی نەبوون بژاردەیەکە دەکرێت بەئازادی هەڵیبژێریت.

بێگومان ئایین وەک بژاردەیەک، بە بۆچوونی کازانۆڤا چەمکێکی پووخت و کاریگەرە، بەڵام ناوکی داهێنەرانەی ڕێبازی کازانۆڤا دەرنابڕێت. پیاویکی ٦١ ساڵە لە ئایسنبۆرگ لەحەفتەکان خۆی بە لاهووت زانیبوو، پەیوەندی بەڕەخنەی ئایینەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بەڕزگاربوونی ئایینەوە هەیە لەچوارچێوەی دامەزراوەیی ئەورووپا. کازانۆڤا دەڵێت: کێشەی ئایین لەئەورووپادا، زیادەڕۆیی لە بەدامەزراوەییکردنیدایە لەگەڵ دامەزراوە کەنیسییەکان. کاتێک کەمینە نوێیە ئایینیەکان دێنە ئێرە یان دەردەکەون، دەپرسرێت: چۆن دەتوانین کەشێک بۆئەم کەمینە نوێیانە لەم پەیوەندییە گشتییەی کڵێسایی بەدامەزراوەییکراوەدا لەنێوان حکوومەت و کلێسا دروستبکەین؟ ئەمە شتێکی نوێیە لەئەورووپا. دەپرسین: ئێمە چ مۆدێلێکی بەمۆدێرنکردنمان هەیە؟ مۆدێلێک کە تاقمە هاوشێوەکان لەگەڵ عەلمانییەتدا بگونجێن؟ یان بژاردەی فرەیی بۆ زۆربەی ئایین و بژاردە عەلمانیەکان هەیە؟

کازانۆڤا دەڵێت: لەبەرکەوتە بە پۆلۆرالیزم، پێویستە ئەورووپا ئەمریکا بکاتە مۆدێل. دیارە هاوکات لەوباوەڕەدایە گواستنەوەی ئەزموونی مێژوویی بەسادەیی مەحاڵە: دەبێت هەر وڵات و هەر کیشوەرێک مێژووی خۆی لەپەیوەندی نێوان کۆمەڵگا و ئایین بنووسێت.

ئایا بەفۆکەس خستنەسەر حەقیقەتی ئایینەکان، چۆن دەکرێت بوونی فرەیی مەحاڵ نەبێت؟ ئایا لەکۆمەڵگایەکی فرەییدا، دەرگا بەڕووی ڕێژەیی ئاییندا کراوەیە؟ کازانۆڤا دەڵێت نەخێر. ئێمە ڕێژەگەراییمان لەئاییندا نییە. دووبارە ئاماژە بەئەمریکا دەکات: هیچ تاقمێک لە ئەمریکا حەقیقەتی خۆیان لەدەست نادەن، بەڵکو هەموان حەقیقەتی یەکتر قبووڵدەکەن. ئەمە سەرناکێشێتە ڕێژەییەوە. هەر لە ئەورووپا بانگەشەی حەقیقەت دەبیستم، خەڵک دەڵێت: ئەگەر حەقیقەتەکانت زۆرە و ڕکابەری یەکتردەکەن، کەوایە دەبێت سەربکێشێتە ڕێژەییەوە، بەڵام لەڕوانگەی سۆسیۆلۆژیاوە بەمشێوەیە نییە: فرەییترین کۆمەڵگا ئایینیەکانی - ئەمریکا و هیندستان - لەبنەڕەتەوە لەڕوانگەی ئاکارییەوە ڕێژەگەرایی نین. پێویستە هەموو مرۆڤایەتی قبووڵی بێت کە ئێمە پێکەوە بانگەشەی حەقیقەت دەکەین و هەمووبانگەشە دەکەن حەقیقەت جیهانین و دەبێت ئێمە بەسادەیی قبووڵی بکەین. بە تایبەت کڵێسای کاسۆلیک کێشەی لەگەڵ فرەیی هەیە. کازانۆڤای کاسۆلیکیش ئەوەدەزانێت: فرەیی لەسەرووی هەمووشتێکەوە لەبەرانبەر پلەبەندی و دەسەڵاتخوازی دەوەستێتەوە: قبووڵکردنی ئەو مرۆڤانەی جیاواز بیردەکەنەوە. بەدڵنیاییەوە باوەڕداران دەتوانن یارمەتی بەرپرسانی کڵێسا بدەن. بۆ نموونە بە "دەستێوەردانی وەفادارانە"، کە کازانۆڤا پێیدەڵێت سەرپێچی مەدەنی کڵێسایی.

پرسیاری جەوهەری ئەوەیە چۆن دەتوانین کەشێک بۆ ئەم فرەیییە لەکڵێسا دروستبکەین. زۆربەی ڕواڵەتەکان بەرمەبنای گفتوگۆن. ئەمە ئەوەناگەیەنێت هەمووشتێکی نوێ دەبێت دروستبێت، بیروڕای جیاواز دەبێت، بەڵام تا بمانەوێت پابەندبین بە کڵێسا، دەبێت پلەبەندی ڕێگا بدات کەمێک دژ بین و پێشنیازی نوێ بکەین. 

دژایەتی لەڕوانگەی کازانۆڤاوە، واتا دایم جوانکردنی کڵێسایە. گرنگە بەردەوام ئاڵنگاری نەریتەکان و داهێنانیان تێدا بکەین. بەڕای کازانۆڤا، هەرکەسێک مێشکی پڕبێت لە نەریتیوشکوبرینگ، ناوکە سەرەکییەکەی نامێنێت.نەریت تەنیا بەکاژ فڕێدان، بەردەوام زیندووە و خۆی بەمیتۆدێکی نوێ دەرک بکات. کڵێسای کاسۆلیک دوای ٢٠٠٠ساڵ هەیە، چونکە بەردەوام و هەمووساتێک کاژی فڕێداوە.

وتاری نووسەران